کۆمەڵێک کەشتی ئاسمانی لە نزیک خۆر جێگیر کراوە

Tuesday, 30/11/2021, 10:31

6908 بینراوە


لە ساڵی ٢٠١٩ دا بەباتێکم نوسی بە ناوی (چەخماخەی مەزنی خۆریی Solarflash)
لەو بابەتەدا باسی چەند جۆرێک لە بونەوەری دەرەکیم کردبوو.. یەکێک لەو جۆرانە جۆری درەیکۆ بوو، کە ئێستا شاژنەکەیان لەسەر زەوی دەژی، بەڵام شوێنی نادیارە و شوێن گۆڕکێ دەکات.
لە ساڵی ٢٠١٨ وە کۆمەڵێک کەشتی ئاسمانی کە بچوکترین کەشتیان هێندەی زەوی دەبێت ، لە نزیکی خۆر خۆیان جێگیر کردوەو چاوەڕوانی سەعاتی سفر دەکەن.
کەشتیەکان لە نزیکی خۆر
لەم نێوانەدا چەند جارێک نوێنەر و شاندی سەر زەوی چۆتە لایان و ئەوان هاتونەتە سەر مانگ بۆ گفتوگۆ کردن و زانینی نیەتیان، کە بۆچی لە نزیک خۆر خۆیان جێگیر کردووە و نیاز و مەرامیان چییە؟
ئەوان دەڵێن هاتون شاژنی درەیکۆکان بگرن یان بکوژن. هاتون یارمەتی مرۆڤایەتی بدەن کە ڕزگاریان ببێت لە کۆیلایەتی ڕەپتیلیەن و درەیکۆکان..
بونەوەری ڕەپتیلیەن

ڕەپتیلیەن کێن؟

ڕەپتیلیەن بونەوەرێکن کە پێستیان لە جۆری ڕەپتیلەکانە و نزیکەی ٦٥ هەزار ساڵە لەسەر زەوی دەژین ، جار جار لەسەر زەوی دەژین ئێستا لە ژێر زەویدا دەژین.. پێشتر بابەتێکم لەسەر نووسیوە بە دوازدە بەش ئەمە لینکی بابەتەکەیە:
چاوپێکەوتن لە نیوان مرۆڤ و ڕەپتیلیەن.
رەپتیلیەن کۆیلەی درەیکۆکانن، لەبەر ئەوەی درەیکۆ گەورەترو بە هێز ترە لە ڕەپتیلیەن هەربۆیە ڕەپتیلەن یان بونەوەری تریان کرۆدۆتە کۆیلەی خۆیان.
درەیکۆ

درەیکۆکان کێن؟

درەیکۆ لە کەونێکی ترەوە هاتون بۆ ئەم کەونە ، ئەوان هەمیشە لە جوڵەدان و هەسارە داگیر دەکەن پاش تاڵانکردنی کانزاکانی هەسارەکە ئینجا هەسارە بە جێ دەهێڵن.. درەیکۆکان بچنە هەر هەسارەیەک سەرۆکەکان دەکەن کۆیلەی خۆیان و لە ڕێگای ڕەپتیلیەنەوە پەیوەندی دەکەن واتە ڕاستەخۆی خۆیان نایانەوێ کەس ببینن لەبەر ئەوەی خۆیان زۆر لە بونەوەری تر بە گرنگتر دەزانن..
لە ساڵی ٢٠١٨ دا کۆمەڵێک کەشتی ئاسمانی هاتن و لە نزیک خۆر خۆیان جێگیر کرد، ئەوکات میدیاکان و ناسا بێدەنگیان هەڵبژارد، دەیانوسیت بزانن ئەم کەشتیانە چییان دەوێت؟
وێنەی کەشتیەکان
لە دوای زنجیرە گفتۆگۆیەک لەسەر مانگ بۆیان دەرکەوت کە ئەم کەشتیانە هاتون شاژنی درەیکۆکان بگرن یان بیکوژن..بەڵام شاژنی درەیکۆکان ئامادە نیە خۆی تەسلیم بکات..لەبەرامبەردا شاژنی درەیکۆکان داوای کرد تەنها ڕێگای پێ بدەن خۆیو  یەک یان دوو کەشتی پاسەوان لەگەڵی بڕۆنە دەرەوەی سیتمی خۆری ئێمە..لەبەرامبەردا ئامادەیە ناوی هەموو ئەو سەرۆکو سیاسیانە بداتە ئەوان کە ئیش بۆ درەیکۆکان دەکەن لەسەر زەوی.
وێنەی ڕەش و سپی کەشتیەکان
کەشتیەکان لە نزیکەوە
مەبەستی ناوی کۆمەڵەی کەباڵە کە بەرپرسن لە دابینکردنی هەمو پێداویستی بونەوەری دەرەکی رەپتیلیەن و درەیکۆ و ڕەساسی کورت و ڕەساسی درێژ.
بونەوەری ڕەساسی
بەڵام بە خۆشحاڵیەوە ئەو بونەوەرانە بەم مەرجانە ڕازی نەبون و دەیانەوێت بە هەر نرخێک بێت شاژن بە زیندوی یان بە مردویی لەگەڵ خۆیان ببەن و دەیانەوێت کۆتایی بێت بە دەسەڵاتی درەیکۆ لە گەردوندا.
ئێستا ماوەیەکە تەواوی کەناڵەکانی گفتوگۆ داخراوەو ئەوان چواردەوری زەویان گرتوە دەرچون و هاتن بۆ کۆمەڵی خۆرێکی تر قەدەغەیە.
هیوام وایە ئەوانەی بڕوایان بە ژیان نیە لە هەسارەیەکی تر لەم کەونەدا چاویان بکەنەوە و باشتر لە ڕاستیەکان بڕوانن، تا چاوو گوێت نەکەیتەوە ناتوانیت فێر ببیت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە