ماندێلایەکی کورد بناسە

Saturday, 25/12/2021, 22:05

4382 بینراوە


مائۆییزم،کومونیزم،خۆجەییزم،ئیسلامی سیاسیی ودەیان ئیدۆلۆژیای هاوردە بۆسەرخاکی کوردستان هەزاران مرۆڤی کورد وکوڕووگەنجی کوردی لە سەرکوژراوە!بەدەیان حیزب وسازمانی چەپ ونیوە چەپ وخەسیوە چەپ وەک کارەگەگولانە لە سەر  خاکی پیرۆزی وڵاتەکەمان سەریان هەڵداوە وخاوەنی لایەنگروئەندامی خۆیاو تەنانەت چەکداری خۆیان بون.زۆرینەی بەرپرسانی ئەو حیزبانەش دوای داڕمانی کومونیزم لە یەکێتی سۆڤیەت روویان لە ئیسلامی سیاسیی سەقەت کردوە ودەگەڵی دەسازێن.ئەوەش وەک تاکتێکی سیاسیی پێناسە دەکەن.هۆیەکەشی روونە.دەڵێن،زۆرینەی کورد مسڵـمانە.لە قەساب خانەی ئیدئۆلۆژیاهاوردەکان تا توانیان مرۆڤی کوردیان بە کوشتدا،کە چی زۆر زووپاکانەیان بۆ خۆیان دەست پێکرد وگووتیان،ئێستێ سەردەمێکی دیکەیە.ئەووەرچەرخانەش بۆ ئەوە بووە کە تاقمێک حیزب وسەرکردە دەستیان ئاواڵاتر بێ بۆ نۆکەرایەتی کردنی داگیرکەری وڵات.نمونەی بەرچآو بارودۆخی باشووری کوردستانە.کاتێک مرۆڤ چاو لە سیاسەتەکانی ئەو دووبنەماڵەیە دەکا  دەردەکەوێ کە لە رابوردووشدائەوانە بواریان نەبووە دەنا هەمان کەسایەتی بون کە ئێستێ هەن.
لە باکورو رۆژئاوای کوردستان بارودۆخ تاڕادەیەک جیاوازە.راستە لە باکورپ،ک،ک، لە سەر ڕێبازیی کومونیزمی هاوردە دامەزراودەستی بە خەبات تێکۆشآن کرد.بەڵام پاش رووخانی سۆڤیەت زانیان ئەو سوسیالیزمەی کە بۆی تیدەکۆشآن وەک میزەڵدانێک دەچوو کە بە تێوەژاندنی سەرەدەرزیەک تۆقی وبەتاڵ کراوپارچەپارچەبوو.بەرپرسانی پ،ک،ک،زۆر زووهەستیان بە وەکرد کە دەبێ شێوەی خەبات وتێکۆشانی خۆیان بگۆڕن.بێ گومان ئەو کارەش هەرئاوا هاسان نەبووە.چون لە باکوری کوردستان کورد وەها ئاسمیلە بوو کە تەنانەت لە ناو ژوورەکەی ماڵی خۆشیاندا بە زمانی تورکی قسەیان دەکرد!
ئاسمیلەی نیژادی وکولتوری وزمانی لە جێگای خۆی،سەرباری ئەو دەردانەش نەخوێندەواری وپەراوێزخستنی متاڵاوکتیب کاڕێکی رەخساندبوو کە کاتێک پ،ک،ک، سەری هەڵداو دەستی کرد بە شەڕی پاراستنی گەلێک وزۆرینەی کۆمەڵگای باکوری کوردستان وشآرەکانی دیکەی تورکیە کە کوردی تێدابوو دەیانگووت:ئەوانە شێتن! کوا کوردستان وکواکورد؟کوا کورد دەرەقەتی دەوڵەتی تورک دێ!
بە تێپەڕ بونی رۆژگار،هێدی هێدی حەڕەکەتی رزگاریخوازی کورد بەرەو خۆناساندن ومەزن بون هەنگاوی هەڵدەگرت.بە دامەزراندنی هێزی پاراستنی گەل وقەوارەی سیاسیی لە ناوخۆی وڵات ودەرەوەی وڵات دەرکەوت کە شەڕی سیاسی وشەڕی پاراستن فیداکاریی مەزن ولێهاتووییەکی مەزن دەخوازێ.ئیدی دەوڵەتی تورک هەستی پێکرد سەردەمی شێخ سەعد وسەیدرەزابەسەرچووە،سەردەمی هەڵخەڵتاندنیش بەرەو لاوازیی دەچێ.
بۆیە شەڕەکانی سەرچیاوبەرخۆدانی ناووڵات وبەرخۆدانی ناو زیندانەکانەکان گەیشتە لووتکەی خۆی.بێ گومان لەو شەڕەداتورکەکان تەنیا نین.ناتۆوهاوپەیمانەکانیشی بەشە مێژووی ئەو کارەساتانەن کە بە سەر کوردیان هێناوە.
ئەوشەڕە دژوارە وای کردوە کە بە هەزاران ژن وپیاووگەنج وپیری ئەو تێكۆشآنە بخرێنە ناو زیندانەکانی فاشیزمی تورک.ساڵەکانی زیندانی کردنیشیان لە ٥ ساڵەو بگرە تا ١٠ ساڵ و٢٠ ساڵ و٣٠ ساڵ وهەتاهەتایی.زۆرینەی هەری زۆری ئەو بەندکراوانەش کاتێک ئازاد دەبن ئێمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا وێنە وناویان دەبینین ودەزانین.
حیزبی سەقەت ودواکەوتوووکلاسیکیی کورد کۆمەڵگا وا ڕآدێنێ کە هزروڕآمانی بەرەو بێگانە پەرەستی ڕاکێشرێ!تا چەند ساڵ لەوەی پێش وبە ئێستیشەوە لە هیندێک ماڵ پەڕتوک ووێنەی چێگواراوکاسترۆ ولنین وئیستالین ومارکس وئەنگڵسی لە سەردیوارەکانی ناو ماڵەکان هەڵداوەسرا.یان ئەگەر خۆیان زۆر بە کورد زانیبایە وێنەی مەلامستەفای نەخوێندەواریان لە چوار چێوەیە دەگرت ولە تەختی دیواریان دەدا!
ماندێلای کورد بناسە
ناوی حەمدین دەمیرکرانە.کاتێك لە سەر ئازادیخوازی وپرسی کورد دەخرێتە ناو زیندانەکانی تورکیە تەمەنی ٢١ ساڵ دەبێ.ئێستێ دوای ٣٠ ساڵ مانەوە لە زیندان ئازاددەبێ.تەمەنی گەیشتۆتە ٥١ ساڵ.خۆشترین وەرزەکانی تەمەنی خۆی بە بیروباوەڕێکی پۆلآیین بە نەتەوەکەی دەبەخشێ وسەری دانانەوێنێ وسەربەرزانە لە زیندان دێتە دەرێ.
کورد خاوەنی هەزاران حەمدین دەمیرەکانە.بەڵام کۆمەڵگای سەقەت تا ئیڕە ڕێگای نەداوە بەوردیی لەسەر کاروتێکۆشآنی ئەو قارەمانانە لێکۆڵێن وتوێژینەوەی زانستیی بکرێ.ئەو کام باوەڕوویئدۆلۆژیایە کە مرۆڤەکان دەکاتە پۆڵا،تا لە زیندانەکانی دڕندەترین دووژمنی کورد سەربڵندانە بگەڕێنەوە بۆ باوەشی نیشتمان وباوەشی ئازادی.لە مێژووی رزگاریخوازیی کەم نەتەوەدا قارەمانی ئاوا بینراوە.تاقە ماندێلایەک لە ئافریقای باشووریی دەرکەوت توانی وڵاتەکەی بگەیەنێتە سەر بەخۆیی.
کورد خاوەی هەزاران ماندێلای وەک حەمدینە،ئەیی حاڵورۆژی بۆ ئاوایە؟جوابی ئەوپرسیارە روون وئاشكرایە.دارهۆرەی لە خۆی نەبێ ناقڵشێ!هەزاران جار ئافەرین بۆ ئەو دایکوباوکانەی کە حەمرینەکان مەزن دەکەن.ئازادیت پیرۆز بێ ماندێلای کوردان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە