گه‌نده‌ڵییه‌كانی قائیمقامی سه‌یدسادق

Saturday, 12.11.2021, 20:31

1445 بینراوە


گه‌وره‌ گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی شاره‌زوور دیاری ره‌فیق ئامۆزای عه‌تا سه‌راوی، زیاتر له‌ 6 ساڵه‌ قائیمقامی سه‌دسادقه‌و له‌ چه‌ندین رووه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام داوه‌.
هاوڵاتی و كه‌سایه‌تی یه‌كی ناسراوی سه‌یدسادق به‌ناوی كامیل نامیق غه‌واره‌، كه‌ به‌ كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراو قسه‌ رۆشتووی ناو هۆزی غه‌واره‌ ناسراوه‌و، به‌ ئاشكرا و راسته‌وخۆ ده‌ستی تاوان بۆ دیاری ره‌فیق قائیمقامی سه‌یدسادق دریژ ده‌كات و، ئاشكرای كردووه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام داوه‌و، سه‌دان پارچه‌ زه‌وی به‌ نهینی به‌ڕیگه‌ی ده‌ڵاڵه‌كانی فرۆشتۆته‌وه‌ و، هیچ كاروبارێك به‌ بێ به‌رتیل رای ناكات و، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ل كۆمپانیای پاكه‌روه‌كانی سه‌یدسادق نه‌ك شه‌ریكه‌ به‌ڵكو به‌نهینی موڵكی خۆیه‌تی و،ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی پێشوو دیاری ره‌فیق خۆی له‌ماڵی خۆیه‌وه‌ به‌ بیی كه‌یسی و كلاشینكۆڤ به‌ خۆی و پاسه‌وانه‌كانی ته‌قه‌یان له‌ گه‌نجان و هاوڵاتیانی سه‌یدسادق كردووه‌ كه‌ بۆ ماڤه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه‌.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ باسی موڵك و سامانه‌كانی دیاری ره‌فیق كردووه‌، كه‌ خاوه‌نی 30 ملیۆن دۆلار ده‌بێت به‌ كرینی باخ و بیستان و مه‌زره‌عه‌ی گه‌وره‌ له‌ سیتكه‌ و، چه‌ندین خانووو زه‌وی و شوقه‌ی نایابی له‌ سلێمانی كریوه‌و، 3 كۆمپانیای و هۆتیلییش هه‌یه‌.
ئه‌و كه‌سایه‌تی یه‌ی عه‌شیره‌تی غه‌واره‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر عه‌تا سه‌راوی نه‌بوایه‌، ئیستا ده‌بوو له‌ زیندانه‌كانی معه‌سكه‌ر سه‌لام بووایه‌، به‌هۆكاری دزی و گه‌نده‌ڵی و پاره‌ وه‌رگرتن له‌ زۆربه‌ دوكانداو خاوه‌ن كارگه‌كان و شوینه‌ تایبه‌ته‌كان.

حه‌مه‌ قلرخی