ئافەرین بۆ وەزارەتی رۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی

Saturday, 12.18.2021, 20:38

1942 بینراوە


ده‌ست خۆش بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سلیمانى
له‌ ڕێى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى هه‌رێمى كوردستان
جیگه‌ى ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌ ده‌نگێكى به‌رز هاوار بكه‌ین و بڵێین ئه‌و ده‌ستانه‌تان خۆش بێت یه‌ك به‌ یه‌كى ئه‌ندامانى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگێكى زۆره‌ خه‌ریكى ووردبینى كردنى یه‌ك به‌یه‌كى دۆسێى هه‌موو فه‌رمانه‌به‌رانى ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سلیمانى ولقه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تین , كه‌له‌سه‌ر ڕۆشنایى ئه‌و یاسایه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كه‌ پێى ده‌وترێت یاساى چاكسازى كۆتاییان به‌ ووردبینى كردنى دۆسییه‌كان هێناوه‌ ,له‌ ڕاستیدا جێى خۆشحاڵییه‌ كه‌ خودى ئه‌م یاسایه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرییه‌وه‌ ئیشى له‌سه‌ر كراوه‌ بۆ دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى باڵا له‌سه‌ر ئاستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌ خودى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌یه‌ , هه‌ر چه‌نه‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ پێش ده‌ست به‌كار بوونى دمحسن ئه‌دیب ده‌ست به‌كار بوون , به‌ڵام بۆ خۆشحاڵى و جێگه‌ى تقدیر جه‌نابشیان تساهولی باشیان كردووه‌ . 
دواى ته‌واو بوونى كارى لیژنه‌كه‌ ,لیژنه‌كه‌ نه‌تیجه‌ى تدقیقى ئیشه‌كه‌یان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى , وه‌زاره‌تیش به‌ ئێكزڵێك هه‌موو ناوى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ أسمى و پله‌و قۆناغ و ستێپى زیاده‌یان وه‌رگرتووه‌ , أدخال كردووه‌ .

تێبینى 

حاڵه‌تێكى سه‌یر هه‌یه‌ له‌ ئیدخاله‌كه‌یدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوه‌كان به‌ پیتی ئەبجەدى نه‌نووسراوه‌،  كه‌چى ناوى ژماره‌ یه‌ك جێگه‌ى سه‌رنجه‌!

بەڵگە:

كوڕه‌كه‌ى قاتى سێى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرىی وهونه‌رىی سلێمانى