گۆنا رەشید

https://www.facebook.com/Gona.Ali.Rashid


چاوەڕوانی لێدوانی سەرۆکی بەزۆر سەپێنراو بن دڵنیام دەڵێت!! 

Tuesday, 21/12/2021, 16:45

7311 بینراوە


چاوەڕوانی لێدوانی سەرۆکی بەزۆر سەپێنراو بن دڵنیام دەڵێت!! 
(ئێمە هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ئەو کارەساتە گەورەیەی دوێنێ شەو لە شاری هەولێر ڕوودا و هاوخەمی خۆمان بەرامبەر قوربانیەکان دەردەبڕین دڵنیا بن دوێنێ شەو خەو نەچۆتە چاوم کاتێک بیستم زیاتر لە ١٠ هاوڵاتی بەهۆی ئەو لافاوەوە بێ سەرو شوێن بوون ، وە هەروەها خەڵکی هەولێر دڵنیا دەکەینەوە کە لیژنەیەک لە سەرۆکایەتی دیاری بکرێت بۆ لێکۆلینەوە لەو ڕووداوە کەم و کورتییەکان 
لەم بارەیەوە جەنابی سەرۆک بەردەوام لەسەر خەتەو لەگەڵ جەنابی پارێزگار قسەی کردووە کە  لە داهاتوویەکی سی ساڵی تری حکومەتی بنەماڵەکەمان ئەو کەم و کورتیانە چارەسەر بکات ، وە من دەمەوێت لێرەوە ڕایبگەیەنم کە پێویستە لەسەر حکومەتی ناوەند و لێپرسراوانی عێراق قەرەبووی هەموو زیان لێکراوان بداتەوە و هەموو ئەو خەرجیانە بگەڕێنرێتەوە بۆ کەس و کاری زیان لێکراوان وە سەلام ) .
ئەمە لێدوانی مەسرور بارزانی دەبێت بە دڵنیاییەوە ئەو لە ئاست ئەو کێشانە زۆر بچوکە هیچ توانایەکی نیە چونکە هەر ماڵەی زیاتر لە ٣٠٠٠ دۆلار زەرەری لێ کەوتووە بە حکومەتۆکەیەکی وەک حکومەتی هەرێم ناتوانێت هەرگیز قەرەبوویان بکاتەوە، نەک هەر ئەوەش ئەو هەموو هێزە سەربازییەی هەیانە ئەمە زێرەڤانیە یان تەپلە سوورەکانە با هیچ نەبێت بنێردرانایە بۆ هاوکاری کردنی ئەو خەڵکەی کە زیانی پێ گەیشتوە کەس نازانێت لە کوێن ئیشیان چیە تەنها لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا دەردەکەون بۆ شەق وەشاندن یان ئەگەر بە جۆرێک لە جۆرەکان ڕەخنەیەک لە پێشمەرگە یان لە ئاڵا بگیرێت بۆ سبەینێ هەموو کۆدەکرێتەوە لە ناوەندی شاردا گوایە هاتونە دەنگ لەسەر ئەو بێ ڕێزیەی کە کراوە ،وەیان لە کاتی مووچە وەرگرتندا دەردەکەون ئەوانە هەموویان بندیوارن .
بەداخەوە سەرکردەی ئەم حکومەتۆکەیە تەنها دەتوانێت باڵەخانە لە ووڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و دبی بکڕێت بە پارەی دزراوی داهاتی میللەت ، ئەوان لە خەمی داهاتووی نەوەکانی خۆیاندان لە خەمی کێبڕکێ مابینی خۆیاندا کێ لە کێ دەوڵەمەنترە کام ئامۆزا خاوەنی باڵەخانەیە و کام ئامۆزا پلە و پایەی هەیە .
بەڵام من لە خەمی میللەتی بەشخوراوی کوردم دەبێت هەتا کەی ئەم بارودۆخە قبوڵ بکرێت هەتا کەی میللەت لەسەر ماف و ئیمتیازاتی خۆی نایەتە دەنگ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە