KURDISTANPOST
پەیامنێری کوردستانپۆست
پاڤێڵ تألهبانی 10 ملیۆن دۆلار ته‌رخان كردووه
Wednesday, 15/12/2021, 21:44
5047
بینراوە
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له سكرتاریه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌وه، پاڤێڵ تاله‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به ریگه‌ی مسته‌فا چاوره‌ش و شیخ جه‌عفه‌رو ئه‌ژی ئه‌مین و وه‌هاب هه‌له‌بجه‌ی، بریاری كرینی چه‌كی جۆراوجۆر‌و ئۆتۆمبیل له جۆری هه‌مه‌ر و میك زه‌مینی بۆ ده‌زگای دژه تیرۆو هیزه‌كه‌ی شیخ جه‌عفه‌ر و لیوای سكرتاریه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی داوه.
به پێی سه‌رچاوه‌كه له هه‌فته‌ی رابردوو به‌نهێنی شاندیكی یه‌كێتی نزیك له دژه تیرۆر سه‌ردانی به‌غداد و ههنگاریاییان كردووه، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه مۆدێرترین چه‌كی سوك و قورس و ئۆتۆمبیلی هه‌مه‌رو میك زه‌مینی و، 200 ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگ بكرن و، هێزه‌كانیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی چاوه‌روان كرا‌و.
هه‌روه‌ها به‌نهینی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری و ریكخستنی یه‌كیتی و دژه تیرۆری یه‌كیتی، پیلانیان داناوه هه‌ر فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ر و كادرێكی یه‌كێتی مایلیان بۆ لاهور شیخ جه‌نگی مابیت، ئه‌وا گشتیان دوور دهخنهوهو، له شوێنیان به پێ فۆرمیكی نوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی وه‌رده‌گرن.
سیروان چوارباخی
پەیامنێری کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost