رۆژی ئاڵا لە کێ پیرۆزە؟

Tuesday, 21/12/2021, 15:42

4377 بینراوە


بشەکێرەوە، ئاڵای پیرۆزی نەتەوەکەم.
بشەکێرەوە، چاوی دوژمنان کوێرکە.
بشەکێرەوە، تا ئەبیتە ئاڵای دەوڵەتێکی سەربەخۆ.
بشەکێرەوە، با دڵی منیش لەگەڵ شەکانەوەتدا، بکرێتەوە.
بشەکێرەوە، تۆ مێژوویەکی خوێناوی نەتەوەیەکت لەسەر تۆمار کراوە.
بشەکێرەوە، لە چوار لاوە، منەی ئەوەیانە داتگرن، شەکانەوەت مانەوەیە.
بشەکێرەوە، هەبوونمان بە شەکێنەوەی تۆوە بەندە.
بشەکێرەوە، ئەی هێمای هەرچی کوردی ئابڕوومەندە.
بشەکێرەوە، شەکانەوەی تۆ هەناسەی منە.
هەرەس
17 Dec.2021

ئەمەی خوارەوەش پێشکەشە بە هەرەسی پاراستن

ڕۆژی ئاڵاتان پیرۆز بێ
لە خاوەنی مەعمەل شیشەكەی ڕێگای گوێڕ.
لە خاوەنی پاڵاوگە نایاساییەکەی دەشتی ھەولێر.
لە خاوەنی كۆڕەك تیلیكۆم و شوقەی زەكەریا.
لە خاوەنی تەلەفریكەكەی شنگلبانە.
لە خاوەن باڵەخانە ١٨ملیۆن دۆلاریەكەی ئەمەریكا.
لە خاوەن مەعمەل جگەرە (مارلبۆرۆ) نھێنییەكەی ڕێگای موسڵ.
لە خاوەنی مەعمەل چیمەنتۆكەی بناری قەرەچوغ.
لە خاوەن بازاڕی نیشتیمان و داون تاون.
لە خاوەنی ھۆتێلە پێنج ئەستێرەكانی شیراتۆن و دیڤان.
لە خاوەنی كۆمپانیای كارو ستێر گروپ و لالاڤ و نۆكان و قەیوان.
لە وارسی گردە تاپۆكراوەكەی گۆڕانی جاران.
لە خاوەن نەخۆشخانەی تایبەتی و كۆگای پارێزراوی پڕ دەرمان.
لە شازادە گەنجەكە و مەعمەل ماسكەكەی.
لە زەویە تازە داگیر كراوە موساتەحەكەی.
لە خاوەن زنجیرە بەنزینخانەكانی كورد نەفت و شێر.
لە ڤێلا ٤٠٠ دۆنمیەكەی جەنابی دەوڵەتمەدار.
لە ھەردوو كەناڵ و كارمەندە موچە چەورەكانی ڕوداو و k ٢٤.
لە خاوەن ئەپارتمانی ئیمپایەر و شاری خەونەكان.
لە كچە مۆدێلە خاوەن، شوقە و ڕەنج ڕۆڤەرە نۆتێلا خۆرەكان.
لە كەژاوەی بەرپرسە ئۆتۆمبێلە جام ڕەشەكان.
لە ھێلی لۆڤ و ساڵۆن و جی كڵاسەكەی.
لە ئەندام پەرلەمانە نیشتەجێكانی گوندی ئیتاڵی.
لە كۆشكەكەی ڕێباز حەملان و مەعمەل غازەكەی ئازاد جوندیانی.
لە ژمارە حیسابیەكەی ڕێواز فایەق و ھێمن ھەورامی.
لە مونا قاوەچی و ڤێلاكەی فیوچەر سیتی.
لە بەرنامەكەی ڕێبەر ڕۆستەم و ڕێكخراوەكەی مەشخەڵ كەوڵۆسی.
لە ڕیفڕاندۆمچیە قشتەكانی یەكێتی.
لە كۆشكە دوو ھەزار مەتریەكەی حوسێن یەزدان پەنا و ئێكس كڵاسی كوڕە لوسكەكەی.
پیرۆز بێ ئەو ڕۆژە، لە شێخ باز و ئاسك و نەعامە و كەڵەشێر و قاز و عەلەشیشەكانی نێو مەزرەعە زەبەلاحەكەی .
لە وەنەوشەی درع و حەوزی ماسی و مەلاژنەكانی مەلا ڕیش پان.
پیرۆز بێ ڕۆژی ئاڵا، لە عەقڵی ئەو كەسانەی ئەیانگوت:
پارەی بەغدامان ناوێ حەرامە.
پیرۆز بێت لە حەمە رەشید هەرەس، کە پێی وایە ئەوە ئاڵای کوردستان و کوردە و لە ژێر سێبەرەکەیەدا حەساوەتەوە.
پیرۆزە لەو پاراستنانەی کە بێشەرەفن و  دەست بۆ شەرەفی ژنانی کورد دەبەن و دەڵێن ئێمە نەتەوەیین.
وەرگیراوە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە