شەوەی یەلدا و چەند تێبینیک

Tuesday, 21/12/2021, 15:22

3867 بینراوە


بەڕێزان ماوەی چەند سالیکە تاقمیک لە ڕێبەرانی حیزبی دیموکرات بۆ مەبەستی سیاسی و تایبەتی خۆیان شەوی یەلدایان وەک بۆنەوەیکی نەتەوەیی و کولتوری گەلی کورد پیناسە کردوو و لەو ڕیگایەوە بۆ خۆل لە چاوی خەلک کردن و فریو دانی کادر و پێشمەرگە ، لەو شەوە دا شەوی لە دایک بوونی ڕەحمانی قاسملوو جیژن دەگرن و خوێ بە برێنی ئەو بنەمالانەی کە ڕۆلەکانیان بە فەرمانی ڤاسملوو و تاقمی دەوروبەری دا  لە سەر جیاوازی بێروباوەر و بە ناڕەوا لە خوین گەوزاندوون و شەهیدان کردوون جێژن دەگرن .
هەر بۆیە بەو بۆنەوە لە شەوی یلدا دا سڵاو دەنیرم بۆ ڕوحی پاکی دەیان کادر و پێشمەرگەی حیزب کە لە سەر جیاوازی بیروباوەر  بە فەرمانی قاسمڵوو و تاقمی دەروبەری گیانیان لی ئەستاندن و خالیکی ڕەشیان بۆ مێژوی تاوانبارانەی خۆیان تۆمار کرد .
نەمران  ، دیار جەناح  ، سابیر  ، خدر زارع   ، کامران جەمیانی  ، قادر قەبکەندی ،  حەسن ئێسڵامی کە بە دێلی بە فەرمانی سادق شەرفکەندی ئێعدام کرای و چەندین کادر و پێشمەرگەی دیکە  ، ئەوە جیا لە داسەپاندی شەری نیوخۆ و درێژە دان بەو شەرە تاوانبارەیە لە نیوان حیزب و کۆمەڵە کە  خوینی سەدان پێشمەرگەی بێتاوان و شورشیگیری کوردی تێدا ڕژا  بێجگە لە زیانەکانی دیکە کە لە شۆرش و خەباتی قارەمانانەی خەلکی کوردستانیاندا ، هەر بۆیە بەو تاقمەی ڕیبەری حێزب دەلیم ناتوانن بەو کردەوانەتان خەلک فریو بەدەن .
گەلی کورد خاوەنی دەیان و سەدان و هەزارانی وەک حیدر قوربانیە کە بە وەرەیکی پۆڵاینەوە بۆ بەرگری لە گەل و نیشتمانەکەی بە سەربەرزیوە بەرەو پەتی سێدارە دەچێت .
بە پێچەوانە ئێوەی بازرگانی سیاسی ئەگر ڕۆژیک بکەونە دەست دووژمن بە لیدانی دوو شەق و زڵە حاشا لە کورد بوونی خۆتان دەکەن هەروەک لە ڕابردوو دا وینەتان  لەو شیوە زۆرە .
21 / 12 / 2021   کەریم کاکەسوری  ( کەریم خالدار )

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە