پەیامێک بۆ شنیار خانم و سەرکەوت شەمسەدین

Sunday, 12/12/2021, 13:33

5746 بینراوە


بەڕێزان دوو تا سێ ڕۆژە پرسی ئەو تاڵانیەی مەسروری مەسعود بەرزانی بوە بە سەردێڕو مانشێت و بوە بە دێوە زمەی تۆڕە کۆمەڵایەتیە کان . ئەگەر لێم قبوڵ بفەرمون چەند بۆچونێکی تایبەتم هەیە ، لەسەر ئەو پرسە بە پێویستی ئەزانم وەک کابرایەکی بە ئەزمونو دورە وڵات و ئاوارەو دەربەدەر لە دەست ناشیرینیەکانی سەرجەم  سەرانی کورد ، بەتایبەت ماڵباتی مەلا مستەفای خائینو وڵات فرۆش ، بە پێویستی ئەزانم پێتانی بڵێم بۆ ئەوەی ئێوەی گەنج هەوڵەکانتان بە بانەچێت ، و ئامانجەکەی بپێکێ ، بەندە وا تەمەنم نزیک ئەبێتەوە لە حەفتاو چوار ساڵ ، هەشت ساڵی تەمەنم کرد بە قوربانی ئەوەی ناو نرا شۆڕشی کورد ، منو سەدانی وەک من لە ڕوی کاڵ فامیمانەوە بوینە دەروێشی ئەو جوڵانەوەیەی کە ناویان لێنابو کوردایەتی ، تا ئاشبەتەڵ ڕاستیەکانی بۆ ڕون کردینەوە ، ئەمەم ڕونکردنەوەیەم بۆ ئەوەیە بەڕێزتان بزانن، کە کاتێک دوای ئاشبەتاڵ کاولستانەکەم جێ هێشت لە ڕێی ئێرانەوە خۆم گەیاندە دورترین وڵاتێ لە زێدی دایکو بابمەوە ، لە ناخی خۆما سوێندم خوارد کە هەرگیز سەر نەکەمەوە بە خاکێکدا کە ئەو جانەوەرانە تیایدا باڵا دەست بن ، هەروەها هەرگیز خۆشم بە کەس نە ناسێنم زۆریشم نهێنی ساڵانی  ١٩٦٨ تا ١٩٧٥ لە لایە ئەگەر تەندروستیم ڕێگر نەبێت جار جارەیەک سەربوردەیەکی ئەنێرم بۆ کوردستان پۆستی ئازیز بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئەوانەوە هەندێ یادەوەری قێزەونی پارتەکەی مەلاو خائینزادەکانی ئاشکرا بکەم ، بم بورن ئەمەم بۆ ئەوەبو بزانن کەسانێکی وەک منیش هێشتا ماون لە کوچەیەکی سەر ئەم زەمینە ژیان بەڕێ ئەکەن ناسۆرو برینەکانمان تا ئەمڕۆش ساڕێژ نەبوە نابێت .
بەڕێزان لەدوای بڵاو بونەوەی ئەو تاڵانی و فەزاحەتەی  مەسروری مەغرور لە ڕٶژنامەی  (THE AMERICAN PROSPECT  ) ئەمریکاییدا ، وەڵامدانەوە ئاست نزمەکەی بەناو نوسینگەی مەسرورەوە ، پاشان ڕونکردنەوەکەی بەڕێزتان ، لەسەر بابەتەکە بە پێویستم زانی ئەم تێبینیانە بخەمە بەردیدی بەڕێزتان ، ئەوەی کەسێکی وەک من ئەیزانێو شارەزایەتی  جیاوازە لەهی خەڵکی . ئەو وەڵامەی ئەوان پڕ بە پێستی خۆیانە ، نەک دوو کەسی وەک ئێوە ، چونکە ئەوانە تا ئێستا پێئەچێت ئەشکەوت نشێن بن نە کۆتو شەرواڵ نە کۆشکی بلورین ، نایانکاتە کەسانێکی مۆدێرن شارستان و دنیا دیدە ، بە پێچەوانەوە لای ئەوان تا ئێستا شەرەف بە پارچە گۆشتێک ئەزانن کە لای مێینەیە ، بەڵگەش بۆ ئەم بۆچونە ئەوەیە ، زەردەشتی جوانە مەرگی بۆیە تیرۆر کرد، لە خەویدا دەستی گەیشتبوە کچێکی مەسعود کە خوشکی مەسرورە ، من بۆ خۆم پێم ناخۆشە لەسەر ئەوبابەتە بدوێم بەڵام هەست ئەکەم کچانی ئەو بنە ماڵەیەش بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەسیرو بەند کراوی ئەو مێشکانەن کە جگە لە خیانەت شتێکی تر نازانن ، هەوەها نوسیوتانە مەغرور ئەبێت داوای لێبوردن بکات ، بەڕێزان پێم سەیرە ئەم داویەتان هەیە کەسێک کە هیچ مانایەکی ژیانی لانەبێت سەرتاپا مێژووی باپیرەگەورەیو مەلامستەفای باپیری و مەسعودی باوکی و خۆی خیانەت بێت ، لە کوێوە دەست پێبکات بە داوای لێبوردن بۆ کام خیانەتو بۆ کام مێژوو داوای لێبوردن بکات داوای لێبوردن لە چەند هەزار داکو بابی شەهید بکات داوی لێبوردن لە کام بێوەژنو لە کام منالی هەتیوی ئەم نیشتمانە سوتماکە بکەن، داوای لێبوردن لە کام شەهیدی بێگۆڕو گڵکۆ بکەن ، داوای لێبوردن لەکام خوشکی شەهید بکەن ، بۆ چ خیانەتێکو بۆ چ ئاشبەتاڵێکو بۆ چ ٣١ ئابێک داوای لێبوردن  بکەن ، ئەوان هەندێ جار پێویست ئەکات داوای لێبوردن لە دوژمنانی کوردیش بکەن ، چونکە لەگەڵ ئەوانیشدا هەندێ جار ڕاستگۆ نەبون ، هەندێ جار بونەتە جاشی عێراق دژی ئێران بەڵام کاتێک ئێران پارەی داونەتی خیانەتیان لە جاشێتیەکەین کردوە بۆ ئێران ، هەرەوەها بۆ تورکیش بە هەمان شێوە ، تکام وایە ، واز لەویان بهێنن ، ئەمڕۆ ئێوە لە وڵاتێکدا زیندەگی ئەکەن یاساو ڕێسای هەیە ئەتوانن هەر لە دادگای ئەو وڵاتە داوای ناوزڕاندنی  لەسەر تۆمار بکەنو بیدەنە دادگاو پۆلیسی نێو دەوڵەتی (INTERPOL ) بەڕێزتان ئەتوانن لۆبیەک دروست بکەنو بەدوادا چون بۆ دەیان گەندەڵی تری خۆیو بابو باپیرانی بکەن ، ئەتوانن پەیوەندی بکەن بە دۆستو کەسانی شارەزاوە بۆ بەدەست هێنانی زانیاریو پەیدا کردنی دۆکۆمێنتی گەندەڵیان ، بە دەیان جۆر ڕسوایان بکەن، ئەتوانن ئەوڕۆژنامە نوسەی کردونی بە پەندی زەمانە ڕازیبەکەن بەردەوام بێت لەسەر ئاشکرا کردنی گەندەڵی زیاتر لە کوردستان نەک بەتەنها لەسەر ماڵباتی بەرزانی بگرە لە سەر گشت حێزبەکانی تر، هەروەها ئەتونن بەڕۆژنامە نوسەکەش  بڵێن ئەویش داوای یاسایی لەسەر مەغرور تۆمار بکات ، بۆ ناوزڕاندنی کە گوایە پاڵنەری ئەو ڕاپۆرتە  پەیوەندی سۆزداری بوە ، چونکە ئەو پرسە کارئەهاتە ناو وناوبانگی ڕۆژنامەکەیو خۆشی ، جا بەڕێزان ئێوە ئەتوانن زۆر کاری گەورە تر بکەن ،  خەڵکی کوردستانیش جامەکەیان پڕبوە لێی ئەڕژێ ، لەم ڕێگە مەدەنیانەوە زۆر کاری گەورە ئەکرێت ئیترهیمەتی  ئێوە هیمەتی هەموان با ئەم جەردەو خائینانە ڕسوا بکەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە