حەمە رەشید هەرەس

(نیو پاراستن و نیو نەتەوەیی)
https://www.facebook.com/hemereshid.heres


خیانەت نەبوایە ئەمریکا پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکرد

Saturday, 08.11.2018, 17:17

646 بینراوە


"بارزانی باش دەیزانی کورد هەوڵی سەربەخۆیی نەدات کەس بە دیاری پێی نادات"

نووسەرێکی پاراستن و دانیشتووی چایخانەی شەعب لە شاری سلێمانی ڕای گەیاند، سەرۆک بارزانی باش ئەوەی دەزانی کە ئەگەر کورد خۆی هەوڵی سەربەخۆیی نەدات، ئەوا “کەس بە دیاری پێی نادات”، بۆیە هەنگاوی بەرەو ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان نا، بەڵام دواتر “خیانەت” ڕۆڵێکی گەورەی لە دۆخەکەدا گێڕا.
حەمەڕەشید ھەرەس، نووسەر و چاوحیزی سیاسی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمریکا دەوڵەتێکی سەرمایەدارە و ئەوان بەرژەوەندیی سەرمایەداریی خۆیان لەگەڵ ھەر وڵاتێکدا ھەبێت، پشتگیری لەو وڵاتە دەکەن، بێگومان ئەمریکا ھەرگیز شوێنی متمانەی ھیچ بزووتنەوایەکی ڕزگاریخوازی نەبووە”. گوتیشی: "کاتێک بارزانی پرۆسەی ڕیفراندۆمی ئەنجام دا، گرنگ ئەوە بوو بارزانی باش ئەوەی دەزانی کە ئەگەر ئەو مەوزووعی خایەنەت و پاشقولە نەبوایە، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەمریکا مەجبوور دەبێت پشتگیری لە ڕیفراندۆنی سەربەخۆیی کوردستان بکات".
ئەم نووسەر خواردەلەمیشەی پاراستن ئاماژەی بەوەش دا، “بارزانی باش دەیزانی ئەگەر کورد خۆی ھەوڵی سەربەخۆیی نەدات، ئەمریکا و وڵاتە زلھێزەکانی دیکە ھەرگیز پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان ناکەن، بۆیە بە پێویستی زانی گەلی کورد ڕیفراندۆم بکات و داوای مافی سەربەخۆبوونی خۆی بکات”.
ئەوەشی نەشاردەوە کە ١٦ی ئۆکتۆبەر ڕێگرییەکی گەورە بوو لەبەردەم سەربەخۆیی کوردستان.