کورد و حیزبی پۆپۆلیستی

Wednesday, 22/12/2021, 20:54

3242 بینراوە


هەموو جوڵانەوەیەک کە نوێ کاری پێوە بێت( جوڵانەوەیەکی خەڵک بێت) و جیاوازی بکرێت لەوانیتر  دەبێت سیمای چینایەتی و نەتەوەیی نیشتیمانی ڕەسەنی خۆی هەبێت و گرێو نەکات لەسەر ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی ( بۆ نموونە حیزبەی چاڤی لاند نەک گرێوی کردووە لەگەڵ جەماعەتێکی عەرەب تەنانەت لە مێژە ئەو گرێوانە دۆڕاوە و هیچ ڕەسەنایەتی و شەرعییەتێکی یاسایی و دەستووری تێدا نەماوە و نییە، ئەمەش بۆ خەڵک بەلارێدا بردنا عەیبی نییە) 
دەڵێن دوای ساڵی نوێ جەماعەتێکی تر دروست دەبێت ( لە ئێستاوە هەزار و یەک گرێو کراوە لەسەریان)  من پێم وانییە گەلی کورد بتوانێت تا ١٠٠ساڵیتر جوڵانەوەیەکی بەتوابا و جەربەزەی وەک گۆڕان دروست بکات لەسەر دەستی پیاوێکی ئازاو بەتوانا و خاوەن هز و پێنووس (بەداخەوە ئێستا چلەیەتی) وە نەیتوانی لەو دەردە پۆپۆلیستیەی هاتە ڕەحمییەوە  خۆی ڕزگار بکات بۆیە هەر چوار ساڵ کەمتر توانی پێکانی لەسەر شانۆی سیاسی بمێنێتەوە، ئەو جەمسەرانەی گۆڕان کاری لەسەر دەکرد هیچ پەیوەندییەکی لەدوورونزیکەوە بە خاک و نەتەوەوە نەبوو تەنها بۆ پلەوپۆست و ڕازیکردنی ئەندامەکانی ریزی پێشەوە بوو بەتایبەتی ئیخوانەکان وە ئەوانەی بە جانتا $ لە چاڤییەوە پۆستەکانی گۆڕانیان کڕی .
بەڵام کێشەی هەموو کورد دوای نەمانی قازی محەمەد   هەتا ئێستا وەک خۆیەتی و بەردەوامە و بگرە ڕاوح ئەکات لە جێی خۆی وە نەیتوانیوە یەک مەتر بڕواتە پێشەوە وەک (بیری نەتەوەیی و نیشتیمان پەروەری).
ئێستاش ئەو حیزبە تازەییەی باسی دەکەن لەهەمان ڕەحم و کرۆمۆسۆمەوە لە بۆری بلوریدا دێتە دەرەوە، وە هەموو خەسڵەتەخراپەکانی گۆڕان و پێش ئەوانیش لەخۆ دەگرێت.
بۆچی قوناغی دوای قازی نەمر بە رەهەندی سیاسی ( نەتەوەیی و نیشتیمانی، بە لۆجیکی کوردیش بیری دەکردەوە نەک وەک ئەمانەی تاقمی عەرەبیان لەدەم ناوە ) وەردەگرم چونکە یەکەم هیز بووە نەچەماوەتەوە بۆ داگیرکەر و ئازایانە و مەردانە داوای سەربەخۆیی و نیشتیمان جوغرافیای سیاسی بۆ خەڵکەکەی کردووە وە لە ئەنجامی پێویستییەکی کاریگەری مێژووی سەری دەرهێنا.
ئێستا ئەو پرسیارە دێتە پێشەوە ئایا ئەمانەی حیزبی تازە( بەمانا سادەکەی)دەهێننە سەر شانۆ ، ئەو شەرەفەی دەبێت  دروشم و ئیستراتیجییەکەی ڕزگاری خاک بێت و مرۆڤی کورد بە نیشتیمانەکەی شاد بکاتەوە و دەستی مافیا و دزەکان ببڕێت ، وە هێڵێکی سووری هەبێت بۆ ئاسایشی نەتەوەیی وە نەڵێت بڤەیە و دەستی بۆ نەبات یان وەک بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت بە هاوبەشیان.
من پێم وایە هەر کەسێک یان حیزبێک لەسەر کۆپانی عەرەب لە بەغاوە بیەوێت خزمەتی خاکی داگیرکراو بکات لە درۆ و فێڵ و تەڵەکەبازی زیاتری بۆ نامێنێتەوە.وە دەبێت بە کۆیلەیەکی ژمارە پان و گەورە ، نموونەمان زۆرن ئەوانەی عێڕاقی عەرەبی ڕووخاویان دروستکردەوە تەنها بۆ مشتێک  پەنجایی ئێستاش ئەگرین و دەپاڕێنەوە بۆ  بوودجە دوای ئەوەی ٣٨٠٠٠ کم دووجا خاکیان ڕادەستی عەرب کردەوە ، سەرۆکیشمان کوردە؟
گەر ئەم هێزە شەرەفەکانی قازی محەمەد لە بەرچاو نەگرێت ئەمیش دەکەوێتە تەنەکەی خۆڵی مێژوەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە