ئاخۆ ده‌ستگیركراوه‌كان چییان به‌سه‌ردێت؟

Wednesday, 12.29.2021, 0:23

990 بینراوە


له‌ڕێی سۆشیال میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ كاری ناڕه‌وا و ده‌ستدرێژی و لێدان و ته‌قه‌كرنی زۆر ده‌بینین، پاش ڕوداوه‌كانیش لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حكومی و ئاسایش دێنه‌ناو ڕوداوه‌كه‌ و لێدوان بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌ده‌ن كه‌گوایه‌ تاوانباره‌كان ده‌سگیكراون و ڕوبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه‌ و دادگا كراونه‌ته‌وه‌ و سزای خۆیان وه‌رده‌گرن و له‌هیچ كه‌س قبوڵناكه‌ین سه‌رپێچی یاسا بكات، ئیتر كه‌سه‌كه‌ له‌هه‌ر ئاست و به‌رپرسیاریه‌كدابێت! به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه‌ دوای ئه‌و هه‌موو تاوان و دستدرێژیانه‌ و به‌حسان سزادانی تاوانباره‌كان، كه‌چی تاوانی ده‌ستدرێژی و ته‌قه‌كردن و لێدان ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتر و زیاتر ده‌بێت.
 به‌بڕوای به‌نده‌ ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت و لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كان وه‌ك بڵێیت جییدی نه‌بن له‌ سزادانی تاوانباران و بۆیه‌ هه‌مووجارێك تاوانه‌كان دووباره‌ و چه‌ندباره‌ ده‌بنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر وانییه‌ خۆزگه‌ هه‌ر كه‌ناڵه‌كانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات دۆسیه‌ی هه‌ندێ له‌و تاوانبارانه‌یان هه‌ڵده‌دایه‌ و  نیشانی هاوڵاتیان ده‌دا، یه‌كه‌م بۆ ترساندنی كه‌سانیتر تابیر له‌تاوانی ئاوانه‌كه‌نه‌وه‌، دووه‌م بۆ نیشاندانی ڕاستگۆیی خۆیان و سه‌لماندنی سه‌روه‌ری یاسا به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا ئیتر كه‌سه‌كه‌ له‌چ ئاست و به‌رپرسیاریه‌كدا بێت.
تائێسته‌ كێ تاوانبارێكی به‌رپرسی ده‌ستدرێژكاری سزادراوی بینیوه‌ له‌زینداندا؟ بێگومان كه‌س! له‌وانه‌یه‌ بڵێن له‌ڕوی یاساییه‌وه‌ بڵێن ئه‌وه‌ دروست نییه‌، به‌ڵام خه‌ڵكانیتر ده‌بینین پاش سزادانیان ده‌هێنرێنه‌ سه‌رشاشه‌ی تیڤیه‌كان و نیشانی خه‌ڵكی ده‌درێن.
تكایه‌ هێشتنه‌وه‌ی ڕاستگۆیی خۆتان تاوانباره‌ ده‌ستڕۆشتو و به‌رپرسه‌كانیش، یه‌كه‌م سزا بده‌ن، دووه‌م به‌سزادراوی نیشانی خه‌ڵكیان بده‌ن.