به‌فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی گه‌وره‌ترین تاوانبارو خیانه‌تكار كراوه‌ته‌ شه‌هید

Thursday, 09/12/2021, 20:17

5076 بینراوە


به‌فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی عاسی گه‌وره‌ خیانه‌تكار كه‌ سه‌رپه‌رشتی شه‌ره‌كانی دژی پیشمه‌رگه‌ی یه‌كیتی له‌ سنووری كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌دا كراوته‌ شه‌هید
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌ریوانی كه‌ریم ئاغای هه‌مه‌وه‌ند، عاسی ئه‌و ئامرمه‌فره‌زه‌ خاسه‌یه‌ی كه‌ له‌ درامای گه‌رده‌لول نیشاندرا، سه‌رپه‌رشتی شه‌ری حه‌مكی له‌ دژی پیشمه‌رگه‌كانی تیپی 21ی كه‌ركوك كه‌ مامه‌ ریشه‌ سه‌رتیپیان بووه‌، به‌ سه‌دان جاش و خیانه‌تكاره‌وه‌ چه‌ندین گوندی سنووری كه‌ركوكیان كاول كردووه‌ خه‌ڵكی سڤیلی شه‌هید كرد، به‌ مووچه‌ی 3 ملیۆن دینار كراوه‌ته‌ شه‌هیدی سه‌نگه‌ر، به‌هۆی كوره‌كه‌ی كه‌ ناوی مقه‌ده‌م كاوه‌ عاسی یه‌ له‌ هه‌واڵگری فه‌وجی كۆماندۆی زیره‌ڤانی پارتی ئه‌و بریاره‌ له‌ لایه‌ن مه‌سعود بارزانی یه‌وه‌ ده‌ركراوه‌.
هه‌روه‌ها  سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری پارتی ناوه‌كه‌ی پاریزراوه‌ باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌ عادله‌ شه‌ل كه‌ پیاوی ئه‌منی رژیمی به‌عس بووه‌و، ده‌ستی له‌ كوشتن وده‌ست گیركردنی گه‌نجانی كورد سه‌ربه‌ یه‌كیتی هه‌بووه‌و، ئیستا ئه‌وه‌شی مووچه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ براوه‌ته‌وه‌ و، كوره‌كانی ئه‌م خائینه‌ش كراونه‌ته‌ به‌رپرس و كارمه‌ندی پارتی له‌ سنووری كه‌ركوك.
هه‌روه‌هادكتۆر محمه‌د خورشید به‌رپرسی لقی 3 پارتی له‌كه‌ركوك، باسی ئوه‌ی كردووه‌ كه‌ زۆربه‌ی جاشه‌كان و پیاوی رژیم له‌لاین پارتی یه‌وه‌ مووچه‌ی زۆریان بۆ براوه‌ته‌وه‌و پۆستیان پیدراوه‌، له‌وانه‌ بیلاله‌ سوور كه‌ جاش بووه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ له‌لای قاله‌ فه‌رج و، ده‌ستی له‌ سه‌دان تاوان و خیانه‌ت به‌ كورد و كوردستان ئه‌نجامداوه‌و ئیستا هه‌والگری ناو ریزه‌كانی پارتی یه‌.

سه‌نگه‌ر هه‌مه‌وه‌ندی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە