عەرزەکەی خوارە

Wednesday, 08/12/2021, 23:33

3406 بینراوە


کاتی خۆی برادەرێکمان هەبوو لە کاتی یاریکردندا هەرچی تۆپمان ئەدایە لەبەردەم گۆڵەکەدا،ئەیفوەتان. زۆر جار پەنارتی لێئەدا و دیسانەوە گۆڵی نە ئەکرد، دواتر لە پرسیارمان لێ ئەکرد بۆ ئەوە هەموو هەلەت فەوتاند، یەکسەر ئەیووت ، گۆڕەپانەکەی خوار و خێچە.
شێخ جەعفەریش دوای ئەوەی نەمان بینی لەشەڕی داعش بۆ یەکجاریش سەرکەوتن بەدەست بێنێ و هەر جارەش چەندین خەڵکی داماوی نەزانی بە کوشت داوە و جەرگی دایك و خوشك و ژنەکانیشیانی سووتاندوە. ئەڵێ؛ گلەیی بێ لە هێزی هاوپەیمانان لەبەرئەوەی ڕاهێنان و مەشقی باش بە هێزەکانی 70 و 80 نەکردوە و چەك و چۆڵی باشیان بۆ دابین نەکردوە. وەك ئەوەی چەتەکانی داعش کیمیایی و نەوەویان پێ بێت و میلیشیاکانی 70 و 80 تەنها کڵاشینکۆفیان پێ بێت. ئەم شێخە نەزانە وەك مەسعود و تۆپەڵە سەر بۆیاخ کراوەکانی تر کە خۆیان بە هیچ جەنەڕاڵێك ناگۆڕانەوە ، ئەیانەوێ شکستەکانیان بخەنە ملی ئەم  وئەو .. کاتی خۆی مەسعودیش لە ناوچەی شەنگار بەهێزێکی 20 هەزاراوە نەیتوانی شەڕی 200 چەتەی داعش بکا و هەڵهات و خەڵکەکەی بۆ دوژمن جێهێشت.
هاوپەیمانان لە مێژە داوایان کرد هێزێکی نیشتمانی درووست بکەن و چیتر هەریەکەو میلیشیای خۆی نەبێ و پێشمەرگە ببێ بە پێشمەرگەی نیشتمان نەوەکو چەکداری حزب. ئێ خۆ هاوپەیمانان وەك ئێوە نەزان نین و ئەزانن ئێوە داردەستی داگیرکەرانن و ناتانەوێ هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی ، هەبێ. لەبەرئەوە ئەوان تەنها مەشق و ڕاهێنان و یارمەتی سەربازی و لۆجستی پێشکەش بە هێزێك ئەکەن لە ژێر ڕکێفی ئێوەدا نەبێ،، بڕوانە لە ڕۆژئاوا هاوپەیمانان چۆن چۆنی و لە ڕێگاو بانی باشوورە ڕۆژانە چەك و تەقەمەنی ئەگوازنەوە بۆ ئەو دەڤەرە، لەبەرئەوەی ئەزانن ئەوان میلیشیا نین و هێزێکی تێکەڵاوی نیمچە سەربازی توکمەیە کە ئەتوانن شەڕی بەرگری و هێرش لەهەمان کاتدا ، بکەن.
ئێوە کەی شەڕکەرتان هەیە، ئەوەی هەیە تەنها بندیوار و مووچەخۆر و دەست و پێ سپیە.. کوا ئێوە پێشمەرگەتان هەیە، ئەوەی هەیە چەکداری حزبە و تەنها و تەنها دژی بە میلەتەکەی خۆی لە سەنگەردایە و شەوان پاسەوانی خۆتان و سوزانیەکەنتانن. لەبەرئەوە ئێوە ناتوانن ببنە هێزی نیشتمانی و شوێنی متمانە و باوەڕی دۆست و دوژمن.
پاشان هەموان بینیمان کەوا چۆن ئێوە هەرچی چەکی باش و پێشکەوتوو هەبوو کە هاوپەیمانان پێشەکشی کردبوون هەمویتان بە داعش فرۆشتەوە، تۆ و سیروان مامز و هەموو سەرسەریەکانی تر هەمان کاریان لەگەڵ داعش کرد بازرگانی نەوت و چەك و هامەرتان لەگەڵ کردن. ئێوە ئەم نمونە ناشرینانەن بۆیە ئەمریکا بەتەواوی پشتان تێ ئەکاو جێتان دێڵێ.ئەوسا نەك هێزێکی کەمی وەك داعش ، بەڵکە حەشد و میلیشیای تورکمانیش لێتان ئەبن بە مۆتەکە و سواری ملتان ئەبن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە