ڕێوه‌به‌رێکى گشتى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌کان ناچار به‌ رۆیشتن ده‌کات

Monday, 12.20.2021, 1:16

3134 بینراوە


ئەو ژنە کێیە کە دەسەڵاتی لەوەزیری سامانە سروشتییەکان زیاترە؟
غه‌زالە عوزێر، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى کاروباری ئابوری و گرێبه‌سته‌کان له‌ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که‌ له‌ دواى رۆیشتنى ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زیرى پێشووى سامانه‌ سروشتییه‌کان ده‌سه‌ڵاتێکى ته‌واوى دراوه‌تێ نیگه‌رانى له‌ لایه‌ن که‌مال ئه‌تروشى، وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌کانى لێکه‌وتۆته‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئاماده‌ نییه‌ بچێته‌وه‌ ده‌وامى وه‌زاره‌ته‌که‌ى.
غه‌زال عوزێر، که‌ بڕوانامه‌ى دکتۆراى له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌ ده‌ستهێناوه‌و بارزانییه‌ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ له‌ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌کان کار ده‌کات دواى نه‌مانى ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زیرى پێشووى سامانه‌ سروشتییه‌کان له‌گه‌ڵ دوو به‌ڕێوبه‌رى گشتیى دیکه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌کان کۆنتڕۆڵى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یان کردوه‌.
به‌پی سه‌رچاوه‌كان ده‌سه‌ڵاته‌ زۆره‌که‌ى به‌ڕێوبه‌رى گشتیى گرێبه‌سته‌کان و چه‌ند به‌ڕێوبه‌رێکى دیکه‌ى نێو وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌کان وایکردوو، که‌ که‌مال ئه‌تروشى، وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌کان وه‌ک پێویست ده‌وامى فه‌رمى وه‌زاره‌ته‌که‌ى نه‌کات و داواى له‌ سه‌رۆکى حکومه‌ت کردووه‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.

حه‌مید سورچی