کۆنە کتێب و نەهێنییەکانی کۆماری مهاباد و ئازەربایجان!

Sunday, 19/12/2021, 23:24

5134 بینراوە


ئایا قازی محەممەد دیکتاتۆر بوو؟

دەرەک کینان، بەوشێوەیە باس لە سیستمی کۆماری مهاباد دەکا:
دەڵێ: دەوڵەتێک کە پێک هاتبوولە زەویدارو ئەعیان و ئەشرافی شآرنشین وبەرپرسی خۆویست وسەرۆک هۆز.لە راستیەدا دەسەڵات یان حکومەت لە چین وتوێژی سەرووی خەڵک وکۆمەڵگای کورد بووە. هێزی حکومەت یان دەسەڵات لە دەست شەخسی قازی محەممەددا کۆ ببووە و لەوێڕا رادەخشا بۆ دامودەزگاکانی جۆراوجۆر و بەرپرسانی باڵا.
دەبوایە قازی محەممەد متمانەی بەتاکە تاکی بەرپرسان بکردایە.( لە کۆنگرەی هەشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕانیش بەوجۆرە قاسملو و لیستەیەکی راگەیاندبوو بەناوی لیستەی فیکس کە جێی باوەڕ و متمانەی خۆی بوو دەبوایە دەنگ بەوکەسانە بدرێ کە قاسملوو لە لیستەی فیکس دیاری کردبون. ئەو بۆچوونەی قازی محەممەدیش وەک لیستەی فیکسی قاسملوو چووە لەو سەردەمدا).چون هەڵبژاردووی خۆی بون. هەروەها هێزی دەسەڵات حکومەتی کۆماری مهاباد لە ناوچە عەشیریەکاندا زۆر لاواز بوو، کۆمار لەوناوچآنەدا بە پێی پێویست دەست ڕۆیشتوو نەبووە. هۆیەکەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە قازی محەممەد و کۆمار توانای وەرگرتنەوەی زەوی وزاریان لە سەرۆک عەشیرەتەکاندا نەبووە و جگە لەوانەش خودی قازیش کەسێکی زەویدار و مالک بووە.
لەو پەیوەندیەدا دەکرێ ئاماژە بە خاڵێکی مێژوویی بکەین:
لەوسەردەمیشدا شآری ورمێ لە دوونەتەوەی کورد وئازەری پێك هاتبوو، کۆماری ئازەربایجان بە پێچەوانەی کۆماری مهاباد خەریکی دابەشکردنی زەوی وزار بووە بەسەرچینی جووتیار و هەژاری ناوچەکاندا. ئەوسیاسەتەش پێشوازیەکی مەزنی لە لایان جووتیار و گووندیەکان لێکراوە.
بەڵام لە شآری ورمێ و دەورووبەریدا ئاغا و دەرەبەگ و زەویداربۆ ئەوەی زەوی وموڵك وماڵیان لە ڕێگای کۆماری ئازەربایجان لێ نەستێندرێ، بە تێکڕا خوازیاری ئەوە بون کە بخرێنە سەر کۆماری مهاباد، چون دەیانزانی قازی محەممەد زەوی و موڵكوماڵیان لێ دابەش ناکا!
ئەوەی لە خاڵە لاوازەکانی کەسایەتی قازی محەممەد و کۆماری مهاباد بووە. خاڵی لاوازتری هەردووک کۆمار ئەوە بوو کە نەیاندەزانی دەکەونە بەر سات و سەودای ستالین وباقرئۆف وتاران کە لەسەر نەفتی باکوری ئێڕان کۆتایی بە هەردووک کۆمارەدا هات و بۆ جارێکی دیکەش نەتەوەی کورد و ئازەریی تووشی شکستێكی مێژوویی بوونەوە.

سەرچاوە:

کتیبی: حاشا و بەرخۆدان، خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ فێرقەی ئازەربایجان لە ئێڕان وکۆماری مهاباد.
لە نووسینی:عەلی مورادمەراغەها.
چاپی تاران: ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی.
خوێندنەوەی تازە لە فێڕقەی ئازەربایجان وکۆماری مهاباد لە ژێر تیشکی سەرووی بەڵگە نەهێنیەکانی لە یەکێتی سۆڤیەت.

بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە بە فارسی کلیک لەسەر بەرگی کتێبەکە بکە:

انکار و مقاومت

جەوهەری کەلام:

مێژوویان بەشێوەی زارەکی سنگ بە سنگ دەڕووا و دەگاتە نەوەکانی داهاتوو، یان بەشیوە بەڵگا و نووسراوە و کتێبی باوەڕپێکرای خاوەن پێنووسی بوێڕ، لەو دووتەوەرە زیاتر بۆ راستی وناڕا ستیی دیرۆک لە وڵاتانی پێشکەوتووداکە خاوەنی دامودەزگا ئەنستیتۆ و ئاشرشیوەی قورسوقاییمن دەگاتە دەست ئەو نەتەوانەی کە تامەزرۆی بیستنی مێژووی خۆیانن.نەتەوەیەک خۆشبەختە کە خاوەنی کۆمەڵگایەکی رەخنەگروپێنووسی ئازاوخۆنەویست بێ.نەتەوەی کورد لەو بوارەدا هەست بەلاوازیی دەکا.بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان.
ئێستێش نازانم بۆرەخنە گرتن لە تاقمێك حیزب وسەرکردە لە رۆژهەڵاتی کوردستان قاچاغ کراوە!؟سەدەی رابوردوو بۆتە دێووەزمەی دیرۆک بۆ نەتەەەکەمان.لە قەڵای دم دم ڕا برە تائەو سەردەمە هەرچی شکست ونەهامەتیە لە سەر نەزانیی وبێ سیاسەتیی حیزب وسەرکردەی حیزبیی بووە کە نەتەەکەمان تووشی ماڵوێرانی کراوە.لە دوای هەر شکستێکیش تاقمێک سەرکردەمان دەکەینە قارەمان وسەرۆک کە بە کەس ئیزن نادرێ پێێان بڵێ.پشتی چاویان برۆیە!قازی محەممەدیش مرۆڤ بووە،مرۆڤی بؤ هەڵيش لە دونیادا وەگیر ناکەوێ.ئەگەر کاری باشی کردبێ،هەڵەی مەزنیی مێژووییشی کردوە.پشت بەستنی لە رادەبەدەر بۆ سۆڤیەت وئەڕتەشی سوور کە داوای لێبکڕێ دەبێ دەوڵەتی کوردیمان بۆ دامەزرێنێ،یەکێک لە هەڵەکانی بووە.ئەوشادرەوانە نەیتوانی هەلومەرجی دوای کۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانی هەڵسەنگێنێ.راگەیاندنی کۆمار لەوساتوکاتەدالەسەررێکاری بەرژەوەندی ئیستالین ونەفتی باکوری ئێڕان بوو،بینیمان چۆن لە کاتێکی هەستیاردا هەردووک کۆماری بوونە فیدای درؤدەلەسەی ئیستالین ووێلکران.
مێژووی سەدەی رابوردووی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لای من وێنەی کۆنە کتێبێکە کە قفڵی لێدراوە.رووپەڕەکانی ئەو کۆنەکتێبە خەریکە دەڕزێ وپەڕپەڕ دەبێ.لەو کتێىەدا لایەنی شآراوە ورەمزی نەگوتراوقسەی نەبیستراوفرەن.مێژوولە سەر جوغڕافیاوزمان وکولتورو رووداوەکان وچاندی نەتەوەیەک دەنووسرێتەوە.مێژوو،شارەزاولێهاتووونەترس وراستبێژبۆ داهاتوانی تۆمار دەکا وئەسپەرەدی رۆژگارێکی دەکا کە راست وناراست روخساری خۆی نیشآن دەدا.شآرەزای دیرۆک دوورە لە هەستوسۆزیی بێ بنەما.سەرمایەی لە بن نەهاتووی گەلێک پێنووسی بوێرومرۆڤی رەخنەگرە،هەر کۆمەڵگایە لەو دووتەوەرە بێ بەری بێ تووشی هەزاران بێ بەختیی دەبێتەوە.

ئایا قازی  محەممەد دیکتاتۆڕبووە؟

بە پێی گووتنی،دەرەک کینان، کە لەلای سەرووی بابەتە ئاماژەی پێكراوە،مرۆڤ دەتوانێ بڵێ ئەو تایبەتمەندیانەی کە لە کەسێکی دیکتاتۆڕوخۆدەنگ هەیە لە شێوەی رێبەرایەتی وبۆ چوونەکانی قازی مەحەممەدیش هەبووە، دەکرێ وێنەی کەسایەتیەکی دیکتاتۆڕ پێناسەی لەسەر بکرێ.دانان ومتمانەپێکیردنە بە سیستمی تاکەکانی بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا لە لایان هەر تاکێکەوە بووبێ،ئەوکەسە پێناسە کەسێکی دیکتاتۆڕ بەخۆیەوە هەڵدەگرێ.قازی محەممەد متمانەی بە هەربەرپرسێک نەبوایە ئەوکەسە لە ریزیی بەرێوە بەریی وڵات جێگای نەدەبۆوە!ئەوە تەنیا یەکێک لەو خاڵانەی کە لە کەسایەتی قازیدا خۆی نیشآن دەدا.
هەم کۆماری مهاباد وهەمیش کۆماری ئازەربایجان خاوەنی خاڵی نەرێنی وئەرێنی بون.هەم کەسایەتی قازی محەممەد وکەسایەتی جەعفەرپێشەوەری سەرۆکی کۆماری ئازەربایجان خاڵی ئەرێنی ونەرێنیان تێدابەدی کراوە.خاڵی سرنجڕاکێش کە دەیوایە ئەو دووکەسە لێی شارەزابایەن ئەوە بوو: هەردووکیان زۆر هاسان فریوی ئیستالین و باقرئۆفیان خوارد،هەم هەردووک کۆمار تێداچون وهەمیش بۆخۆیان کۆتاییان بەژیانی خۆیان ژیانی سیاسیی هێنا.
سرنج بۆ خوێنەری دوورناس: خوێندنەوەی کتێىی،حاشا و بەرخۆدان…. لە نووسینی عەلی موراد مەراغەها، پێویستە، چون بابەتی تازە و نەهێنی تێدایە لەسەر کۆماری مهاباد وئازەربایجان. کە کەمتر باسی لێوەکراوە، منیش هەر لە روانگەی ناوەرۆکی ئەوکتێبە ئەو وتارەم نووسیوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە