شۆڕشی مەدەنی یان چەکداری!

Saturday, 11/12/2021, 0:12

2335 بینراوە


لەدونیای سیاسەتدا چەندین ڕێگە هەیە بۆدەربرینی ڕای سیاسیی تاکی کۆمەڵگا، بۆنمونە هاوڵاتیان مافی ئەوەییان هەیە لەڕێگای میدیای فەرمی وەکو ڕۆژنامە، ڕادیۆو تی ڤییەکانەوە ڕاو ڕەخنەکانییان دەرببڕن، ئەگەر ئەم ڕێگەیان لێگیرابوو، ئەوا ئەتوانن لەڕێگەی شۆسیال میدیاوە دەریببڕن، زۆرجاریش دەسەڵاتدارە دیکتاتۆرەکان سانسۆڕ دەخەنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش، کەواتە ڕێگەی دوای ئەوە دەربڕینی ناڕەزایەتی و بۆچونی سیاسیی دەکرێت لەڕێگەی خۆپیشاندانەوە بێت، خۆ ئەگەر ئەمەش هەر ڕێگەی پێنەدرا، هەنگێ دواهەمین ڕێگە تەنها شۆڕشی چەکدارییەو پێویستە ئەوکات میللەت هەڵسێت و ڕاپەڕینێکی چەکداری ئەنجام بدات و بەهەر قوربانییەک بێت بگات بەمافەکانی باشترە لەوەی قبوڵی هەموو گەندەڵی و زوڵمێک و نیشتیمانفرۆشی بکات.   
 دیارە هەموولایەکیش ئەوە دەزانین کە لەسنوری دەسەڵاتی کوردیدا لەکوردستانی عێڕاق و تەنانەت لەتەواوی عێڕاقدا سنور داندرا بۆ هەموو چالاکییەکی مەدەنیی و سیاسیی. بۆیە بەبۆچونی من تەنها ڕێگەی دەربازبوون لە ڤایرۆسی دەسەڵاتی کوردی وەکو هەردووک بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، هەر ئەوەیە میللەت بەپشتبەستن بە پەکەکەو هێزی بەرەی دژە گەندەڵی ڕاپەڕێنێکی سەرتاسەری هەڵبگیرسێنن و بەیەکجاری شەش ملیۆن کورد ڕزگار بکرێت لەدەستی چەند سەد کەسێکی دەسەڵاتداری یەکێتی و پارتی. چونکە ئەم دەسەڵاتە هیچ کارێکی قێزەون نەماوە نەیکات، پارتی و بنەماڵەی بارزانی ڕاستەوخۆ سەربەمیتی تورکیان و کۆنتڕۆڵی جوڵاندنی پارتی لەدەستی دەزگای هەواڵگری تورکیایەو بۆکام ئاراستە مەبەستییان بێت قوڕمیشی دەکەن. هەروەها یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانیش لەژێر فەرمانەکانی دەزگای هەواڵگری ئێران دەجوڵێن. ئەوان بەشێکی نیشتیمانی کوردستانییان فرۆشت، ئەوان سەروەتی ژێر زەوی و سەر زەوییان بۆخۆیان تاڵان کردو هاوڵاتیانیش نان نییە بیخۆن. سەرەڕای ئەوەش هەرکەسێک ڕەخنەیان لێدەگرێت و خۆپیشاندان دەکات تیرۆری دەکەن.
تا ئیستا دەسەڵات خەبەری نەبۆتەوە، بۆیە گوێمان لێ ناگرێت، دەبەنگی دەسەڵاتی کوردیی  لەوەدایە، کە پێیان وایە، لەسەر ئەو مێز و کورسییەی لەسەری دانیشتوون راوچین و ئێمەش لەسەر شەقامەکان نێچیرین، بۆیە هەمیشە لە بۆسەدان و بۆ خاڵی لاوازی خۆپیشاندەران دەگەڕێن. وا دەزانن بە گرتنی دوو سێ کەس، ئازاردان و هەڕەشەکردن، لێدان و سوکایەتیی پێکردن دەتوانن دەنگی میللەت کپ بکەن، نازانن خۆیان بێ ئاگا و نووستوون، خەڵک ئەو هێزەیە کە دەتوانێت بە خەبەریان بکاتەوە و بە ئاگایان بهێنێتەوە، ئەو کاتەش بۆ ئەوان کورت و کەمە، فریای هەموو شتێک ناکەون، نە دەتوانن چارەسەری کێشەکان بکەن، نە توانای وەڵامدانەوەشیان دەبێت، تەنانەت ناشتوانن کاتێک خەبەریان دەبێتەوە لە شوێنی خۆیان هەڵبستن و رابکەن!
رەوشتی دەسەڵاتی دیکتاتۆر ئاوایە، بە لوتبەرزی خۆیاندا هەڵزنێن و پێیان وایە گەیشتوونەتە بڵندیی، نازانن عەقڵیان لە خوارەوە جێ هێشتووە و نووستوون، تا ئەو کاتەی بە ئاگا دێنەوە، کارەکەیان لە دەست چووە، مێژوو زۆر لەو لوتبەرزانەی دیوە، کە لە ئاست توڕەیی خەڵکدا نەیانتوانیوه‌ لەسەر پێی خۆشیان بوه‌ستن.
دەسەڵاتێک کە هەست بە ئازاری خەڵکی نەکات، ناتوانێت چارەسەر بۆ ئازارەکان بدۆزێتەوە، چونکە دەسەڵات خۆی ئازار و دەردەکەیە، دەبێت هەموو لەوە بگەین، کە بۆچی دەڵێین چارەسەر لە دەرەوەی دەسەڵاتە، ئەمە بە خۆڕایی نەوتراوە، ئەوەی بڕوای وایە کە چوونە بەردەم عەرشی دەسەڵات و داواکردنی داخوازییەکی بچوک،  چارەسەرە بۆ کۆتایی کێشەکان، ئەو کەسانە ئەوانەن، کە بە دوای بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیاننەوەن، کاتێک بۆیان چارەسەرکرا، ئیتر ئێمە جێ دەهێڵن، دەبێت ئێمە رێگا بەو عەقڵە بگرین کە بە بچوکی بیردەکاتەوەو شتی بچوک داوا دەکات و شتە گەورەکان نابینێت، داواکردنی شتی بچووک داخوازی ئەندامانی حیزبەکانە کە لە ناو خۆپیشاندەراندا دزەیان کردووەو دەیانەوێت بەم جۆرە داخوازییانە، داخوازی ڕاستەقینەی خەڵکی بەلاڕێدا بەرن و خەڵکی ڕابگرن و لەهەمان کاتدا کەلێن بخەنە نێوان، خۆپیشاندەران. .
داخوازیه‌كانی خەڵک دەبێت زۆر گەورەو گەورەتر بێت، بۆ ئەوەی دەسەلات هەست نەکات ئێمە بچوکین. لەکۆتاییدا ته‌نیا دوو به‌ره‌ هه‌یه‌، به‌ره‌ی خه‌ڵك و به‌ره‌ی دزو نیشتیمانفرۆش و دیکتاتۆرو خوێنڕێژ. تۆ لەکام بەرەیانیت خۆت ساغ بکەرەوە! ئەگەر لەبەرەی خەڵکیت، شه‌قێك له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌ڵبدەو وه‌ره‌ نێو به‌ری خه‌ڵكه‌وه‌. تۆ تا ئه‌ندامی یه‌كێك له‌م حیزبانه‌ بیت، ناتوانی لەگەڵماندا بیت و بڕیاری كۆتا بده‌یت.
تەبعەن ئەوەی ئەیڵێم لەسەر دەسەڵاتدارانی کوردستان هەمان شتیش ڕاستە بۆ دەسەڵاتدارانی عێڕاق و بەغداد بەگشتی و بەتایبەتی دەسەڵاتی مەزهەبیی شیعیی، ئەتوانم بڵێم دەسەڵاتدارانی شیشە زۆر مەترسیدارتریشن و دورخستنەوەی ئەوانیش زەروریەتێکە ئەمڕۆ یان سبەی هەر دەبێت ئەنجامبدرێت. چونکە مەزهەبی شیعیی زۆر مەزهەبێکی داخراوو توندوتیژە، وە مەترسیدارن بۆتەواوی عێڕاق، چونکە ئەوان غەیری خۆیان هیچ کەسێکیتریان قبوڵ نییەو بۆیان بکرێت هەرچی سوننەی عەڕەب و کوردە بەزیندویی ئەنفالیان ئەکەن و کۆمەڵکوژییان دەکەن. ئەم توندوتیژییەی لەناو میلیشیا مەزهەبییە شیعییەکاندا بینیمان تەنانەت داعشیش ئەم کارە قێزەونەییان نەکرد، وە ئەتوانم بڵێم شیعە نە ئایینەو نە لەخوداوە پەیامیان بۆهاتووە، بەڵکو مەزهەبێکی دروستکراوی دەستی مرۆڤەو هیچ پەیوەندی بەخوداو ئیسلامەوە نییە، بەڵکو بەناوی خودا نەیارە سوننەو کوردەکان قەتڵوعام دەکەن. بۆیە بۆداهاتووی کوردیش شیعە سەد جار مەترسیدارترە لەتەواوی دوژمنەکانی کورد، وەکو داعش، تورکیا، ئێران، سوریاو عێڕاق.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە