١/ ئەگەر داعش تۆوێکی نێودەوڵەتی بێت و دروستکراوی غەرب بێت، ئەشێ لە خۆمان بپرسین بۆچی لەم خاکە بە پیتری دەست ناکەوێت تا چەکەرە و نەشونما بکات؟ باشە بۆچی هەمیشە خاک و وڵاتی موسوڵمانان ئامادەی لە باوەشگرتنی هیزی توندڕەوی ئایینیان هەیە، جا منداڵدان هی هەر کەسێک و لایەنێک بێت، خۆ ئەنجامدەران و بەڕێوەبەرانی عەرەب و تورک و کورد و ئەفغانی و چیچانی و ئۆزبەکی و...هتدین.