رائید شكور به‌رپرسی یاسای نه‌هیشتنی مه‌وادی هۆشبه‌ر له ئاسایش، له پاش ده‌ستگیركردنی ناوی 60 ئه‌فسه‌ری پله بالا و گه‌وره‌و تا پله‌ی ملازمی یه‌كه‌م و 25 مفه‌وه‌زی ئاسایش و 40 ئه‌فسه‌ری پۆلیسی ناوخۆی ئاشكرا كردووه، كه بوونه‌ته باندی شه‌ریكی قاچاخچی مه‌وادی هۆشبه‌رو ده‌رمان و نه‌وت و، تا ئه‌وه‌ی له راپۆرته نهینیهكهی پاراستن باسی لیوا بروسك قه‌ساب به‌ریوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتی كردووه، كه بۆته خاوه‌نی 100 ملیۆن دۆلار‌و، به خۆی و ملازم محمه‌د و حاكم سمكۆ و زیره‌كی برای بروسكه‌وه گه‌وره‌ترین باندی سه‌رانه بوون له و كه‌سانه‌ی كهبۆری نه‌وتی نیوان هه‌ولیر و كه‌ركوك و هه‌ولیرو بادینانیان كونكردووه.
هه‌روه‌ها باسی بانده‌كه‌ی نه‌جاتی عه‌لی فاتم و سه‌عدی عه‌لی بنه‌و كه 30 ئه‌فسه‌ری پیشمه‌رگه له‌و تاوانبارانه‌ن كه بهشو نه‌وتی كه‌ركوكیان به قاچاخ دزیه‌وه‌و فرۆشتویانه‌ته‌وه به‌ناوی مه‌نسور بارزانی كوری مه‌سعود بارزانی، باسی بانده‌كه‌ی شیخ عه‌لی خۆشناوپیاوهكهی شیڤا نیهاد بارزانی كه گه‌وره‌ترین باندی گۆرینی زه‌وی بوون له هه‌ولیرو بوونه خاوه‌نی 200 ملیۆن دۆلار‌و، بانده‌كانی لیوا عسیمهت ئه‌رگوشی و بارزان قه‌ساب و هیرشه ره‌ش و دكتۆر تاریق و بانده‌كه‌ی عه‌مید پشتیوان سادقی ئهفهسره گه‌نده‌ل و داوین پیسهكهو بانده‌كه‌ی لیوا محمه‌د سه‌لیم مزوری كه سالیكه له‌گه‌ل لیوا قاسم مزوری برای ده‌ركراون و، بانده‌كه‌ی دلشاد حه‌سه‌ن نه‌جار شه‌ریكی چرا ره‌فیق هاوسه‌ری پیشووی ئاشتی هه‌ورامی و بانده‌كه‌ی پشتویان سادق و كاكه‌مین نه‌جار و جه‌مال مۆرتكهو لیوا سه‌ید هه‌ژار .
به‌پی زانیاریه دزه پیكراوهكان سه‌دا 85 ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و ئاسایش به‌رتیل خۆر‌و گه‌نده‌ل و تاوانبار‌و باندی كوشتن و رفاندن و دزی و داوینپیسی ده‌رچوون.