تكایه‌ ئیتر بابه‌سبێت

Friday, 12.24.2021, 8:09

1435 بینراوە


تكایه‌ شارگه‌وره‌ مه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ناتوانن خزمه‌تگوزاریه‌ پێوستیه‌كانی وه‌ك شه‌قام و ئاو و كاره‌با و ڕێگه‌وبان و ئاوه‌ڕۆی گونجاو بۆ هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان دابین بكه‌ن، ئه‌وه‌ گۆڕانكاریانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شاره‌گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یبینیین و ناویان ناوه‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و به‌ره‌وپێشچون و بوژانه‌وه‌ی ئابوری له‌ڕاستیدا ته‌نیا دیكۆر و ڕازاندنه‌وه‌ و به‌هه‌ده‌ردان و سپكردنه‌وه‌ی پاره‌یه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی لایه‌كی شاره‌ له‌سه‌ر حسابى لایه‌كیترى شاره‌كه‌، ئه‌گه‌ر نا تائێسته‌ش له‌ كوردستان كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ و كه‌می كاره‌بای گشتی و ڕێگه‌وبان و له‌هه‌ندێ له‌شاره‌كانیش كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆهه‌یه‌، بۆیه‌ كاتێك بارانێكی به‌خوڕده‌بارێت لافاوێكی زۆر دروستده‌بێت و دبێته‌هۆی زیانێكی زۆری مادیی و زۆرجاریش زیانی گیانی، ئه‌مه‌ناش هه‌مووی به‌هۆی نه‌زانی له‌ دروستكردن و بیناكردنی گه‌ڕه‌ك و هه‌ڵه‌ له‌ ماسته‌رپلانی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی ناویاناوه‌ بوژانه‌وه‌ی ئابوری و بنیاتنان.
تكایه‌ ئیتر وازبێنن له‌وجۆره‌ له‌ به‌هه‌ده‌ردانه‌ نادروست و ناپێویستانه‌، ئه‌گه‌ر ناتوانن هه‌موو پێداویستیه‌كانی ژیان بۆ خه‌ڵكی دابین بكه‌ن ئیتر ئه‌و پرۆژه‌ وێرانكه‌ر و داگیركاری زه‌وی و تێكدانی ماسته‌رپلانی شار بوه‌ستێنن، له‌پێناو به‌هه‌ده‌رنه‌دانی سامانی وڵات و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێسته‌هه‌یه‌.
تكایه‌ تائێره‌وبه‌س، ئیترلێره‌وه‌ ده‌ستبكه‌ن به‌ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ڕابردوتان و دابینكردنی پێداویستی بۆ خه‌ڵكی شار و گونده‌كان به‌بێ جیاوازی، وازبێنن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی لایه‌كی شار و وێرانكردنی لایه‌كیتری شار، واز له‌قۆرغكاری و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و به‌هه‌دردان بهێنن.
 كه‌مێكیش گوێ بۆ ئه‌و میلله‌ته‌ ڕه‌شوڕوته‌بگرن كه‌ له‌ هاویندا له‌بێ ئاویدا ده‌خنكێن و له‌ زستانیشدا له‌ لافاودا ده‌خنكێن، تكایه‌ ئیتر بابه‌سبێت به‌خۆوه‌رنه‌وه‌.