گراڤەتی بونی نیە

Saturday, 01/01/2022, 14:32

6334 بینراوە


گراڤەتی واتا هێزی ڕاکێشانی زەوی ، ئێستا دەمەوێت بە چەند دێڕک بە یارمەتی لۆژیک بیردۆزی گراڤەتی بخەمە  ژێر پرسیارەوە.

هەڵبەتە گراڤەتی خۆی تەنها بیردۆزێکە و هیچ ئیسپاتێکی زانستی نیە جگە لە دوبارە کردنەوەی قسەی زاناکانی پێش خۆمان.

وەک زاناکان دەڵێن زەوی دەسوڕێتەوە بە خێرای ٤٦٠ مەتر لە چرکەیەکدا واتە ١٠٠٠ مایل لە کاتژمێرێکدا، هەر تۆپێک بەم خێراییە بسوڕێتەوە هێزێکی ڕاکێشان دروست دەکات بۆ سەنتەر یان چەقی تۆپەکە. بەڵام ئەوەی سەیرە زەوی بەم خێرایی دەسوڕێتەوە،  ئەگەر سەیری ئاسمان بکەین هەمیشە هەمان ئەو ئەستێرانە دەبینیت وەک ئەوەی کە هەموشتێک لە ئاسماندا ڕاوەستاو بێت وەک وێنەیەک!! ئەمە خۆی لە خۆیدا جێگای پرسیارە..

جگە لەوەی زەوی بە وخێراییە بە دەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە، بەهەمان شێوەش بە خێرای ٣٠ کم لە چرکەیەکدا بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، ئەمەش دەکاتە ٦٧ هەزار مایل لە کاتژمێرێکدا..

وە تەواوی هرسارەکان لەم گەردونەی ئێمەدا بە خێرای ٢٢٠ کم لە چرکەیەکدا دەسورینەوە ئەمەش دەکاتە ٤٩٠ هەزار مایل لە کاتژمێرێکدا.

گراڤەتی:

ئایا سێوەکەی نیوتن هێزی ڕاکێشانی زەوی (گراڤەتی) بو کە لە دارەکە کەوتە خوارەو کەوتە سەر زەوی، یان قورسی سێوەکە بوو بەراورد بە قورسی هەوا؟.

سێوەکەی نیوتن

کاتێک تۆ تەلەفۆنەکەت لە دەستت دەکەوێتە خوارەوە دەڵێن ئەوە هێزی ڕاکێشانی زەویە کە تەلەفۆنە ڕادەکێشێت و دەکەوێتە سەر زەوی! بە بۆچونی من ئەوە هەڵەیە!!

کەوتنەخوارەی تەلەفۆن

تەلەفۆنەکەو ئەو مادانەی کە تەلەفۆنەکەی لێ دروست کراوە هەمویان لە هەوا قورسترن.. کەواتە کاتیک تۆ تەلەفۆنەکەت یان کلیلەکەت لە دەست دەکەوێتە خوارەوە واتای ئەوە نیە کە هێزی ڕاکێشانی زەوی ڕایدەکیشێت، بەڵك و چڕیو  قورسی مادەکەیە کە لە ناو هەواکەدا خۆی ناگرێت و دەکەویتە خوارەوە لەبەر ئەوەی هەوا سوکترە لەو مادانەی کە تەلەفۆنەکەی لێ دروست کراوە.

نمونەیەکی تر : ئەگەر میزەڵانێک پڕ بکەیت لە هیلیۆم و میزەڵانەکە بەر بدەیت ، سەیر دەکەیت ئەم میزەڵانە دەچێت بەرەو ئاسمان، بۆ؟ لەبەر ئەوەی هیلیۆم غازێکە لە هەوا سوکترە، ئەی ئایا بۆ لێرەدا هێزی ڕاکێشانی زەوی میزەڵانەکە ڕاناکێشێت؟؟!

میزەڵان پر لە گازی هیلیۆم

ئەگەر میزەڵانەکە پڕ بکەیت لە هەوا ئەوا میزەڵانەکە دەچێت بەرەو زەوی، بۆ؟ لەبەر ئەوەی میزەڵانەکە لەگەڵ هەواکەی ناوی ئەوا پێكەوە قورسترن لە هەواکەی چواردەور میزەڵانەکە.

نمونەیەکی تر: تۆپێک بخە ناو ئاو ئەگەر تۆپەکە و هەواکەی ناوی سوکتر بێت لە ئاوەکە ئەوا تۆپەکە سەر ئاو دەکەوێت، ئەگەر تۆپەکە قورس تر بێت ئەوا ژێر ئاو دەکەویت..کەواتە لێرەشدا هەر وەزن دەوری باڵا دەبینێت نەک هێزی ڕاکێشان.

تۆپی پڕ هەوا

تۆپێکی قورستر

نمونەیەکی تر: گراڤەتی هێندە بەهێزە ئەو هەمو ئاوی ئۆقیانوسە بە زەویەوە دەچەسپێنێت بەڵام ئەگەر باڵندەیەک بەسەر دەریادا بفڕێت دەتوانێت تا هیلاک دەبێت بفڕێت بێ ئەوەی بکەوێتە ناو دەریاکەوە، بەڵام هەمان دەریا ملیارەها تەن ئاوی تێدایە بەرز نابێتەوە بە زەویەوە نوساوە..ئەمەش بەهەمان شیوە پەیوەندی هەیە بە چڕی و قورسی ئاوەکە کە لە هەوا قورسترە..

باڵدە بەسەر دەریادا دەفڕێت

ئەگەر پەرداخێک بهێنیت پڕی بکەیت لەئاو پاشان کاغەزێک بخەیتە سەر لێوی پەرداخەکە، ئینجا پەرداخەکە هەڵگێڕەوە دەبینیت بە هەمان شێوە ئاوەکە ناڕژێرت، بەمەیان دەڵێت پاڵەپەستۆی هەوا لە خوارەوە بۆ سەرەوە، ئەگەر گراڤەتی هەبوایە کە ٢٥ فلسیەک لە دوری ٢٠ کم لە ئاسمانەوە ڕابکێشێت  دەبو ئەم ئاوەشی ڕاکێشابایە بەڵام ئەمە ڕوو نادات..

پاڵەپەستۆی هەوا لە خوارەوە بۆ سەرەوە

ئەگەر بۆچونەکەی من ڕاست بێت یان ئەوەتا گراڤەتی بونی نیە یان ئەوەتا زەوی ناسوڕێتەوە و بەو شێوەیەی زانست باسی لێوە دەکات.

ئەمەش ئەوەم بیردەخاتەوە ئەگەر ئێمە لە ناو سیمولەیشندا بژین ئەوا یاساکانی ناو ئەم گەردونە یان سەر ئەم زەویە  بە دەستی دروستکەر ڕێکخراوە مەرج نیە گراڤەتی بونی هەبێت یان زەوی بسورێتەوە وەک زاناکان باسی دەکەن.

هەرچۆنێک بیری لێ دەکەیتەوە ئەم بیردۆزی گراڤەتیە  تەواو نیە، هیوادارم ئێوەش ڕاو بۆچونی خۆتان بنوسن، بەڵام تکایە قسەی زاناکانی پیس خۆت دوبارە مەکەرەوە چونکە ئەو بیرۆکانە جێگیر کراون لە مێشکماندا هەر لە سەرەتاییەوە.

 

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە