کوێرەرێیەکان بۆ نابینن؟

Sunday, 19/12/2021, 22:58

3996 بینراوە


هەروڵاتێک کە رووناکبیرو نووسەرومامۆستای زانکۆکانی هەنگاویان لە سەر رێگاکوێڕەی دەسەڵات داناوبۆ بژیوی ژیانیان وڵات ونەتەوەیان کردە فیدای مووچە وپارە بۆ ژیانی خۆیان،ئەو وڵاتە وەک باشووری کوردستانی بەسەردێ!تاقمێک کەرسەگ ناوی خۆیان ناوە شڕۆڤەگەری سیاسەت ورووداوەکانی رۆژانەی ژێر دەسەڵاتی ئەو دووبنەماڵەیە،زۆربێ ئەخلاقیانە خۆیان لە گێژیی دەدەن وخەڵکیش نەسیحەت دەکەن ودەڵێن: کاتێک باسی  بەرپرسانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەکەین دەبێ وشەی،بەڕێز وڕێزداروبراگەورە وباوکی میللەت و… بەکار بهێنرێن!
ئەوانە هەر لە تەمەنی منداڵیەوە تووشی گرفتی دەروونی بوونەتەوە ولە مەزنیشدا بەوشێوەیە کەسایەتی خۆیان دەردەخەن.ئەو چین وتوێژە لە داگیرکارمەترسیدارترن.ژیانیان لە ڕێگای دەست پانکردنەوە بۆ دەسەڵات بەڕێوە ئەچێ.هیچ نەهامەتیەکی گەلی هەژار نابینن.
یەکێك لە تایبەتمەندیەکانی حیزبە کلاسیکەکان ئەوەیە،تا کاریان بۆ بکەی وگوێ لە مستیان بێ بۆ مانەوەی خۆیان دەتپارێزن.هەرکات پێنووسی رەخنە وزاری پرسیارت رووبەرووی ئەو حیزبانەکردوە،هێدی هێدی زۆر ناجەوانمەردانە ودوور لە ئەخلاقی مرۆڤایەتی بنکۆلت دەکەن وتۆمەتی ناڕوات بۆ هەڵئەبەستن.نموونەی هەری زیندوو ئەو جوابە نزمە بووکە مەسروور بارزانی وەپاڵی ئەو ژنەرۆژنامە گەرەی دا کە ناوی شنیار بوو.ئەوەیە سرووشتی بەرپرسانی باشووری کوردستان بەتایبەت بنەماڵەی بارزانی.جنێوفەرۆشیی ئەو بنەماڵە لە مەلای باوکیان بۆیان بە میرات ماوەتەوە.
من لێرەوە دەقی کۆمێنتی کەسێک بە ئەمانەتەوە وەک خۆی دەنووسمەوە کە لە جوابی کەسێکی دیکەوە لە سەرفەیسبوک داینابوو.ئەو کەسە ناوی / هێ،م،خ / یە.دەڵێ:
من کاتی خۆی کادرێکی لقی ١٦ی پاڕتی دێمۆکڕات بوم.بە هۆی ئەوەی پێنووس وزمانی رەخنەم هەبوووزۆر بابەتەم بە هاسانی وەرنەدەگرت وجیاواز بوم دەگەڵ ئەوان،منیان کردە:مەشڕوب خۆر،نێڕباز،گەوواد،دز،دایک وخوشک وخێزانمیان کردە لەشفرۆش!ئەوەی ناشیرین بوو بە ئیمەیان کرد،بۆیە لەم شتانەداپاڕتی زۆر زۆر بێ بەزەیین ودەست ناپارێزن!

بابەتی هاوشێوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە