یەکێتی لە سۆسیال گۆچانی تالەبانییەوە بۆ سۆسیال پۆستاڵی پاڤێل


بە بەڵگەوە مەسعود و مەسرور بارزانی شەریکی داعش و دوژمنانی کوردن

Saturday, 12.04.2021, 22:28

9737 بینراوە


خەڵکی خۆشەویستی کوردستانی عێڕاق، ئێمە زیاتر لە دە ساڵە هاوار دەکەین کە دوو بنەماڵەی خائین و ناڕەسەنی کورد، تەنیا گەورە کراون کە ئەم نەتەوەیە، و دین و ئەخلاق و کەلەپووری باب و باپیرانی لەناو ببەن و ڕاستەوخۆ خزمەت بە داگیرکەران دەکەن.
ئێمەمانان بە ساڵانێکە دەنووسین، کە پێشمەرگە، هێزی نیشتیمانی و پاڵپشتی خەڵک نین، و تەنیا پێشدەرکە و بەکرێگیراو و مووچەخۆری بەرپرسانی فاسید و داوێنپیس و دز و مافیای حیزب و بنەماڵەن، و ئەمانە لە ڕاستیدا چەکداری دیوەخانی کوردایەتی شکستخواردوون، نەک هێزی پاراستنی گەلی کورد. 
شەوی هەینی ڕابردوو ـ ڕێکەوتی ٢ی مانگی نوامبری ٢٠٢١ ـ تیرۆریستانی درووستکراوی دەستی ئەمریکای تاغووت و گۆژکراوی وڵاتانی ناوچەکە، بە پاڵپشتی و ئازووقەی جووت حیزبی پارتی و یەکێتی، هێرشیان کردە سەر خەڵکی سڤیل و جووتیاران لە گوندێک لە داوێنی چیای قەرەچۆغ و سنووری مەخموور و سێ کوڕیی یەک بنەماڵەیان شەهید کرد و دواتریش سێ چەکداری حیزبیان کوشت و بۆی دەرچوون.
ئێمه بە بەڵگەی زیندوو و بە پێی قسەکانی دوو کوڕی ئەو بنەماڵەیە، کە بەداخەوە سێ کوڕیان لەم شەڕەدا شەهید بووە و دواتریش قسەکانی سیروان بارزانی بۆ ڕۆژنامەنووسێک، و هەروەها ڕای بەرپرسێکی سەربازیی ناوچەکە، دەیسەلمێنین کە مەسعوود بارزانی و مەسرووری کوڕی، بەرپرسی سەرەکین لە نەپاراستنی سەروماڵی خەڵکی ناوچەی مەخموور و گوندەکانی داوێنی چیای قەرچۆغ و گومانی تێدا نیە کە هاوکاری ڕاستەوخۆی داعش و پیاوکوژانی ئەم دەڤەرەن.
وەک لەم ڤیدیۆییەی کە دەیبینن، خەڵکی ناوچەکە پێشتر داوایان لە وەزارەتی پێشدەرکەی حکومەتی خێڵەکی کوردستانی عێڕاق کردووە، کە بنکە و بارەگای تایبەت لە سنوورەکەیان دامەزرێنن و بە هێزی پڕچەک و لێهاتوو، لە تیرۆریستانی داعش بیانپارێزن. 
سەرەڕای خواستی ڕەوای خەڵکی ناوچەکە، حکومەتی فاسیدی کوردیی، تەنیا هەشت چەکداری مووچەخۆری پارتی ناردووە و لە شەڕی دوێنێ شەویش، ئەمانە نەتەنیا یەک فیشەکیان نەتەقاندووە بە ڕووی داعشەکان دا، بەڵکوو خۆشیان سێ کەسیان لێ کوژراوە.!
لێرەدا کۆمەڵێک پرسیار دێتەئارا، ئەوەیەکە بۆچی لە ئێستادا داعش پلانی خۆیان گۆڕیوە لە خۆپاراستنەوە بۆ هێرش کردن؟! لە چ ڕێگەوشوێنێکەوە هێزی لۆجستیک و خواردن و خواردنەوەیان بۆ دابین دەکرێت؟! بە پێی قسەکانی سیروان بارزانی، چۆن هەموو بەرپرسان و ئەمیرکانی داعش لە دەوروپشتی ئەم چیایەن و جۆرێکیش حەسانەیان هەیە؟!  چۆن چەکدارانی حیزبیی کامێرای شەویان بۆ دابین نەکراوە، و دەبێ سیرە مامز بڵێت من حازرم خۆم بە پارەی خۆم بیکڕم بۆیان؟! بە کام پارە ئەو دەتوانێت بیکڕێت و وەزارەتی پێشدەرکەی حکومەتی هەرێم، ناتوانێت ئەم ئەرکە سەرەکییەی خۆیی بۆ پێشدەرکە جێبەجێ بکات؟! 
مەسعوود و کوڕە بێ عەقڵ و دیکتاتۆرەکەی، بۆچی حەزیان بەم شەڕەیە؟! ئایا بۆ ئەوەیە ئەمریکا و هاوپەیمانن دیسان سواڵ و سەدەقە و یارمەتی و چەک بۆ چەکدارانی کورد بنێرن و ئەمانیش شینخۆری بکەن و بیفرۆشن بە داعش و گرووپە تیرۆریستەکانی شیعە و وڵاتانی ناوچەکە؟! ئەی ئەو هەموو یارمەتییەی پێشتر چی لێهات و بۆ کوێ چوو؟!  یانی داعش توانای هەیە کامێرای شەو بۆ چەتەکانی خۆی دابین بکات، بەڵام حکومەتی پێترۆدۆلار و پێشمەرگەی هێلی لۆڤ و شێخ جەعفەر و سیرە مامز، ناتوانن ئەم ئەرکە جێبەجێ بکەن و پارەیان نیە؟! 
بۆیە دەبێ لێیان بپرسین، کە گریانی مەسرووری کوڕی مەسعوود و هەڵڕشتنی فرمێسکی تیمساحی چ لە وەزعەکە دەگۆڕێت؟! 
باشە لە چەند ساڵی ڕابردوو دا، دەرنەکەوت کە بەرپرسانی سەربازیی و خێڵەکی پارتی و یەکێتی، هەر خۆیان دەیان ئۆتۆمبیلی تۆیۆتای جووت کابینی درووستکراوی یابانیان بە داعش فرۆشتووە و هەروەها هاوکات بازرگانی نەوتیان لەگەڵ داعش دا لەم سنوورە کردووە؟! 
کەوایە، مەسروور دەیهەوێت بەم گریانە و سیناریۆیە، بڵێت وەک سەرۆکی حکومەت دڵگرانە و هاوخەمە بۆ ئەم بنەماڵەیە؟!  
ئەی ئەو هەموو مارخۆر و بۆق خۆرەی هێزی زێرەڤانی و چەکدارەکانی سیرە مامز و لەشکری تایبەتی بارزان بۆ نانێرێت بۆ شەڕ و ڕاوەدوونانی داعش!! کە ساڵ دوازدەی مانگ خەڵکیان پێ سەرکوت دەکات.!! 
ئەی هێزەکانی هەشتا و حەفتای جووت بنەماڵەی کوردفرۆش و خائین لە کوێن و ئێستا ئەرکیان چیە؟! 
هێزەکەی کۆسرەت، هێزەکەی شێخ جەعفەری سەرخۆش، هێزی جل ڕەش و سەر سوور، پڵنگە شێتەکانی پافێڵ تاڵەبانی و مامزەکانی سیروان بارزانی و پاتریقەکانی خولە چەخماخە و هێزی پاراستنی چاڵە نەوتەکان و حیمایەکانی سەری سەوز و دەباشان و دەروێشەکانی شێخ نەهرۆ! و تفەنگچیەکانی حەمە خەیار خۆر لە کوێن؟!
باشە هەر هەموو ئەمانە کە بوودجەی ئەو میللەتە ڕەش و ڕووتە دەدزن و شەو و ڕۆژ خۆیان فش دەکەنەوە، ئیتر لە ئێستادا بۆ فریای خەڵک ناکەون؟
بە گوێگرتن لە قسەکانی دوو برای شەهیدەکان و هەروەها قسەی سیروان بارزانی و ڕای چەکدارێکی شارەزای ناوچەکە، بۆمان دەردەکەوێت کە هیچ چەتە و پیاوکوژێک لەم ناوچەیە، بە بێ هاوسۆزی و هاوکاری و مامڵەی باوک و کوڕ (مەسعوود و مەسروور) ناتوانن ئەوا هێرش بکەن و لەم چیایەدا بمێننەوە.