(پێشمەرگەی مووچە خۆر و گەریلای گیان باز)

Saturday, 04/12/2021, 21:47

3617 بینراوە


دوژمن، لەنێوان هەردوو زنجیرە چیای قەرەچوغ و قەندیلی بن پارێزگاری(پێشمەرگە و گەریلا) 


زنجیرە چیای قەرەچوغ هەر پەنجا کیلۆ مەتر لەناوجەرگەی هەولێری پایتەختی کوردستان دوور دەبێت و دەکەوێتە باکوری شاری موسڵ لەقەزای مەخمورلەنێوان حکومەتی کوردی و هی عێراقی.
بەرزترین لووتکەی دووهەزار مەترێک دەبێت و نۆ بەرزایی جیای تریشی تێدایە. لەدوای حەمرین پان و پۆڕترینیانە  هەڵکەوتەیەکی جوگرافیای پڕ پێچ و پەناو ئەشکەفتی هەیە.
دەیان جار هێزی هاوپەیمانان ئینزال جەوی لێکردووە و بەتەیارە و ڕۆکیتیش پێکاویەتی و لەهەردوو دیوی لای عەسکەری عیراقی و پێشمەرگەی یەکێتی پارتی بەدەیان رەبایە و بنکە و بارەگای عەسکەری پڕ پێشکەتوو ترین چەکی لێیە.
لەناو هەموو ئەوانە هەندێک داعشی بەژمارە نەزاندراوی پارتی زانی بارەگا نادیاری لێیە.
خەریکە تەواوی گوندە کوردەکانی ئەوێ چۆل بن و  ئەو مەڕدارانەی لەوێشن دەڵێن ئێمەش بەجێی دێڵین.
لەساڵی ٢٠١٤ کورد خەڵتانی خوێن دەکرێ هەر هاواری بابەڕۆ و برا ڕۆی لێ هەڵدەستێ و بمان گەنێ و قووەتمان بگەیەننێ و تەیارەی تەحالوفی پاڵ پشتمان بکات و سەرەڕای گلەییە بەردەوامەکانی یەکێتی و پارتی لەیەک و نەک گوندەکان خۆشیان پێ ناپارێزرێ.
ئەوانیش بەنەعل و تراکسووت بە الله اكبر ئاڵا ڕەشەکانیان بەسەرکەوتنەوە دەگەڕێنەوە.
شاخی قەندیلیش لەزنجیرە چیای بەناوبانگی زاگرۆسی ڕۆژاوای ئاسیا کەبەرزترین لووتکەی لەسێ هەزار مەتر زیاترە و بەدرێژایی هەردوو سنووری عێراق ئێران لەکوردستان درێژ بوویتەوە سەدان لوتکە و ئەشکەفت و پەناو پەسیو و دۆڵ وخڕی عاسێ و دەشتی پان و پۆڕی وەک دەشتی مردواوێی لێیە لەزستانان بەوێنەی قوتبی (شیمالی دەیبەستێ) دیان کەسی ڕەق کردۆتەوە.
زیاتر لەسەدو پەنجا کیلۆمەتریش درێژی لەهەردوو شاری هەولێر و سلێمانی دوورە.
سی ساڵ دەبێ. لە ساڵی ١٩٩٢ بنکەو بارەگای گەریلا(کیژ و کوڕەکانی) پەکەکەی لێیە کەمیان نەبێ دەنا زۆربەیان هی باکوور و ڕۆژاو و شوێنەکانی تری کوردستانن.
ئەگەر چی سی ساڵیشە بەهەموو هێزی پارتی و پێشمەرگە و پاڵپشتی حیزبەکانی ئێرە و پێشمەرگەی ڕۆژ و جاش پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات بەپاڵپشتی تەواوی تورکیا بەهەموو جۆرە هێزێک و تەکنۆلۆجیایەکی عەسکەری دەیان جار شەڕیان کردوون کەچی نەیان توانیوە لەهەورازی کورتەک و وەرتێ و سەیتەرەی پردە شاڵی یەک شەقاو بچنە پێش.
دەیان بنکەی چاودێری عەسکەری و میتی تورکی بەوێنەی هی قۆپی کۆلیتاری لێیە.
سی ساڵە بەبەردەوامی بەتەیارەی F16ی ئەمێریکی دەوڵەتی تورکیا شەو و ڕۆژ بۆردومان دەکرێ.
کەچی نە هاواریان لێ هەڵستاو و نەداوای هاوکاری و هێزیان کرد.
بەتەنیا دەڵێن بەس حیزبە کوردیەکانی ئێرە خەیانەتمان لێ نەکەن با دوژمنی لۆمە لێگەڕێن بەخۆمان ئیشیان دەبینین.
لەهەمووی سەیر تر زیاتر لە پێنج سەد گوند کەهەندێکیان زۆر گەورەن بەوێنەی زارگەلی و لێوژە و ئێندزە و سوورەدێ و پشت ئاشان و بۆڵێ و قەڵات و ماونان. 
کەچی بەکەمالی ئیسراحەت لۆخۆیان لێی دانیشتوون و مەڕداری کوێستان گەرمێن و هەنگەڵان و بنیشتی کوردی وخۆیان دەکەن.
ئەگەر چی داعشی هەموو جەزیرەی عارەبی و تورکمانستانی ناوەڕاستی ئاسیاش چاوی تێ بڕیون.
بۆجارێکیش نەنمایشی خۆبادان و هێزیان کرد. نەداوای دووربینی ئاسایی و نەفیشەکەکیشیان لەکەس ویست!
لەمەخمور و کەرکوکێش هەر باهانای پێشمەرگەوە چوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە