کورد لە زووەوە وتوویه‌تی:" شـێر له لانـه دهرچـێ چ نـێر چ مـێ " مێـژووی دێـرین و نـوێی پڕ له شانازی و شکـۆداری گه‌له‌که‌مان، لاپـه‌ڕه زێـڕینهکـانی به نـاوی ده‌یـان ژنی هه‌ڵکه‌وتووی کوردمان له‌هه‌موو بواره‌کاندا ڕازانـدۆه‌ته‌وه، که هه‌ریه‌که‌یان له بوارێکـدا ڕوڵێکی به‌رز و گرنگی بینیوه له خزمه‌تکـردن و به‌رگـریکـردن له کورد و کوردســتان، له زانسـت و زانیـاری، له بنیـاتـنـانی شـارسـتانـیـدا. لـه نـاویـانـدا شـازاده و میـرزاده و سه‌رکرده و شۆڕە سواری ئازا و دلێر و شۆڕشگێڕ و پێشمه‌رگه و شەرڤان و گەریلا و فـه‌رمانـڕه‌وا و زانـا و سـیاسه‌تـمـه‌دار و شـاعـیر و نـووسـه‌ر و ئـه‌فـسه‌ر و پـارێـزەر و میدیاکار و چالاکوان هونەرمەند و مامۆستای زانکۆ و.. تا ده‌گاته په‌ڕله‌مانتار و وەزیر.
ئه‌گـه‌ر گه‌شـتنامه و یادداشـتـنامە و کـتێب و نـووسـینه‌کـانی ئـه‌و گـه‌شـتیار و گـه‌ڕیـده و رۆژهـەڵاتناس و کوردناس و بازرگانه بیانییانه بخوێنینه‌وه، که هـاتوونه‌ته کوردستان و به چاوی خۆیان ڕۆڵ و هه‌ڵس و که‌وتی کچان و ژنانی کوردیان بینوه، به ویژدانه‌وه له سه‌ریـان نووسیون. هه‌موویان جه‌خـت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه ده‌که‌ن، که کچـان وژنانی و کورد، نموونه‌ی کچـان و ژنـانی ڕۆژهـه‌ڵاتی نـاوه‌ڕاسـتن. لـه ژنـانی تـورک و فـارس و عـه‌ره‌ب ئازادتر و سه‌ربه‌سترن. له هه‌موو بواره‌کاندا شان به‌شانی پیاوان تێده‌کۆشن و خـزمه‌ت ده‌کـه‌ن. له به‌رگـری و شه‌ڕیشـدا له جـیهـانـدا بێـوێنه‌ن و بوونـەتە نمـوونـەی شۆڕشگێڕی و قارەمانێتی بۆ ژنانی جیهـان. چەنـدین داستانی قـارەمانێتی و نەبەردیان تۆمارکـردوون. نەیارانی گەلەکەمان لەپێش دۆستەکانمانـدا، دان بـەم راستییەدا دەنـێن.
یه‌کێک له‌و ژنە ناودارانه‌مان، میـرزاده ( قه‌ده‌م خـێر)ی نه‌مره، کەڵە ژنێکی قاره‌مان و شۆڕەسوار و سه‌رکـرده‌یه‌کی شۆڕشگـێڕی دلـێر و چاونەترس و بەجـەرگی کورد بوو، کورد و کوردستانپه‌روه‌رێکی که‌م وێنه بوو، کوردستانی له گیانی و ژیانی لەلا شیرین‌تر و لە پێشتر بـوو. قەدەم خـێر شۆڕشگێڕێکی نەتەوەییمان بوو. هـیوا و ئاواتی ئه‌وه‌بوو که هەموو بستێکی خاکی کوردستان له داگیرکه‌رانی ڕه‌گـه‌زپه‌رست و بێویـژدان ڕزگـار بکات. بۆ هـێنانه‌دیی ئه‌م ئامانجه پیـرۆزه‌ش، له گیانبازی و له مـردن سـڵی نه‌کـرده‌وه. چـیتر جه‌ور و زوڵـم و ناڕەوایی و چه‌وسانه‌وه‌ی کوردی، له‌لایه‌ن شای ئێران ره‌زا شا په‌هله‌وییه‌وه، پێ قبووڵ نه‌کـرا "که‌م بژی و که‌ڵ بژی"ی له لای لە ژیانی ژێرده‌ستی و دیـلێتی پێ خۆشتر بـوو. بۆیه چه‌کی کوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی کرده شانی و له ناوچـه‌ی (پشتکۆ) لە چیاکانی زاگرۆس، لە لوڕستانی بچووک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، جاڕی ڕاپه‌ڕیـن و شۆڕشی ڕاگه‌یانـد. ویستی سه‌ربه‌خـۆیی لورسـتان ڕابـگه‌یه‌نێـت. بیکات بە دەروازەیـەک بـۆ رزگـارکـردنی هەمـوو کوردسـتان.