حەمە رەشید هەرەس

(نیو پاراستن و نیو نەتەوەیی)
https://www.facebook.com/hemereshid.heres


وڕێنەکانی مشەخۆرێکی پاراستن

Tuesday, 10.19.2021, 0:48

1099 بینراوە


وڕێنەی یەکەم رۆژی ٤ / ٥ / ٢٠٢١

- گەورەترین کێشەی کورد ئەوەیە، بە رەوشتەوە سیاسەت ئەکات، لە کاتێکدا سیاسەت بێڕەوشتییە، کە دوژمن پیادەی ئەکات.

وڕێنەی دووەم رۆژی١٩ / ٤ / ٢٠٢١

- دژە سەربەخۆییەکان بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خۆیان ئەکەن، ناوێرن باسی سەربەخۆیی بکەن، وەك فرۆشیاری شووتی گەنیو، ناڵێن بە شەرتی چەقۆ.

وڕێنەی سێیەم رۆژی ١٩ / ٤ / ٢٠٢١

- ئەیانەوێت وەك حاجی قادری کۆیی سەری خۆمان هەڵگرین، بەڵام ئێمە وەك کامەران موکری ئەمێنینەوە، داهێنان لە کوردایەتیدا ئەکەین.

وڕێنەی چوارەم رۆژی ٢٦ / ٢ / ٢٠٢١

- ئەگەر لەسەنگەری نەتەوەییەوە تەقەم لێ بکەیت بشمکوژیت سەر سەرم، لە سەنگەری دوژمنەوە، جووکە بکەیت، ئەوا فتیت.

وڕێنەی پێنجەم رۆژی ٢ / ٢ / ٢٠٢١ 

- جاشی تازه‌ به‌ نه‌ته‌وییه‌كان ئێژن كۆیله‌، جاران ئه‌وانه‌ی بۆ به‌عسیش فشیان كرد، به‌ ئێمه‌مانیان ئه‌وت موخه‌ڕیب.

وڕێنەی شەشەم رۆژی ٢٧ / ١ / ٢٠٢١

- به‌ هه‌ر هه‌موو حیزبه‌ نانه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان ئه‌ڵێم: ئێوه‌ ئه‌تانه‌وێت كۆمه‌ڵگا شانبه‌شانی ئه‌و دوژمنه‌ی دروستی كردوون، دژی كه‌س و لایه‌نی سه‌ربه‌خۆخواز ببێته‌وه‌؟

وڕێنەی حەوتەم رۆژی ٨ / ١ / ٢٠٢١ 

- كوردایه‌تی ئه‌گه‌ر له‌ وێژدانتا نیه‌ مه‌یكه‌، ئه‌گینا وه‌ك كلكی بێگانه‌ ره‌نگ ئه‌ده‌یته‌وه‌، ئه‌ها چۆن به‌ئاسانی فرۆشتتان؟

وڕێنەی هەشتەم رۆژی ٤ / ١١ / ٢٠٢٠ 

- په‌كه‌كه‌: بۆیه‌ هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر باشوور، نه‌سیحه‌ت وه‌رناگرن. پرسیار: ئه‌ی توركیا نه‌سیحه‌ت وه‌رئه‌گرێت؟!

وڕێنەی نۆیەم رۆژی ٢٠ / ١١ / ٢٠٢٠

- هه‌ر كه‌ جاش زه‌ڕی یه‌كسه‌ر ئه‌زانم سه‌ر به‌ چ دوژمنێكمانه‌، ئاخر تۆنی زه‌ڕینیان جیاوازه‌.

وڕێنەی دەیەم رۆژی ٤ / ٧ / ٢٠٢٠

- كوردایه‌تی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌یه‌، مامۆستای ناپاك له‌خۆی ناگرێت، سه‌نگی محه‌كی كه‌سایه‌تی كورده‌.

 وڕێنەی یازدەهەم رۆژی ٨ / ١ /٢٠٢١

- بە دەمامکەکانەوە: هەرچی بە شەرمی بزانم نایکەم، هەرچییەکێش بکەم بە شەرمی نازانم و ئەیکەم، کەچی هەن بێشەرمانە لووت ئەژەننە ژیانی ئەوی ترەوە، لە کاتێکدا خۆیان هەموو کردارێکیان شەرمە.

وڕێنەی دوانزدەهەم لە (چایخانەی شەعب) پوختەی پەیام و قسەکانی رۆژی ٣ / ١٠ / ٢٠٢١

- منی نەتەوەیی  ئەخلاقم هەیە، کەسێک ئەخلاقی هەبێت جنێو نادات، قسە و بوختان بۆ کەس هەڵنابەستێت.
- هەر کەسێک هێرش بکاتە سەر پاراستن، ترسنۆک و حیزە.
-  قسە بە پارتی بڵێت، گەوادە.
-  گاڵتە بە جامانەی سوور بکات، ژنحیزە.
-  قسە بە بارزانی بڵێت، دوودەرکییە.
-  هەرچی بێ ئەخلاق نەبێت هێرش ناکاتە سەر پارتیی و جەنابی بارزانی. کوردستانپۆست  هەموویان ئاوەهان

ئەم زاتانەش لە کوردایەتییەکەی منیان کردووە


رۆشتیت ئۆغر دكتۆر نەجمەدین گیان

چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ K.N.C كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ ئامریكای باكوور كارمان كردووه‌، دكتۆر كه‌سێكی تا سه‌ر ئیسقان نه‌ته‌وه‌یی بوو، هه‌موو ته‌قه‌لایه‌كی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو، تا ئه‌م چركه‌ ساته‌ش كه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد هه‌ر له‌و پێناوه‌دا نه‌وه‌ستا، به‌ راستگۆییش ئه‌یكرد خاوه‌نی كه‌سایه‌تی و بڕوا بوون به‌ خۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو، بۆیه‌ یه‌ك چركه‌ش دوای داگیر كردنی كه‌ركووك نه‌مایه‌وه‌.
دكتۆر گیان وه‌ك له‌ هۆنراوه‌یه‌ك دا وتوومه‌:
كه‌ركووك بووكێكه‌ هێشتا كچه‌
چاوه‌ڕوانی باوه‌خوونی یه‌كجاره‌كی ئه‌كاته‌وه‌
چاوه‌ڕوانی یه‌‌كه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌ ده‌ست له‌ ملی بكاته‌وه‌

به‌داخه‌وه‌ ئه‌و یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌ به‌ڕێزت نه‌بوویت هیوادارم رۆحه‌ پاكه‌كه‌ت بێت. 
خۆزگه‌ من ئه‌بووم.
بنوو به‌ نه‌مری.
٣١ / ١٠ /٢٠٢٠ 

سوپاس مەلا بەختیاری ئازیز

سوپاسی برای به‌ڕێز ( مه‌لا به‌ختیار) ئه‌كه‌م، به‌ پێشكه‌ش كردنی كتێبه‌كه‌ی (له‌ بری بیره‌وه‌ری) به به‌نده‌، ‌‌هیوادارم له‌ داهاتوویه‌كی نزیك دا، به‌ ویژدانه‌وه‌ بۆچوونی خۆمی له‌سه‌ر بنووسم، دوور له‌ هاشوهوشی قین و راستكردنه‌وه‌ی بزماری ژه‌نگاوی.
حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س
٤ / ٧ /٢٠٢٠

ئایا ئەم دوو ڤایرۆسە تووشی کۆڕۆنا دەبن؟

تەنانەت کۆڕۆناش توخنی پارتیی و پاراستن ناکەوێت، ئیتر ئەم دوو ڤایرۆسە بۆچی دەمامکیان پێێە؟