دووهه‌مین؛ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی خاوه‌ن رووحێكی سه‌ركه‌شه كه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌شی رووبه‌رووی بووه‌ته‌وه، كه‌چی رۆحی به‌رخۆدان و خۆڕاگری خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه و هه‌میشه به‌رێگه‌ی زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و رۆحه له‌چیرۆك و قهوڵبێژی و لاوك و حه‌یراندا سینه به‌سینه، نهفش به‌نه‌فش؛ به‌ش به‌به‌ش گهیاندۆیانه به‌یه‌ك به‌یه‌كی تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی، بۆیه‌ش مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت كه تاكی ئێزیدی سه‌ریشی بچێت له‌سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی گه‌وره بووه، سهردانانهوێ و ته‌سلیمیه‌ت په‌سه‌ند ناكات. واتا له‌رۆحی تاكی ئێزیدیدا ته‌سلیم بوون به‌ئاسانی قه‌بوڵ ناكرێت و بوونی نییه.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی به‌خۆشی ده‌ڵێت؛ ئێمه حه‌فتا و چوار فه‌رماندا به‌سه‌ردا هاتووه؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راستیش بێت و به‌زانستی لێبكۆڵینه‌وه، ده‌زانین ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه رووبه‌رووی زیاتر له‌هه‌زار فه‌رمان بوونه‌ته‌وه. ئه‌م حه‌فتا و چوار فه‌رمانه. ئه‌و فه‌رمان و قڕكردنانهیه كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌چاو ئه‌وانتردا به‌قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی و تاكی ئێزیدیانداوه. هه‌میشه لهفهرمانهكانیشدا سه‌ركرده و پێشه‌نگی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه كراوه‌ته ئامانج و له‌ناویان بردوون.
فه‌رمانی حه‌فتاوچواره‌مین كه‌جارێكی تر له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ـ ده‌وڵه‌تی تورك و هاوئاوازه‌كانی"پارتی دیموكراتی كوردستانی ـ عێراق"، پێكهات، جارێكی تر هه‌وڵیاندا وه‌كو هه‌موو جارێكی به‌ته‌واوه‌تی تووی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بسڕنه‌وه. له سێ ئابی 2014 به‌هه‌زاران كه‌سییان له‌گۆڕه بهكۆمهڵگهكاندا زینده به‌چاڵ؛ كۆشت و ئهخسیركرد. به‌هه‌زاران ژن و منداڵ و به‌ساڵاچوویان له‌بازاڕه‌كاندا به‌كڕین و فرۆتندا. به‌ڵام جارێكی تر ئه‌و به‌شه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه ته‌سلیمیه‌تیان قه‌بووڵ نه‌كرد له‌چیاكانی شه‌نگاڵدا خۆیانیان پاراست و به‌رخۆدانیان كرد و ژیانیان بووژانده‌وه و هه‌وڵی ئاوه‌دانی ناوچهكهشیانداوه و ماوه‌ی زیاتر له‌شه‌ش ساڵه سه‌ره‌ڕای هه‌موو هێرشه سیاسی و سه‌ربازی و هه‌وایی و پرۆپاگهندهییهكان له‌دژیان؛ خۆیانیان ئیداره كردووه و بۆنیادنهرانه، سیسته‌مێكیان بۆ خۆیان دامه‌زراندووه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه جارێكی تر دوای ئه‌و فه‌رمانه جه‌سته‌ییه‌ی ئه‌مدواییه‌ش؛ له‌لایه‌ن تاریكپهرهستانهوه به‌ناوی دینه‌وه؛ ده‌یانه‌وێت له‌فه‌رمانێكی تر له‌رووی كه‌لتوورییه‌وه به‌سه‌رگه‌له‌كه‌ماندا بێنن؛ كه‌چی له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی زۆرینه‌ی به‌ناو دینه‌وه كه باسی ئاشتی و ته‌بایی و فرهكهلتوورییه ده‌كات؛ بۆ لاوكێكی"حه‌یرانێك" كه نیشانه‌ی سیمبۆلی قاره‌مانیه‌تی و یه‌كڕێزی و نه‌ته‌وه‌یی بوونی گه‌له‌كه‌مان نیشانده‌دات؛ بهڵاوایهكی مه‌زنیان لهكۆمهڵگهدادا نایه‌وه و به‌هه‌را و هوورا هه‌م ئه‌و حكومه‌ته كارتۆنیهی به‌ناو كوردی و هه‌میش ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی به‌ناو رۆشنبیرییه ناچار كرد كه ئه‌و ره‌سته‌یه له‌په‌رتووكی كورد و ئه‌ده‌بی كوردیدا بسڕنه‌وه؛ چونكه ئه‌وه له‌دژی نه‌زانم چییه. ئا ئه‌مه‌یه لۆژێكی نه‌ته‌وه‌یی و ووتهووتی نه‌ته‌وه‌یی بوون و كورد بوون و دینی پێكه‌وه‌ژیان.