پاڕڵمانی فەڕانسە و ژێنۆسایدی کورد

Saturday, 04/12/2021, 21:37

2766 بینراوە


بۆ چی پارڵمانی فەرآنسە تڕاژیدیای ئەنفال وکیمیا بارانی هەڵەبچەی بە ژنۆساید نە ناساند؟
وشەی ئازادی وبنەماڵەی بارزانی،وشەی ئازادی وبنەماڵەی تاڵەبانی ،وشەی ئازادی حیزبەکەمپنشینەکانی خەسیوی کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵە دووجەمسەری دژ بەیەکن.هەر مرۆڤێکی ئازادیخوازیان هەر کوردێک کە بەبارتەقای سەرەدەرزیەک هۆگریی نیشتمان ونەتەوەکەی بێ باش لە هەڵویستیی پاڕڵمانی فەرآنسە تێدەگا.تۆ بڵێی ئەندامان ونوێنەرانی خەڵكی فەرآنسە دژی نەتەوەی کورد بن.یان رقی شەخسیان لە تاکە تاکەی کورد دەدەڵدابێ وئاواتۆلەی خۆیان بکەنەوە.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای شەڕی دووهەمی جیهانی بۆتە شوێنی ململانێی زلهیزەکان.دەسەڵات لەو بەشە لە گۆی زەوی لەسەرحیسابی ئەو دەوڵەتانە دژی کە نەتەوەکانی خۆی ببێتە داردەستێک بۆ سەرکوت کردنی ئەو نەتەوانەی کە حوکمی لە سەر بەرێوە دەبەن.یانی بابەتێک بەناوی ئازادی ودێمۆکڕاسی بەدی ناکرێ.یەکەم بژاردەیەک کە سیستمی سەرکوتگەربیریی لێدەکاتەوە دامەزراندنی هێزێکی سەرکوتگەرە بۆ کۆمەڵگایەک کە بە زەبری ترس وزیندان وکوشتن دەنگی لێوەرگرتووە.

پێناسەیەکی کورت بۆ ژنێۆساید

ژنۆساید یان بن بڕکردنی نەتەوەیەک بۆلەناوبردن وقڕکردنەی نەتەوەیەک پێناسە دەکرێ.بەوواتایە،هەرکردەوەیەک بۆ لە ناوبردنی فیزیکیی وێرای کۆی نیژاد ونەتەوەوئایین ویئدۆلۆژیایە.
یەکەمین یاسا کردەوەیی لە راگەیاندنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٤٨ بۆ پێشگرتن وسزادانی بکەرانی ژێنۆساید دەرچووە.
لە خاڵی دووهەمی ئەوراگەیاندنەدا بەراشکاوی دەڵێ: هەرکردەوەیەک کە ببێتە هۆی لەناوچوونی نەتەوەیەک،یان گرووپێکی تایبەت کە ژیان بە روح ورەوان وجەستەی ئەو نەتەوەیە یان ئەو گرووپە لە چوارچێوەی ژنۆسایدجێگا دەگرێ ومەحکوم کراوە ورێگای پێنادرێ.
ژێنۆساید شیوەگەلی جۆراوجۆری هەیە کە بریتین لە،ژێنۆساید سیاسی،فەرهەنگی وئابووری وفیزیکی وئایینی وئەخلاقی وکۆمەڵایەتییش دەگرێتەوە.لە راگەیاندنی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ژمارەی (١)٨٦ کە لە ١١ی دێسامبری ساڵی ١٩٤٦ دا هاتووە،خاڵی سێ ئاماژە بە / کوشتاری بە کۆمەڵ / کراوە کە وەک ژنۆساید دەناسرێ.

ئاکامی دانیشتنی پارڵمانی وڵاتی فەرآنسە!

ئەورستانەی سەرووڕای تاکەکەسێک نییە،بڕارێکی یاساییە کە لە نەتەوەیەکگرتووەکان دا قەبوڵکراوە،وڵاتی فەرآنسەش ئەندامێکی بەهێزیی نەتەەیەکگرتووەکانە،وڵاتێک کە باس لە دێمۆڕاسی وئازادیی ڕآدەربرێن ومافی مرۆڤ دەکا.پرسیار ئەوەیە لە دانیشتنی چەند رۆژی رابوردوو بۆ چی نوێنەرانی خەڵکی فەرآنسە لە پارڵمانی ئەو وڵاتە کوشتاری بە کۆمەڵی ئەنفال وکیمیابارانی شاری هەڵەبچەی وەک ژنۆساید پێناسە نەناساند؟
بۆ ئەو پرسیارە جواب زۆرن،ئەوەی کە من دەخوازم ئاماژەی پێبکەم ئەوەیە:لە دوای سی ساڵ لەسەر دەسەڵاتی دزوبێویژدانی ئەو دووبنەماڵەیە بۆ ڕای گشتی جیهان ودونیای زلهێزەکان دەرکەوتووە کە دووبژاردەیان لە بەر دەستە.
بژاردەی یەکەم ئەەەیە،ئایا فەڕآنسە دەوڵەتی عێراق هەڵبژێرن وبیکەنە دۆستی خۆیان،یان ئەو دەسەڵاتە هەڵبژێڕن کە سی ساڵە ئەو دووبنەماڵەیە بەشێوەی داگیرکاریی بەرێوەی دەبەن؟ئیدی رووی دزێوی ئەو خوێڕیلکانە بۆ دونیا دەرکەوتووە ،هیچ دەوڵەتێکی زاناودوورناس بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی ناکاتە دۆستی خۆی بۆ ئەوەی بابەتێکی گرینگترلە دەست خۆی بدا،پارڵمانی فەرآنسە دەوڵەتی ناوەندیی عێڕاقی بە هەمووکەمووکورتیەکانی هەیی هەڵبژارد ولە سای دەسەڵاتی ئەو دزانە پرسی ژێنۆساید کوردیی وەپشت گوێ خست.
زۆرروون ئاشکرابوو،ئەگەرلە دانیشتنی پارڵمانی فەڕانسەدائەوپرسە گرینگە بە ژێنۆسادپێناسە کرابایە،نۆرەی هاتوهاواری دزەکانی هەولێڕوسلێمانی دەهات کە نان بەنرخی رۆژبخۆن وبیکەنە دەستکەوت بۆخۆیان.بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی نەتەنیا کوردیان پێ رزگارنابێ،بەڵكوم دەتوانن کێشەی کورد بەرەوئاقارێک بەرن کە رۆژ لە ڕۆژ زیاتر لە پرسی چارەسەریی دوور بکەوێتەوە.خاڵ وخاڵبەندیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پێناسە کردنی ژنێنۆساید تڕاژیدیای ئەنفاڵ وکیمیابارزانی هەڵبەچەشی دەگرتەوە.بۆ خۆیان لێدزیەوە؟ جوابەکەی ئاشکرایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە