پەنجا منداڵ!

Wednesday, 08/12/2021, 22:15

3193 بینراوە


رێکخراوەی ترۆریستیی داعش بۆتە کەرەستەیەک بۆ چەک وەرگرتن ومانەوەی سەردەسەڵات لە باشووری کوردستان.بنەماڵەی بارزانی تاڵەبانی هەرکات داعش خەریکی جموجۆلێكی چەکداری دەبێ،دەیکەنە هاتوهاوارێکی مەزن تا وانیشان بدەن کە ئەگەر ئامریکاوهاوپەیمانەکانی لە باشووری کوردستان دەرکەون،ئەوە داعش داروبەردی ئەو وڵاتە دەخواوشتێک بەناوی حوکومەتی باشووری کوردستان نامێنێ وبەرژەندی هاوپەیمانان دەکەوێتە بەر مەترسی.
چەندین وڵات،ئامریکاو١٧ وڵاتی دیکە ماوەی ٨ ساڵە چەک وپارە لەسەر ناوی پێشمەرگە دەدەنە دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بۆ پاراستنی خۆیان تا بیداتە پێشمەرگە وشەڕ دژی داعشی پێبکا.کەچی لە کلاشینکۆفێکی ژەنگاوی وبێ فیشەک هیچ چەکێکی دیکە لە دەست پێشمەرگەدانابینرێ!چەکە  پێشکەوتووەکانیش بەشێکیان دەدرێنە دەست ئەو کۆیلانەی کە پاسەوان وجیرەخۆری بەردەرگای بەرپرسانی دەسەڵاتن تا بیان پارێزن!
لە شەڕی چەندرۆژی رابورددودادەگەڵ داعش دە پێشمەرگە فیدابون.لەناوپێشمەرگەکانیشدا منداڵی ١١ساڵەی تێدابووە کە چەک وتەقەمەنیی بۆ براکانی خۆی بردۆتە بەرەی شەڕ.لە هیچ کوێی دونیادا منداڵی ١١ساڵە لە شەرێکی ئاواگرانداتێوەناگلێندرێ. فەرمادەکانی ئەو شەڕە دەبێ جوابی ئەو کارە نایاسییە بدەنەوە.یەکێك لە براگەورەکانی ئەو منداڵە ١١ساڵەیە دەیگووت،کاتێك شەهید بووە فیشەکی لە دەستدابووە تا بیگەیەنێتە ئێمە!
ئەو دە پێشمەرگەیەی کە شەڕێکی نابەرابەردادەگەڵ دڕندەیەکی وەک داعش شەهید بون سەرجەم بە هەموویانەوە خاوەنی ٥٠ منداڵن.فرمێسکی تیمساحی مەسروور بارزانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە کە برای یەكێک لە بنەماڵەی ئەو شەهیدانە لە ئامێزدەگرێ ووانیشآن دەدا کە چاوی بە فرمێسکە وبۆیان گریاوە!
پەنجامنداڵ!
ئەو دە پێشمەرگەیەی کە ئەورۆژانە لە شەڕدژی داعش شەهید بون سەرجەم خاوەنی پەنجامنداڵن ،جگە لە هاوسەرەکانیان ودایکوباوکیان.ئەگەر بنەماڵەی بارزانی درۆ ناکەن/ کەدرۆدەکەن / وخۆیان بە پارێزەریی پێشمەرگە دەزانن با لەو پەنجامنداڵەو دایکی ئەو پەنجامنداڵە خاوەن دەرکەون؟رابوردووی قرێژی ئەو بنەماڵەیە ئەوەمان پێ ئەڵێ کە هیچکات خاوەنی ویژدان وخاوەنی ئەو هزرە نەبوون کە لە خاکی نیشتمان ورۆڵەی کورد خاوەن دەرکەون.لەتەواوی قۆناغەکانی شکستی بنەماڵەی بارزانی تەنیا بیریان لە یەک شت کردۆتەوە،ئەویش هەڵاتن وخۆدەربازکردن لە دوای ئەو شکستانەی کە بەرسەرکوردیان هێناوە.
تاقمێک بەرپرسی بێویژدان لە سەر مێدیایەکانی سەر بەخۆیان لێدوانی کەرانە بڵاودەکەنەوە بەوواتایە خەریکن پێشمەرگەش تاوانبار نیشان بدەن وبە کەمتەرخەمیان پێناسە بکەن.ئەو کەسانە شکستەکانیان لە شەڕی داعشدا دەخەنە ئەستۆی کوڕە هەژاریی ساویلکە کە گۆیا ئەوان نەیانتوانیوە بەرەنگاری داعش بنەوە!یەک منداڵی ئەو بەرپرسانە ناچنە بەرەکانی شەڕلە دژی داعش.لە راستیدائەو چەکدارانە دەبێ پرسیار لە خۆیان بکەن،بۆچی خۆیان بەکوشت دەدەن؟
سەرکەوتن بەسەرداعشدائەرکێکی نیشتمانییە،بە مەرجێک بازرگانی بەو سەرکەوتنە نەکرێ،کوڕە هەژار گیانی خۆی لە دەست بدا،کەچی بەرپرس ومنداڵەکانیان بە فرۆکەی تایبەت سەفەری هەندەران بکەن.تۆ بڵێی ژیانی ئەو پەنجامنداڵەی کە لە چەند رۆژی رابوردووداباوکیان لە دەسەت داوە لە داهاتووداچیان بەسەردێ؟جوابی ئەو پرسیارە داهاتوودیاریی دەکا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە