٦ ـ لە ڕووی کولتوورییەوە بنەماکانی مرۆڤ ویستی و هومانیزم و لیبەڕاڵ،کە بە "تاڤگەی مۆدێرنە"،ناسراوە جێی دەستوور و دابونەریتی ئایینی گرتەوە و ئەم دوو چەمکە دەوڵەت و ئایین لێک جیاکرانەوە.
٧ـ پرۆسەی بە سیاسیکردنی کۆمەڵگە و بە ئایدۆلۆژیکردنی زمانی سیاسی سەری هەڵدا و هەتا ئیمڕۆش کەموزۆر لە ئاردا ماوە.
دروشم و کارییەگەرییەکانی شۆڕش...
بایەخی شۆڕشی فەرەنسی دەگەڕێتەوە بۆ ھەڵتەکاندنی سیستەمی دەق گرتوو و چەسپاوی پاشای ڕەھایەتی ڕزگارکردنی ھەژاران و بەشمەینەتەکان لە برسێتی و ستەم و بێ مافی ...
کردنەوەی دەرگایەکی نوێ بەڕووی کۆمەڵگەی جیھان دا دروشمەکانی ئازادی و یەکسانی و برایەتی لەسەر بنەماکانی ھزریی ڕۆشنگەریی ھەڵچوون ئەم شۆڕشە ھەموو ماناکانی گۆڕی و مافی مرۆڤ و دەستوور ھێنرایە کایەوە و میللەت بەشداریی کایەی سیاسی و بڕیاردان لەسەر چارەنووسی دەوڵەت و پێکھێنانی پارتی سیاسی جیاواز سەدە و نیوێک بوو فەرەنسا لەچوارچێوەی دەسەڵات و شێوازێکی چەقبەستووی ڕەھایەتیدا قەتیس مابوو..{{+ سەرەتای شۆڕش دروشمەکان ئازادی و یەکسانی بو، دواتر برایەتیشی بۆ زیاد کرا.+ ھەمو مرۆڤەکان بە سروشت بە ئازادی لەدایکبوون کەس دەستوپێوەندی کەس نییە و ھەموو کەس مافی خۆیەتی+ ھەوڵی ھێنانەدی ئاواتەکانی و بەختەوەرکردنی ژیانی خۆی ھەیە..+ ھەموو مرۆڤەکان یەکسانن و مافی وەک یەکیان ھەیە، کەس لەکەس گەورەتر و بەنرختر نییە...+ ھەر کەس ئەرکی ھاوکاریکردن و ھەرەوەزی لەسەرە و پێویستە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەی بەشداری بکات}}...
ئاکامگیری..
{{ + شۆڕش لەسەردەمی چەقبەستن و قاڵبەستوویی پاشا و دەسەڵاتی ڕەھاییدا بەرپا بوو.+ سەروەری گەل ، ھاتە کایەوە و لە نووسینەوەی بڕیاری چارەنووسی خۆیدا ڕۆڵی گێڕا و یاساش بۆ گوزارشت لە ویستی گشتی خەڵک داڕێژرا.+ شۆڕشی فەڕەنسی فکر و باوەڕی ھێنانەیە نێوەوە.+ ئایین و دەوڵەت/ سیاسەت، لێک جیا کرانەوە.+ شۆڕش بزافی ڕووداوەکان نەبوو، بەڵکوو بزاڤی بیر و بیرۆکەکان بوو، نەخشەڕێگای گەیشتن بە ئامانجێکی دیاری کراو بوو.+ ھەق و ئەقڵ جێی دەسەڵات و ھێزی ستەمکاری گرت.+ دروشمەکان نەمر و چارەنووسسازن و بەھایەکی گەورەی مرۆڤایەتییان ھەیە.+ دروشمەکانی شۆڕش گەردوونین بۆ ھەر مرۆڤ و نەتەوەیەک دەست دەدەن.+ شۆڕش دواتر کێشەی بۆ ناوەوە دروست کرد و خەریکی خۆ خواردنەوە بوو، سەردەمێکی کورت بە تیرۆرکردن پارێزگاری لێ کرا.+ شۆڕش بەس دروشم و بانگاشەی مافی مرۆڤ و نەتەوەکانی نەدەکرد، بەڵکوو دەستێوەردان و داکۆکی و پشتیوانیشی لێیان دەکرد.+ سوپا لە ھی پاشاوە بوو بە ھی میللەت.+ داواکارییەکان ڕەوا و ھی زحرینەی ھەرە زۆری خەڵک بوون.+ دەستەبژێرێکی کارامە سەرکردایەتی شۆڕشیان کرد، سەرباری کوشت و کوشتاری یاقوبییەکان ، یەکێتی وڵاتی پێ پارێزرا بە شەڕ و داگیرکارییەکانی ناپلیۆنیشەوە.+ سوپا ڕۆڵی سەرەکی لە پاراستنی وڵات و شۆڕش لەئاست ناحەزی ناوخۆ و دوژمنی دەرەکیدا گێڕا.+ تاک، ھاوڵاتی نەتەوە و نیشتمان و دەوڵەت بێت، نەک ھی دەستەوتاقم و خزمەتکاری پاشایەک}}.