چەند پەیڤێک بۆ تێکۆشەڕیکی کورد

Friday, 24/12/2021, 8:07

4283 بینراوە


نەتەوەیەک چۆن لە ناودەچێ وئاسمیلە دەبێ؟ نەتەوەیەک چۆن دەکەوێتە بەر باوباهۆز وتۆفانی رۆژگار؟ نەتەوەیەک چۆن دەبێتە قوربانیی؟واتای رەگ وریشەی نەتەوەیەک چۆن پێناسە دەکرێ؟نەتەوەیەک بە کام رێكار دەبێتە ئەندام لە کۆمەڵگای ناونەتەویی؟دیرۆک  باکام رێكارپێناسەی گەلێک دەکا؟نەتەوەی کورد چۆن لە سەر پێی خۆی دەمێنێتەوە؟ لەو وتارەدا پرسیار زۆرن وجوابیش بە تێڕوتەسەلی نادرێتەوە.گەڵێک فاکتۆری مێژووی هەن کە پێناسەی جوغڕافیا وناسنامەی نەتەەوەیەک لە سەر گۆی زەوی دەست نیشآن دەکا.
تێکۆشآن تەنیا شەڕی چەکداری ویان ئابووری یان سیاسیی یان کۆمەڵایەتی نییە.مەرج ئەوە نییە کەسێک خەمخۆری نەتەوەکەی بێ ئیلا دەبێ ئەندام یان لایەنگریی حیزب یان رێكخراوەیەکی کوردستانی بێ.مرۆڤی ئاشق بە وڵات ونەتەوەکەی دەتوانێ لە ڕێگاگەلی جۆراوجۆرسەراسەی تەمەنی خۆی تەرخان بکا بۆ خەڵك وئەو نیشتمانەی کە خۆشی دەوێ.خۆشەویستییش لە ئاست وڵات تەنیا بە گووتن کۆتایی نایە.
رێبواری پڕ لە هەورازونشیوی ئەو ڕێیە گران وقورسە حەوجێی بە ئەوین وئەشقە بە وڵاتێک کە تێیدا پەروەردەبووە.ژیان لەڕێگای زیندووهێشتنەوەی نەتەوەیەک هەروا هاسان نییە.چرکە بە چرکە وێنەی مۆمێک کە دەسووتێ،مرۆڤی فیداکاروبەئەمەگیش وەک ئەو مۆمەیە کە بۆ نیشتمانەکەی کات وساتی رۆژانی تەمەنی تەرخان دەکا تاپووش بە پووش ئەو هێلانەیە بپارێزێ کە لە چوار وەرزی ساڵدا تێیدا دەحەسێتەوە.

نەتەوەیەک چۆن لە توانەوە رزگاریی دەبێ؟

دەکرێ سەرچاوەی ئاوی کانییەک وشک هەڵگەرێ،بەڵام لە شووێنێکی دیکە سەروەدەردەهێنێتەوە.دەرکرێ ئاوی شاڕێک وشک کرێ،بەڵام لە جێگایەکی دیکەوە خەڵک حەولدەدەن خۆیان لە تینوویەتی رزگار بکەن.رەنگە ساڵێک بێ بارانی وشکە ساڵی دروست بکا.تەنانەت فەقیریی وهەژاریش چارە دەبێ.
بۆ ئەوەی نەتەوەیەک قڕ کرێ وئاسەواریی نەمێنێ دەبێ دەست بۆ کۆڵەکەی سەرەکی ئەو نەتەوەیە ببرێ.ئەویش / زمان /ی ئەو نەتەوەیە.زمانێک کە هۆی ڕاگرتنی ئەدەب وشێعروکولتورومێژووچارەنووسی ئەو نەتەوەیە دەنەخشێنێ.نەتەوەی ساماندار بە بێ زمان ورێنووس ورێزمان وەک داڕێکی وشک وایە کە لە کەناری ئاواکاندا سێبەری خۆی بڵاو دەکاتە.ئەو دارە هەرچەند لە ئاو نزیک بێ بەڵام / ڕیشەی / دارەکە گرینگە کە لە کوێ خۆی داکوتاوە.زمانی هەر نەتەوەیەک ناسنامە وپێناسەی ئەو گەلەیە.نەتەوەی بێ زمان یانی نەتەوەی بێ ریشە.نەتەوەی بێ ریشەش بەرەتوانەوە دەڕوا.
زمان هەڵگری خاک وسنورودیرۆک وچاند و مۆسیقا وشێعروهەڵگری سەربەخۆیی وئازادیە.نەتەوەی بێ زمان وێنەی داری وشک وایە.تەنیا خاوەنی دەنگێکی رەق وبێ واتایە.ئەوەی داگیرکاری کورد لێی ترساوە حیزب وچەکداروسەرکردە وشەڕی چەکداریی نییە.ئەوەی دووژمن لێی نیگەرانە پەرەگرتنی زمانی کوردیە،ناسنامەی / ریشەی / ئەو وشانەیە کە هێزدەداتە کۆمەڵگاونەتەوەیەکی بن دەستی وەکی کورد.
فەرهەنگی ریشەی وشەی کوردیی:
سەرشناسە:عەلی نانەوازادە
بابەت:کوردیی،ریشەناسیی
ژمارەی کتیىخانەی میللی:٤٨٠٨٠٤٨
وێنەی سەربەرگ:حامید خاکی
چاپی یەکەم: ساڵی ١٣٩٦
بەش بە حاڵی خۆم تا ئێستێ چەند کتێبێکم لە وشەوفەهەنگیی زمانی کوردی بە زاری سۆرانی بینیوە.نووسەرانی ئەو فەرهەنگانەش تا رادەیەکی پێویست خزمەتیان بە وشەوزمانی کوردی کردوە وجێگای پێزانینن.
من تا ئەوڕۆکە بە وردیی سرنج دەدەمە / شآکارەکانی / ڕێزدار عەلی نانەوازادە بە باشی هەست بەوە دەکەم کە خۆشەویستیی ئەو بەڕێزە بۆ زمانی کوردیی تا ئاستێکی بەرزە کە وێنەکەیەم بە دی نەکردوە.وەک تیرئەندازێکی شارەزا لە ناوەراستی خاڵەکەی داوە وقۆڵی هەڵـماڵیوە ودەڵێ: ئیزن بە کەس نادەم نەتەوەکەم ئاسمیلە بکاورێگانادەم سەرچاوەی زمانی نەتەوەکەم وشک کرێ.بەڕێزعەلی نانەوازادەم وەک جووتیارێک دێتە بەرچاوکە زەوی دەکێڵی وژیان وبژیوی ژیانی لێ وەردەگرێ.بۆئەوە زیندووبمێنێتەوە.سەدان وهەزاران شەووشەونەخوونی و خۆشترین رۆژەکانی ژیانی فیدای پاراستنی زمانی کوردیی کردوە.هەرتاکێکی کورد بۆ تاقە ڕۆژێک خۆی لە جیاتی ئەو بەرێزە دابنێ کە کاتێک کەلین وقوژبنی مێژووی هەر زمانێک دەپشکنێ تا لە ریشەی زمانی کوردی بگەڕێ وتۆماری بکا،ئەوجار دەزانێ بەڕێزیان چی کێشاوە.
زۆر جار مرۆڤی زاناش بۆ تاقە وشەیەک سەرگەردانە!بۆ داڕشتنی رستەیەک وێڵ وپەرێشآن.ئەدی بەرێز عەلی چۆن توانیوەیە چەند جڵدێک بە کارامەیی لە سەرخاکی بابوپیرانی دێراو بە دێڕاو بگەڕێ وپەڕاوەکان تۆمار بکا.بۆ ئەوەی هەست بە شاکارە بکەن بڕۆن ڕۆژێک وەک ئەو بژین.
تایبەتمەندیی کۆمەڵگای ناهوشیار ئەوەمان پێ دەڵێ:زاناکانمان کاتێک لە دەناسین کە لە دەستیان بدەین.بەرێزعەلی ئەگەر کورد نەبایە وبۆ هەر زمانێکی دیکەی زیندووی سەر گۆی زەوی ئەو/ شآکارەی / خوڵقاندبایە،ناوەکەی سنوربە سنور وڵاتی دەبەزاند وژیانی بەرەو ئاقارێکی دیکە هەنگاوی دەنا.ئاخخخخخخخ ،چی بکەم لە کۆمەڵگای نەخۆش و حیزب زەدەی کوردەواریی!؟
نزیکەی پەنجا ساڵ دەبێ وەک بنەماڵە دەیانناسم. لە شاری مهاباد دەژین، مەڕحومی باوکیشیان کەسایەتیەکی خۆشناووقسەخۆش بوو.من دەگەڵ رەوانشآد مستەفای برای هاوتەمەن دۆست بوین.ژیان لە هەندەران خۆی رادەستی بەڕێز عەلی کرد،ئەویش بە ژیانی گووت: ناهێڵم بە چۆکم دادەی.بۆیە قۆڵی لێهەڵماڵی ودەستی دایە پێنووس ودەگەڵ زمانی گەلەکەی دواووەک منداڵێکی ساکارگەورەی کرد ونەیهێشت بەرەو فەوتان هەنگاو بنێ.
من بۆخۆم،تەنیا تاقە وشەیەکی ئەو فەرهەنگە بە بارتەقای ساڵانی دوورودرێژی هیندێک حیزب وسەرۆک وبەرۆکی کوردستان ناگۆڕمەوە تا بینە قاقا لە خەیانەتی نیشتمانی تێوەگلاون.ئەو چەندپەیفەشم لە دەست هاتووە تا بۆ تێکۆشەرانی کوردستانپۆستی بنێڕم تا بڵاوی کەنەوە ولە رێگای ئەوانەوە لە دوورەوە دەستی ماندووی بەرێز عەلی نانەوازادە ماچ بکەم وپێی بڵێـم:قارەمان خەرمانی تەمەنت پڕ پیت وبەرەکەت بێ،هەر بژی بۆ کوردو کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە