KURDISTANPOST
مەحمود عەبدوڵڵا
وانەیەک بۆ مەسروربارزانی
Wednesday, 15/12/2021, 22:43
4432
بینراوە
زۆر بە کورتی پێویستە مەسرور بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی سەرەتایی و لەوانەی کارامەیی و بەهاکان دابنیشێت،تا فێربێت،تۆمەتەکەی پێشێلکردنی مافی تایبەتمەندییە و تاوانە ،کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ژیانی شەخسی هەرکەسێک ،بەڵام ئاشکراکردنی گەندەڵی وزیانگەیاندن بە موڵکی گشتی بە واتای هاوڵاتیبون وزیندوێتی و زیرەکی دێت.
هەرچی ناوزراندنە لە مەسەلەی ژیانی شەخسی شتێکی گەمژانە و ناشارستانییە و دوورە لە ڕەوشت. ئەمە قسەی لاکۆڵان و مرۆڤی پەروەردە نەکراوە،کە سنوری مافەکانی خۆی نازانێت. ئەوە مێنتالێتی خێڵە. ئەزانم باش لە وانەکە تێئەگات،چونکە کورسی زۆر خۆش دەوێت و جوان دەئەنیشێت و گوێ دەگرێت، وەک چۆن گوێ لە ڕاوێژکارە میتەکانی دەگرێت .
مەحمود عەبدوڵڵا
© 2019- Kurdistanpost