ئەو نووسەرە گەنجەی کە شوناسی لە نێوان دوو وڵات و نەتەوە گوم دەبێت

Wednesday, 08/12/2021, 23:15

4104 بینراوە


دڵشاد کاوانی ئەو نووسەرە گەنجەی کورد کە نێوی دەچێتە نێو فیستیڤاڵێکی ئەدەبی ئیسپانی، کەچی شوناسی لە نێوان دوو وڵات و نەتەوە گوم دەبێت


شەهلا رحیمی: لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادەوە
 گەلی کورد ئەو نەتەوە ژێردەستەیە کە کەپیتالیزمی جیهانی و گەلانی سەردەستە لە دێر زەمانەوە لە نێوان خۆیان دا جەنگ و موبارەزەیان لەسەر شکست پێهێنانی و قوماریان لەسەر ئینجاز و دەسکەوتەکانی کردووە، زۆر جاریش داهێنەرانی ئەم گەلەش لە کۆنەوە تا ئێستاکینێ بوونەتە قوربانی یاری نێوان گەلانی دیکە، ئەمان خۆیان کردۆتە خاوەنی دەستکەوتەکانی مێژوویی کورد لەسەرجەم بوارە جوداکان هەروەک زەردەشت و کاوە و زوحاک، سەلاحەددینی ئەیبویی و عەبدولباست عەبدولسەمەد و سلیم بەرەکات، ئییبراهیم یونسی و یاشار کەمال، تاد.. ئەوەی زۆر سەرنجی منی بۆخۆی  ڕاکێشا و جێگەی تەئەسوفە دواین هەوڵی شێوانی شوناسی کوردی، ئەمیش رووی لە  گەنجێکە کە بە خێرایی لە دونیای ئەدەب دا سەر و سەربوردەی دەرکەوت و جێگەی پەنجەی خۆی لەسەر کایەی ئەدەبی دا نەخشاند، هەڵبەتە بە چاپکردنی ڕۆمانێک لە ژێر نێوی بە ڕێگاوە دا، کە وەک یەکەم ڕۆمانی سادیستی و ماسۆخیزمی دەرکەوت. ئەم بەرهەمەی نووسەر دوای ئەوەی لە ڕووی تەكنیك و گێڕانەوە و نێوەڕۆك بە تەواوی لە ڕۆمانەكانی تری پێش خۆی جیاوازە بوو، گرنگی ڕۆمانەكە لەوەدایە یەكەم ڕۆمانی سادیستی ماسۆخزمییە كە بە ڕۆمانی توند یان خوێنی دەناسرێن، کە لە دوای ڕۆمانەكانی دۆناتا ئەڵفۆنیس فڕانسۆ دیسادی فەڕەنسی و  فۆن زاخر مازۆخی نەمساووی ئەم ڕێچكەیە تازە نووسراوەتەوە، کە لە جیهانی فارسی و ئەرەبیش و وەك پێویست كاری لەسە نەكراوە. هەرچەندە نەجیب مەحفوزی ئەرەب و سەلیم بەڕەكات لە هەندێك لایەنی نێو ڕۆمانەكەیان هەوڵیان داوە كەسێییەتی توندئاژۆ و خوێنرژی دەربخەن، وەلێ بەهۆی داخراوی كۆمەڵگەی ئەرەبی نە چوونەتە قووڵایی سادیزمەوە، بۆیە بە ڕۆمانی سادیستی هەژمار ناكرێن. بۆ كورد جێگەی ئیفتخار و شانازییە كە دڵشاد کاوانی ڕۆمانەكەی تاقە ڕۆمانی كوردییە بەرلەوەی تەواوی دەقی ڕۆمانەكە وەربگێردرێتە سەر زبانەكان، لەسەر ئاستی نێوەندی ئەرەبی و فارسی و ئینگلیسی لەسەری نووسراوە. لەوانە ڕۆژنامەكانی سەباح نیوسی توونسی و سەباح جەدیدی ئێڕاقی  بە زبانی ئەرەبی و بیبیسی بە زبانی فارسی و ئێنگلیسی و ڕۆژنامەی هامشەهری فارسی و چەند پەیج و كاناڵی دیكەی ئێراقی و ئێرانی باسیان كردوە. هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە پیدرۆ خوسێ ئەندامی پێشووی شورای پارلەمانی ئیسپان و ئوستادی زانکۆ ، لەکاتێکدا هێشتا ڕەچەڵەکی ڕاستەقینەی ڕۆماننووس لە نێوان ئێران و ئێراق و  یەکلای نەبۆتەوە، لە سەردانێکی بۆ ئێران لەپاڵ ژمارەیەک کتێبی ئەدەبی دیکەی فارسی ئەم ڕۆمانە کوردییەی ئیختیار کرد و  خستییە نێو  ساکی کتێبەکانی بۆ بەشداریکردن لە ئامادەسازی فیستیڤالی لۆکالی زانکۆکانی غرناتە و کومبلتنسەی وڵاتی ئیسپان بۆ ئەدەبی رۆمان بە زبانە جوداکانی گەلان، وەک ئەرەبی و ئەمازغی و زبانە ئاریاییەکان لەو وڵاتە. 
ئەمەش وایکرد کە شوناسی لە دایکبوون و رەچەڵەکی ڕۆماننوسی گەنج، بە دەستی ئەنقەست یاخود بە نائاگاهی لەنێوان فارسبوون و کوردیبوونی ڕۆماننووس بشێوندرێت، کەچی لە کاتێک دا نووسەر خۆی لە زیندەگی دایە، بۆیە پێشتر نووسەر روونکردنەوەیەکی لە میدیاکانی باشوور لەوانە ڕۆژنامەی زاری کرمانجی، وێبسایتی کوردستانپۆست، دەنگەکان، بڵاو کردۆتەوە، نیگەرانی خۆی نیشان داوە کە بەشێک لە میدیا نێوخۆیی و جیهانییەکان بەهۆی پشتبەستن بە راڤەیەکی  فەرهەنگی فارسی (واژە یاب)واتە (ڕاڤەی وشەكان) كە گەورەترین تۆڕی فەرهەنگی فارسییە لەسەر ئاستی ئێران، ڕاڤە و لێكدانەوەی بۆ زیاتر لە یەك ملیۆن وشە و ئیدیۆمی زبانی فارسی کردووە. واژەیاب راڤە و شیکاری بۆ وشەی (کاوانی) کردوە  کە نووسەر وەکوو هۆز و بنەماڵەکەی هەڵگری ئەم پاشنێوەیە، بۆیە دڵشاد کاوانی دەڵێ: پاشنێوی كاوانی نێوی بنەماڵە و هۆزەکەمە کە زیاتر لە دوو سەت ساڵە کۆچیان کردوە و هاتوونەتە باشوور و بۆتە نازناوی نووسینم، کە واژەیاب کە وشەی (کاوانی) بە درەفشی كاویانی و ئاڵای ئەختەرییان گرێ داوە، بردویانەتەوە سەر ئەسفەهان، كە ئەمە هیچ ئیرتیباتی بە نێوی منەوە نییە،  ئەوەش بۆتە هۆکار بۆ بە فارس كردنم، بۆیەشە میدیاکان منیان بە نووسەر و ڕۆمانووسێكی كورد نەناساندوە.
کاوانی گوزارشتی زیاتر دەدات و دەڵێ: ڕاستە من لە دایکبوونم شاری قەزوێنی ئێرانە، ئێستا دانیشتووی شەقڵاوی هەولێرم. لێ ئەوان مەبەستیان بووە، من وەك نووسەرێكی فارسی یان ئێرانی بناسێنن، لە كاتێكدا من كوردم و خەڵكی باشووری كوردستانم. لە کاتێک دا دڵشاد کاوانی تاقە نووسەری کوردە کە لە تەمەنێکنی جەوانی و گەنجیەوە خاوەنی دە خەڵاتی ئەدەبیی و هەشت بڕوانامەی ڕێزلێنانە، لە دیدارێکی ئەدەبی دا کە لە پۆلەتیک دیار لەتیف لەگەڵی سازداوە نایاشارێتەوە و ئەم ڕاستییە تاڵە دەخاتەڕوو، كە بەختی نووسەرانی كوردە كە  نێوەندی ئەكادیمی و ئەدەبییە كوردییەكان بە گشتی پشتگوێ خراوون. دەستەوەستانن لەبەرامبەر گرینگیدان بە نووسەری نێوخۆ و تەنیا ڕوویان لە نووسەرە بێگانەكانە  و لە یەك جیانەكردنەوەی باش و خراپ و دەقی زیندوو و دەقی كرچ و كاڵ. گلەیی لە حكومەت و دەزگە و نێوەندە ئەدەبییەكانی باشوور دەکات کە خۆیان بە خاوەنی نازانن، كە لە نیشتمان و ڵاتەكەی خۆی لای لێ نەكراوەتەوە. لە کاتێک دا  گەلانی دی شانازی پێوەدەکەن، ئەو خۆی بە بێ نازاترین نووسەر دەزانێت چونكە هیج فكرێكی سیاسی لە پشتەوە نییە و هەموو دەرگاكان لە ڕووی دا داخراوون. لە بەرامبەردا نووسەری خراپ و بێ نێونیشان گەورە دەكرێن.
دڵشاد کاوانی جگە لە ڕۆمانی بەڕێگاوە کۆمەڵە چیڕۆکێکی دیکەی هەیە بە نێوی نۆبەرەی مەرگم دیت، کە ئەو نووسەرە لە باشوور بەقەڵەمی هەژاران مەعرفی بووە. من خۆم دوای هەڵ وتەقەڵایەکی زۆر توانیم لە ڕێگەی هاوڕێ بابەکی ئازیز، لە بۆکان وێنەیەکم لە رۆمانەکە دەستکەوێت و بیخوێنمەوە، بەڕاستی بێ پێداهەڵگوتن ڕۆمانی بەڕێگاوە یەکێکە لە جوانترین و باشترین ڕۆمانە کوردییەکان، شایانی ئەوەیە هەرچی زوویە لەلای وەرگێڕانەوە بخرێتە سەر زبانەکانی دیکەی جیهانی مەخسوسەن زبانی فارسی، بۆ ناساندی ئەدەبی بەرزی ڕۆماننوسی کوردی ئاشابوون بەم شاکارە جوانە، وەلێ بەداخەوە دڵشاد کاوانی نووسەری ڕۆمانەکە بە وێب سایتی دیدی منی گتبوو: کە داوای سێ ملیۆن دیناری پوڵی ئێراقی  لێ کراوە بۆ وەرگێڕانی ڕۆمانەکەی کەچی ئەو ئەم بڕە پوڵەی نییە بیدات و دەزگە پەخش و وابەستەکانی ئەدەب بۆ ئەم مەبەستە کۆمەکی ناکەن، خەڵکی دیکە خۆی بە خاوەنی ڕۆمانەکە دەزانێت و  کەچی لەبەرابەر ئەمە دا بە هەزاران دۆلا لە باشوور بۆ ئاهەنگ و کلیپ و سەمای ڕۆژئاوایی خەرج دەکرێت.

سەرچاوەکان

کوردی

- دەیانەوێت بە زۆر بمكەن بە فارس، من ڕەچەڵكم كوردە و كوردستانیم. دڵشاد کاوانی کوردستانپۆست.
- دڵشاد کاوانی دووەم کتێبی بڵاو دەکاتەوە. ڕۆژنامەی وشە محمەد میران.
- بۆ دڵشاد کاوانی قەڵەمی هەژاران. قەڵەمەکەت ون مەکە ، ئەگینا ژیان دەمـــــرێت....!میدیا خۆشناو. قەڵەم.
وێبەکان
-https://galawej.com/.html گەلاوێژ.
- https://ckb.wikipedia.org/wiki وکی پیدیا.

فارسی

ئەرەبی 

- الصباح جيديد. الاثنين 17 اب 2020 العدد (4447) محمد هيلالي.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە