سیاسیی و مەلاکان هەموو لایەکیان تاوانبار کرد، جگە لە تاوانباری ڕاستی

Tuesday, 21/12/2021, 18:14

7084 بینراوە


هەروەکوو چۆن کەلە باشووری نیشتیمان، هەر جۆرە خۆپیشاندانێک بکرێت، بەبێ بیکردنەوە، دەستبەجێ ئەڵێن دەستی دەرەکی  لەپشتە، تەنانەت بڵێی نان نیە، ئاو نیە، کارەبا نیە،" گریس کۆچیرا" ئەڵێ لە قۆناغێکدا دەژین، دکتۆر نەخۆش دەکوژێت، دادوەر دزی دەکات. بەداخەوە خەڵکیش بە سانای هەڵدەخەڵەتێت،" دستۆفسکی" قوڵتریش بیر دەکاتەوە و ئەڵێ نایانەوێت باوەڕ بەڕاستیەکان بکەن، نەکا وەهمەکانیان تێک بشکێنرێت. بەداخەوە کە دیادرەیەکەی ترسناکەو لەبەرژەوەندی خوێنخۆرەکانە، سوڵتانی عوسمانی "محمەد فاتح،١٤٨١" یاسای دەکرد، کە تەنانەت کە برا شیرەخۆرەکەی خۆی بکوژێت، بەناوی پاراستنی یەکپارچەیی ویەک دەنگی، ڕێگیریکردن، لەئاژاوەنانەوە، بەناوی یاسای" قانون نامە" تەنانەت بۆ پاڵپشتی یاساکەش ئایەی قورئانیان ‌هێنایەوە" الفتنه اشد من قتل". 
ئەمەش تەنها سوڵتانێکێیان نەبووە، کە بەو شێوە دڕنندە و جانەوەر بێت، بەڵکوو هیچیان لە ئەویتیریان باشتر نەبووە، یەک لەیەک دڕنندە تر و وەحشیانەتر بوون و هەن، بۆتە داب و نەریت، بەڵام ئەمڕۆ لە ژێر پەردەی دیکەدایە.
دوای ٦٠٠ ساڵ دیکە، بە تازەکی "مەلا مەزهەر خۆراسانی" دەچێتە سەرگۆڕی "محمەد فاتح" گۆڕەکەی ماچ دەکات و لە تێڤێکانەوە نمایشێکی چەواشەکاری وەحشیەگەریانە پیشانی خەڵکە سادەکەمان دەدەن، باوەڕ ناکەم کە" مەلا مەزهەر خۆراسانی" بێئاگابێت، لە مێژووی وەحشیگەریانە سوڵتان محمەد فاتح و سەرجەم سوڵتانەکانی دیکە، چوونکە مەلا "کوڕی پاك" لەپڕ کردی بەهەرا، گوایە لە "ڕۆژئاوا" نیشتیمانەوە، هەناریان ناردووە بۆ هەوڵێر، لە قورئانیان پێچاوەتەوە، هەرچەند وەک "د پشتیوان عەبدوڵا" ئاماژەی پێکردووە، ئەو جۆرە هەنارە لە ڕۆژائاوای نیشتیمان ناڕوێت، زۆر بەئاسانی جۆری هەنارەکە توێکڵەکەی ڕەشە، کەواتە مەلا کوڕی پاک نەک درۆ دەکات، بەڵکوو بوختانیش دەکات، بەمەبەستەوە.
هەر بۆئەوەی بورهان بێت لەسەداسەد، کە کوڕی پاك درۆ دەکات و فتینەی دەکات، دەبینن، کەلە ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیا، کتێبی چاپکراو بڵاوکاروەتەوە، کە سووکایەتی بە پێغمبەری ئیسلام دەکات، کەچی کوڕی پاک نقەی لێوە نایەت!
بەڵگە لەمە زیندووتر، مانایەک نامێنێت، بۆ نووسین و ڵیدوان، چوونکە ئەوەتا خوودی ئەردۆگان داوای لێبوردن دەکات، هەر بەڕاستی جیهانێکی سەیرە گوڵم. بۆ بیرناکەیەتەوە، بۆ ناپرسیت، کەبۆچی جنۆکە دەچێتە گیانی تەنها کەسانی خۆرهەڵاتیەوە، جەنابی مەلا کوڕی بۆگەن، ئایا جنۆکەیەک دەرکرد لەگیانی سویدیەک؟!!
بۆ چەند خولەکێک گوێ لە د عبدولەتیف بگرە،ببینە،ببیستە کە چۆن خۆی،خۆی بەدرۆ دەخاتەوە، ئەمانە سەرەتانی کۆمەڵگان.
بۆ هەر دەبێت کە جنۆکە بچێتە گیانی کەسانی داڕماوی خۆرهەڵاتی؟
بەڵێ، جنۆکە چووە گیانی ئەوروپەیەکان، بەڵام ئێستا نا ٥٠٠ ساڵ پێش ئەمڕۆ و کۆتایی هات، هەزاران هەزارانیشی بوونە قوربانی ئەو درۆ شاخدارانەی  پاپاکان، لەوانەش زاناو داناو سەدان قارەمانی وەک "ژان دێ ئارک" لەناو بلێسەی ئاگردا کرانە پشکۆ، ژان دێ ئارک خاتوونێکی گووندی نەخوێندەوار بوو، کەلە خەویدا خواد دەبینیت، هەر ئەم خەوبینەش وا دەکات، کە بگاتە کۆشکی "ئیلیزێ" کەوەک ئەڵێن هیچ ئافرەتێک بۆی نەبووە پێ بخاتە کۆشکی ئەلیزێ جگە لە " ژان دێئارک" هەروەها دووەم جاریش شاجوانی نیشتیمان "نەسرین عەبدوڵا"، تاوانە هەرە گەورەکەی ژان دێ ئارک هەر هێندەبوو، کە توانی کۆتایی بە جەنگی ١١٦ ساڵەی نێوان بەریتانیا و فەڕانسە بهێنێت،ئەو جەنگە بە "جەنگی ١٠٠ ساڵە بەناوبانگە، بێنە پێش چاوی خۆت ١١٦ ساڵ کە فەڕانسا و بەریتانیا بەهەزاران هەزار خەڵکی بەدبەختیان کۆدەکردەوە، پاشان پاشاکان خۆیان شەراب و گۆشتی برژاویان دەخوارد، لەگەڵ خانمە شۆخەکاندا، بەدبەختەکانیشیان دەنارد بۆ شەڕە چەقۆ، بە درێژی ١١٦ ئەمە کاری پاپاکان و پاشاکان بوو، هەرکە ژان دێ ئارک دەستی گەیشتە دەسەڵات و بووبە فەرماندەی هەرە باڵای  سوپای فەڕانسا، ئەوا ئەوکاتە، تەواوی سوپای ئینگلیزیان تێکشکاند و لەتەواوی زەویەکانی "نۆرماندی" دەریان پەڕاندن و بۆهەتا هەتایەش، جەنگ کۆتایی هات، بەڵام ئەفسووس "نەجیب زادەکان"ی هەردولا واتا بەریتانیا و فەڕانسا، نەیان توانی ئەو تیکە قووت بدەن و ووتیان ناکرێت کە کیژێک بتوانێت کار بکات لە جیگای هەموو پیاوەکانی فەڕانسا و بەریتانیا، بۆیە زۆر بەئاسانی تاوانی جادووگەریان ختستە پاڵی بەزیندووی لە ٣٠ مای ١٤٣١لەناو بلێسەی ئاگردا سووتاندیان، هەرچەند دواتر دووبارە دادگاییان کردەوە و بەبێتاوان ناسیان و پەیکری لە زێڕیان بۆی دروستکرد، لەکۆشکی پیرامید لە پاریس. نازانم کەی پەیکەری زێڕین بۆ "خاتوو شەنیار ئەنوەر" خانم شەنیار ئەنوەر ئەو خانمەی کە خێڵی مچە بارزانی بوختانیان بۆ دروستکرد، کە گوایە دەستی خۆشەویستی تێکەڵ کردووە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی،بەڵام راستیەکە ئەوەیە کە گومانی ئاشکراکردنی کۆشکە ١٨ ملێۆن دۆلاریەکەی لێدەکەن؟
ئێستا لە تورکیا پاساو بۆ قەیرانی هەڵئاواسانی ئابووری و داتەپینی بەهای لێرە، پەلاماری هەموو لایەک دەدەن، سەرەتا پەلاماری فەڕانسا و هۆڵەنداو ئەمەریکایاندەدا، دواجاریش ئێستا پەلاماری ئۆپسزێۆن دەدەن و ئەوان بەتاوانبار دەزانن، لەپاڵ ئەمانەشدا سەدان هەزاران ساختەچی و قۆڵبڕ، کەوتونەتە پڕوپاگەندە، جارێ ئەڵێن نەوتێک زۆرمان دۆزیەوەتەوە، هەتا خەڵک خۆبگرێت و دەنگ بەرز نەکاتەوە، جارێکی دیکە ئەڵین دەبین بەبەهێزترین ووڵاتی جیهان، هەزاران پڕوپاگەندەش بۆ "درۆنی بیرقدار" دەکەن، کەچی سەراپای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەیرەقدار کۆکراوەی درۆنەکانی ئەوروپایە، بەدانپیانانی خۆیان کامێراکەی کە گرنگترین پارچەیەتی ئەڵمانیە، کەسیشیان لەوە نهێنیە تێناگەن، کاتێک کە دەسەڵاتداران دەچن بەهانای لێرەی داتەپیوەوە، بانکی ناوەندی هاوکاری دەکات، کەچی دەبینن هێشتا هەر زیاتر بەهای لیرە دادەبەزێت، خەڵکی سادە لەو نهێیە تێناگات، کە رجل اعمال ساختەچیە دز قۆڵبرەکان، هەر کاتی هاوکاری دەوڵەت دەکرێت بۆ بەهێزبوونی لیرە، ئەوا ئەوانیش بەپەلە هەرچی دەتوانن دۆلار و یۆرۆ و پاوەندەکان "عملة الصعبة" دەکڕن، بۆیە تەنانەت ۆپۆزسێۆنیش چارەسەری پێنیە، ئەوەش ڕاستیەکی بەڵگە نەویستە، کە دواجار سەرمەیەداری نەک لەتورکیا، بەڵکوو هەموو جیهان دەگاتە بەردەم دەرگایەکی داخراو، جا یان شەڕی جیهانی سێهەم، چوونکە هەردوو شەڕە جیهانیە گەورەکە هۆکاری دروستبوونی قەیرانە گەورەکانی هەڵوسان بوو، یان ئەوەتا کە ملبدرێت بۆ هاوبەشی ژیان و یەکسانی. لەبابەتی پێشترمدا، بەووردی هۆکارو چارەسەری ئەم گرفتە جیهانیەم ڕوون کردۆتەوە، بەپشتبەستن بە تیۆری مارکس، هەروەها ئابووری ناسی ئەمڕۆ "فرێد هاریسۆن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە