کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


لیستی ئه‌و بانده‌ی هه‌ولێریان تووشی كاره‌ساتی لافاو كرد

Monday, 20/12/2021, 1:31


ماوه‌ی زیاتر له‌ 15 ساڵه‌ چه‌ند تاقم و باندێكی سه‌ربازی و ئه‌منی و پاراستن و حزبی، به‌ پیلان و نه‌خشه‌ كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه، كه‌ به‌هه‌ر نرخێك بێت دزی و تاڵانی و داگیر كاری زه‌وی و زار بكه‌ن، به‌ناوی پرۆژه‌ی نیشته‌ جێ بوون له‌ هه‌ولێر به‌ گشتی و ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌تی داره‌توو بنه‌سڵاو و كه‌سنه‌زان و قوشته‌په‌ و كانی قرژاڵه‌و به‌حرگه‌ وشاوه‌یس و ریگای هه‌ولێر پیرمام و ڕێگای هه‌ولێر كه‌ركوك و، رێگای هه‌ولێر موسل.
له‌م بابه‌ته‌دا به‌تووندی و به‌زانیاری زۆر وورد باسی ئه‌و بانده‌ ده‌كه‌ین كه‌ بنه‌سلاوه‌و داره‌توو كه‌سنه‌زانیان، به‌ فشاری هیزی ده‌سته‌لاتی ئه‌منی و سه‌ربازی و عه‌شائیری و حزبی بوونه‌ته‌ مافیای گه‌وره‌، كه‌بوونه‌ته‌ هۆكاری ئه‌و كاره‌ساته‌ی دوو رۆژی رابردوو، كه‌ خه‌ڵكی سڤیلی داره‌توو قوشته‌په‌و بنه‌سلاوه‌و كه‌سنه‌زان وشاری زه‌یتوون و گوندی كۆری یان تووشی گه‌وره‌ترین ماڵكاولی و خاپوربوونی خانوو لافاو بردنی ماڵ و ممته‌له‌كات و ئۆتۆمبیل و تیاچوونی 12 هاولاتی و، تیاچوونی 90 ئۆتۆمبیل و زیان لێكه‌وتن له‌ 1400 خانووی خه‌ڵكی ئه‌و سنوورانه‌.
ئه‌و باندانه‌ له‌ كابینه‌ی حه‌وته‌م و هه‌شته‌م به‌ سه‌رۆكایه‌تی نیچیره‌ڤان بارزانی و، هه‌ریه‌كه‌ له‌م وه‌زیر و به‌رپرسانی وه‌به‌رهینان و پاریزگار و قائیمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولیر و به‌ریوه‌به‌ری ناحیه‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگل و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهینان و به‌ریوبه‌ه‌ری وه‌به‌رهینانی هه‌ولیر وچه‌ندین به‌رپرسی سه‌ربازی و ئه‌منی و حزبی و كه‌سانی گومانلێكاو، كه‌به‌م شێوه‌یه‌ ناوه‌كانیان له‌ ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی هه‌ریم وه‌رگیراوه‌، كه‌ دوو رۆژه‌ به‌ بریاری لیژنه‌یه‌كی نهینی پاراستن كاری له‌سه‌ر كراوه‌.

لیستی ناوه‌كان:

1. نوری عوسمان سنجاری سه‌رۆكی پیشووی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ 3 كابینه‌یی پیشووتردا
2. نه‌وزاد هادی پاریزگاری پیشووتری هه‌ولیر، كه‌ خاوه‌نی 400 ملیۆن دۆلاره‌
3. دلشاد شه‌هاب وه‌زیری پیشووتری شاره‌وانی
4. نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری پیشووی شاره‌وانی
5. ئه‌ندازیار سامان محمه‌د سه‌رۆكی پیشووی شاره‌وانی هه‌ولیر
6. ئه‌ندازیار عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی پیشووتری شاره‌وانی هه‌ولیر
7. حسین كه‌لاری قائیم قامه‌ گه‌نده‌ل و دزه‌ گه‌وره‌كه‌ كه‌ بۆته‌ خاوه‌نی 50 ملیۆن دۆلار
8. تاهیر عه‌بدوڵڵا جیگری پیشووتری پاریزگای هه‌ولێر
9. جوان ره‌فیق به‌ریوه‌به‌ری پیشووتری ناحیه‌ی داره‌توو، گه‌وره‌ترین دزو به‌رتیل خۆر خاوه‌نی 20 ملیۆن دۆلاره‌
10. نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیم قامی ناوه‌ندی هه‌ولیر، سه‌رۆكی بانده‌كانی لیژنه‌ی به‌رتیل و ره‌شوه‌و له‌ قومارخانه ‌و مه‌لها و یانه‌كان كوره‌ سه‌ره‌ك جاشی گه‌وره‌ عه‌بدولحه‌مید موسته‌شار
11. كاروانی زه‌كی خوارزای بارزان مه‌لا خالید، برازای كاكه‌مین نه‌جار گه‌وره‌ دزو مافیای به‌ریوه‌به‌ری پیشووی چه‌ند ناحیه‌ ك بووه‌برای لیوا دلشاد حه‌سه‌ن نه‌جار
12. دكتۆر خۆرشید سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌سنه‌زان گه‌وره‌ دز
13. نه‌وزادی به‌ریوه‌ه‌به‌ری ئاسایشی كه‌سنه‌زان
14. به‌ریوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولیر
15. سه‌رۆكی شاره‌وانی بنه‌سلاوه‌
16. نه‌جات عه‌لی فاتم و ده‌سكۆی برای و فواد سدیقی كوره‌ پلكی نه‌جات عه‌لی فاتم
17. شێری عه‌لی برنه‌و برای سه‌عدی عه‌لی فه‌رمانده‌ی هه‌ولیر
18. بروسك قه‌ساب
19. زیره‌كی برای بروسك قه‌ساب له‌ هه‌والگری گشتی
20. سامان عه‌ره‌ب به‌ریوبه‌ری وه‌به‌رهینانی هه‌ولیر
21. نه‌جات باپیر به‌ریوه‌به‌ری پیشووتری وه‌به‌رهینانی هه‌ولیر له‌سه‌ر به‌رتیلی 5 ملیۆن دۆلار كه‌ ئاشكرابوو تیچیره‌ڤان ده‌ری كرد و دزیكی تری وه‌ك سامان عه‌ره‌بی دانا.
22. سامی  و سه‌میر عه‌بدولموهه‌یمه‌ن بارزانی
23. شیخ عه‌بدولواحید برادۆستی
24. كاكه‌مین نه‌جار
25. بلند شیخ وه‌سانی به‌رپرسی لق
26. ئاراس حه‌سۆمیرخان
27. پشتیوان سادق
28. ئه‌حمه‌د كانی
29. مسكین بارزانی
30. رزگار قه‌دۆ زیباری
31. كرمانج عه‌بدوڵڵا 
32. كریكار شاكر سامان به‌رپرسی ناوچه‌ سه‌ربه‌لقی مه‌خموری پارتی
33. عادله‌ ره‌ش
34. لیوا محمه‌د سه‌لیم مزوری
35. قاسم مزوری .

چاوه‌روان بن:

له‌ به‌شی دووه‌م بانده‌ ترسناكه‌كه‌ش  لیستی ناوه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌

بۆ زانیاری:

1. نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی یه‌ك واژووی به‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار كردبوو
2. سه‌نگه‌ر برای نه‌وزاد هادی یه‌ك واژووی گۆرینی ناوی پرۆژه‌كه‌ی ئه‌فین ئاسۆی به‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار كردبوو
3. نه‌قیب كاروان محمه‌د سابیر به‌ هاوكاری سه‌نگه‌ر هادی برای نه‌وزاد پشكی له‌ 2 پرۆژه‌ هه‌بووه‌.

هێمن هه‌ولێری


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە