کێ کوردستانی چوارپارچە کرد؟

Wednesday, 08/12/2021, 22:17

3026 بینراوە


نەتەوەی هوشیاروبەتوانادەتوانێ لەسەرئەوقەیرانانەدا تێپەڕێ کە لەدەرەوی خاکەکەی لە ناوخۆی وڵاتەکەیداروودەدا.هۆشیاریی نەتەوەیی وئاسایشی گشتی هەرنەتەوەیەک لە ناوخۆی وڵات ،بەکارچالاکیی ئەو نەتەوەیە دابین دەبێ.کوردوکوردستان جگە لەو کۆمەڵگایەی تێیدادەژی ئەندامە لە کۆمەڵگایەیکی مەزنتری سەرگۆی زەوەی.ئەو کۆمەڵگایە ناوی نەتەوەیەکگرتووەکانە کە ئەگەر من هەڵەنەبم تەنیا لەو سیستمە زەبەلاحەداکورد خاوەن بڕیاروکورسی خۆی نییە!لەدەروازەی هەزارەی سێدا شەرمێکی گەورەیە بۆ دونیای دێمۆکڕاسی وشەرمێکی دیکەش بۆ کورد ورێکخراوەکوردیەکان کە لەسەر ناوی کوردوکوردستان ساڵهایە خوێنی ڕۆلەی کورد بەدەستی دووژمنی کورد وزۆرجاریش بە دەستی خۆیان دەڕێژن کەچی وڵاتەکەمان بە چوارپارچەیە ماوەتەوە وخاوەنی هەزاران بێ بەختی وخاوەنی وڵاتێکی برینداروبێ خاوەنین.
لەسەدەی رابوردوودا هەرحیزبێکی کوردیی سەری هەڵێناوخۆی راگەیاند،لە سەرناوی نەتەوەی کورد وخاکی کوردوئاڵاوسروودی کوردی دەستی دایە تفەنگێکی ژەنگاویی وبەدرووشمی قەبە قەبە هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بەکوشتداوخۆشی وەک سەرکردەوقارەمان لە کورد قالب کرد!حاڵورۆژیی وڵاتێكی چواربەشکراونەتەوەیەکی سەرکوتکراولە سی ساڵ تەمەنی دەسەڵاتی دووبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی پرسیاربکەن،ئەوجارجوابی زۆر پرسیارتان بۆ دەردەکەوێ.هەڵەیەکی مەزن ونەزانانەیە کە رێكاری دابەشبونی وڵات بخەیەنە ئەستۆی بیانی.زۆر راستە ئەوان ئیمەیان بە بێ پرس لە خۆمان کردۆتە فارس وتورک وعەڕەب.ئەدی بۆ خۆمان چکارەین؟لە کەم وڵاتی دونیادا بەدی دەکرێ کە نەتەوەیەک خاوەنی ئەو گشتە سەرکردەوحیزب ورێکخراوەیەبێ بەڵام دووژمنی قەستەسەری خۆی بێ!

کێ کوردستانی چوارپارچەکرد؟

بە بیستنی ئەو کورتەویدئۆیە کە دەگەڵ وتارەکە بڵاو دەبێتەوە مرۆڤی کورد جوابی پێویستی دیرۆکیی وەردەگرێ ودەزانێ کوردستان چۆن پارچەپارچە کراوە بە بێ ئەوەی پرس بە یەک تاکی کورد بکرێ.لایەنێکی ئەودابەشبوونە دەگەڕێتەوە سەرناهوشیاری وبێ کەسیی کورد.لایەنەکەی دیکەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆک وسەرکردەی کورد کە لەسەرناسنامەی کورد بون وکوردستانی بون حەولی دامەزراندنی کوردستانێکی یەکگرتووویەک پارچەیان داوە.
هەرئێستا بە تۆزێک بیرکردنەوەی بێ دەمارگرژیی ودوور لە هەستوسۆزی بێ بنەما،تاکە نەتەوەیەکم بۆ ناوبێنن کە بەبارتەقای کورد سەری هەڵدابێ،بەڵام خاوەنی کۆشێک سەرکردەی دۆڕاوخۆبەدەستەوەدەروفریوخواردی سەر مێزی دان وساندن بێ!زۆرینەی کوردورێکخراوەکانی هەم لێدەدەن وهەمیش دەگرین!ئەو ڕێبازە لە سیاسەتدابڕناباو تووشی شکست دەبێ.رێئالیزمی کێشەی کورد ئەوە نەبووە کە حیزبەکان هەڵیان سەنگاندوە وبۆ چارەسەریی لێی گەڕآون.
یەک نەتەوەم بۆ وەدۆزن کە خاوەنی ئەو گشتە سەرکردەوە وحیزب وپیرسالاری گەجەرگۆجەر بێ ولە ئاست پرسی کوردیش ئاواناکۆک وتەنانەت دووژمنی یەکتربن؟ئاخر پێم ناڵێن،خەیانەتی نەتەوەیی چۆن شڕۆڤە دەکردرێ؟دووبنەماڵە لە باشووری کوردستان تانک وتۆپی دڕندەترین دووژمنی کوردڕاکێشی خاکی نیشتمان دەکەن،کە چی ئێمە وەک قارەمان سەیری ئەو خایینانە دەکەین وچەپڵەیان بۆ لێدەدین ومنداڵەکانیشمان دەکەینە تفەنگچی ئەوان وئەوانیش ناوی پێشمەرگەیان لەسەر دەنێن بۆ فریودانی ڕایگشتی.لەهەرشەڕێکیشدا ئەگەرپێشمەرگەی حیزبەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێنا،شآنازیەکانیان بۆ سەرۆک وبەرۆکی حیزبیی دەبێ،ئەگەریش تووشی شکست هاتن،پێشمەرگە وەک خەتاکاروکەمتەرخەم پێناسەدەکرێ!
کێ کوردستانی کردە چوارپارچە؟ ئەوە پرسێکی مێژووییە،بەڵام لەوپرسە گرینگترئەوەی کە دەبێ لە خۆمانی بکەین وبڵێین:کێ بۆتە هۆی شکست وکێمیابارزانی کۆڕەوئەنفالی نەتەوەی کورد.ئەگەر دووژمن هۆیەکەیەتی،ئەدی بۆ خۆمان چەند هۆکارین؟ئەوە نییە لە باشووری کوردستان ناوچەی زەردوسەوزمان هەیە وسنوورەکەشی دیگەڵەیە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە