مەیتریکس لە دەستپێکی چیرۆکەکەوە، تاکو ئیستا

Tuesday, 21/12/2021, 14:27

3155 بینراوە


"مەیتریکس لە هەموو شوێنێکە. لە هەموو دەوروبەرمانە. تەنانەت ئێستا، ڕێک لەم ژوورە. دەتوانیت بیبینیت کاتێک کە لە پەنجەرەکەتەوە سەیری دەرەوە دەکەیت، یاخود کاتێک کە تەلەفزیۆنەکەت هەڵدەکەیت. دەتوانیت هەستی پێبکەیت کاتێک کە دەچیتە سەرکار، کاتێک کە دەچیتە کڵێسە، کاتێک کە باجەکانت دەدەیت. ئەوە ئەو جیهانەیە کە خراوەتە بەردەم چاوەکانت تاوەکو لە ڕاستییەکە کوێرت بکات. تۆ  کۆیلەیت،  نیۆ. وەکو  هەموو  کەسێکی  تر،  بۆ بەندایەتی لەدایکبوویت، لە  بەندینخانەیەک  کە  نە دەتوانیت بۆنی بکەیت و تامی بکەیت نە دەستی لێبەیت."

~ مۆرفیەس. 

پێشەکییەک لەبارەی ئەم نووسینەوە...

مەیتریکس، بریتییە لە فیلمێکی سینەمایی کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٩ دەرچوو و دوای ئەوەی توانی ناوبانگێکی ئێجگار زۆر پەیدابکات؛ داهاتی نیو ملیار دۆلار کۆبکاتەوە؛ چوار خەڵاتی ئۆسکار بەدەستبهێنێت، هەروەها ببێت بە یەکەمین بەرهەمی سینەمایی کە بتوانێت یەک ملیۆن لەبەرگیراوە لەسەر DVD بفرۆشێت، چیرۆکێکی وەها ناوازە و بێهاوتای خەیاڵی زانستی هێنایە کایەوە کە هەرچەن ئاڵۆز و قووڵ، بەڵام زۆر سەرسوڕهێنەر و پڕ لێکدانەوە و شیکاری جۆراوجۆر لە بواری هەمەجۆر، هەر لە تێڕوانینە زانستییەکانەوە هەتاوەکو فەلسەفییەکانیش بەهەمان شێوە، هەمووی لەبارەی ڕاستی ژیانی مرۆڤ هەروەها خودی ڕاستەقینەی بوون و هەبوون.
بەرهەمە سینەماییەکانی مەیتریکس، سێ فیلمی دەرچوو لەخۆدەگرێت (یەکەمیان لە ساڵی ١٩٩٩ و دووانەکەی تر لە ساڵی ٢٠٠٣)، لەگەڵ بەشێکی تری تازە کە بەرواری (٢٢/١٢/٢٠٢١)ی دەرچوونی بۆ ڕاگەیەنراوە، تەنها چەن ڕۆژێکی زۆر کەم لە بەرواری نووسینی ئەم بابەتەوە! ئەم فیلمە یەکێک بووە لە پاڵنەر و هاندەرە هەرە کاریگەرەکانی زانخوازی و پەرۆشی من بۆ فێربوون و تێگەیشتن لەو بیردۆز و گریمانە زانستیانەی، هەروەها بیرۆکە فەلسەفیانەی، کە پێشکەش دەکرێت لە بابەتی ناوەڕۆکی ئەو چیرۆکەدا. ماوەی چەندان ساڵە من چاوەڕێی دەرچوونی ئەم بەشە تازەی دەکەم و ڕۆژ بەڕۆژ دەژمێرم هەتاوەکو بە ٢٢/١٢ دەگەم. بەڕاستی فیلمێکی ئێجگار بەهێز و کاریگەرە، من باسی لایەنی سینەمایی و دەرهێنان و ڕۆڵگێڕانی ئەکتەرەکان ناکەم، بەڵکو باسی ئەو چیرۆکە دەکەم کە ناوەڕۆکی ئەو فیلمە دەیوروژێنێت و لە قاڵبی چەن بەرهەمێکی سینەماییدا لەخۆی دەگرێت. چەندەها هەواداری پەرۆش و سەرسەختی وەکو من هەیە کە لە چاوەڕوانی دەرچوونی ئەم بەشە تازەدایە. بەڵام، دڵنیام، کە زۆرێک لەوانەی سەیری ئەو فیلمە دەکەن بەتەواوەتی لە چیرۆکەکە ناگەن و ناتوانن هەموو شتەکان بەیەکەوە لەبەرچاو بگرن، چونکە بەڕاستی نەک هەر خۆی چیرۆکێکی ئاڵۆزی هەیە بەڵکو تەنانەت ناوەڕۆکی چیرۆکەکە؛ بیردۆزە زانستی و بیرۆکە فەلسەفییەکە، ئێستا لە سەردەمی ئەمڕۆ یەکێکە لەوانەی کە زۆرترین مشتومڕ و ناکۆکی لەسەرە. بۆیە، حەز دەکەم لەم نووسینەدا چیرۆکی تەواوی مەیتریکس بخەمەڕوو هەم بۆ ئەوانەی کە بەتەواوەتی لێی تێناگەن و هەروەها هەم بۆ ئەوانەش کە هەتاوەکو ئێستا کاتیان تەرخان نەکردووە بۆ ئەوەی لێی وردبوونەوە و بتوانن پەیامی چیرۆکەکە وەرگرن.
ئەم بەرهەمە بچووکەی کە پێشکەشی ئێوەم کردووە ئێستا، بڕوا بکەن لە نووسینێکی زۆر سادەوە دەستی پێکرد. من، هەر تەنها خوازیاربووم کە لە وتارێکی کورت و پوختدا هەموو شتەکە بخەمەڕوو و باسی ناوەڕۆکی ئەو چیرۆکە بکەم. بەڵام، خۆ هەر ئەوەندە دەستم بە نووسین کرد، وەختێ سەیردەکەم و دەبینم لە پەڕی ٢١ دەوەستم بە فۆنتی ١٢!... ناچار، کردم بە پەرتووکێکی بچووک و سادە و ئینجا بڕیارم دا کە بەم شێوەیە پێشکەشی ئێوەی بکەم. هیوادارم، هەموو زانستخواز و هەر کەسێک کە بەدوای فێربوون و تێگەیشتن لە ژیان و بووندا دەگەڕێ، خوێنەی ئەم نووسینە بێت و ڕێی بەر ئەم گەوهەرە سادە و ساکارە بکەوێ! بۆ هەر کەسێ کە توانای وەرگرتنی پەیام و تێگەیشتنی لە ناوەڕۆکی چیرۆکەکە هەبێ، دڵنیات دەکەمەوە کە ئەمە هەموو ژیانت دەگۆڕێ... چۆن؟ چونکە ژیانی منی گۆڕی.
نامەوێت لەوە زیاتر هیچ شتێک بڵێم، حەز دەکەم خۆتان بیخوێننەوە و ئەزموونی ڕامان و وردبوونەوە لەو باس و خواسانەدا بکەن کە چیرۆکەکە دەینوێنێت. بۆیە، بێ ئەملاولا، با من ئێستا ڕاستەوخۆ بەوردی و وریاییەوە هەوڵبەم یەکێک لە ئاڵۆزترین چیرۆکەکانی زانستی خەیاڵی بۆ ئێوە بگێڕمەوە و ڕوونبکەمەوە...
بۆ خوێنندەوەی هەموو بابەتەکە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە