کوردستانپۆست لە 2022

Saturday, 01/01/2022, 16:51

2533 بینراوە


 نزیکەی دوو دەیەیە ئەم سایتە دەست و پێنووسی خستۆتە کار بۆ ووشیار کردنەوەی کۆمەڵگای کورد لەو تاوان و پیسخۆری و خاك فرۆشتنەی ئەم دوو بنەماڵە چەتەیەی بەناوی فشە کوردایەتیەوە،بانگەشەی بۆ ئەکەن. ئەڵبەتە ئەم کارە هەروا ئاسان و بێ دەردەسەری و ناڕەحەتی نەبوە ، هەروەك ئاشکرایە جگە لەوەی چەندین جار هاك کراوە و هەڕەشە و گوو ڕەشە و چاوو سوورکردنەوە و هەندێ جاریش وەك شێوازی بەعسیانە وویستوویانە بە پارە پێی هەڵبخلیسکێننە نێو گێژاوی گەندەڵی و ئەو مشەخۆریەی خۆیان، لێ کوردستانپۆست بۆ ساتێکیش  بە قەبارە و بارستایی موویەك، لە بەرنامە و ئەژنداکەی لای نەداوە.. وە هەر ئەمەشە وای لێکردوە ببێتە سەکۆی ئازادیخوازانی گەلەکەمان و هیوایەکی گەورەی بەخشیوەتە  شەقامی ووڵات.

کوردستانپۆست بە گشتی و خودی کاك کەمال هیچ کات بەتەمای چەپڵە و پلە و پۆست و پارە و لایکی ئەم و ئەو نەبوون بۆ ئەو مەبەستەی خۆیان بەرنە پێشەوە و شتێ لە دەسەڵاتی دز،ببچڕن. ئەمانە لای کوردستانپۆست وەك هێڵی سوور وابوە و لایان وایە ئەوانەی کاری وا ئەکەن  ڕۆژێك بۆ مشتێ دۆلار خۆیان ئەفرۆشن هەرگیز ناتوانن بەردەوام بن بەم کارەیان و ئەبێ ڕیسوا بکرێن.

کوردستانپۆست جگە لەوەی بە چەکوشەکەی سەر و ملی ئەم دەسەڵاتەی باش کوتاوە و هەرچی نهێنی هەیە هێناویەتە سەر بەڕە ، کەچی ڕۆژ دوای ڕۆژ نووکی پێنووسەکەی تیژ تر و تیژ تر ئەبێ . بۆ ساتێکیش هەست نەکەی ئەم سایتە هیلاکی پێوە دیار بێ وەیان هەست بکەن ستافەکەی تەمەن زەفەری پێ بردبێتن.. کاتێ باش لەنزیکەوە لێی ئەڕوانی هەست ئەکەی چەندە دڵسۆزن لەکارەکەیان کە هەمووی خۆبەخشانەیە و هیچ مەبەستی خودی و پارەو پوول نیە.. بەڵکە ئەمان لەکاتی خۆیان و خێزانەکانیان بۆ خزمەتی گەلەکەمان خستۆتە کار و خەمی خولیاکانیان تەنیا ئەوەیە ڕۆژێك میلەتەکەی ئێمەش وەك گەلانی تر ببێتە خاوەن قەوارەیەکی سیاسی جێگیر تیایدا یەکسانی و ئازادی بۆ هەموان فەراهەم بکرێ. ئەوەی خەمی گەورەی ئەم ستافە خۆبەخشیە مەگەر تەنها لای ئەمان کاری وا بکەن بەبێ هیچ بەرانبەرێك هەموو کاتی خۆیان بۆ خزمەتی گەلەکەیان تەرخان کردوە. دەبا هەموان پشتگیریان بکەین و دەست و چاویان ماچ بکەین کەوا بۆ خزمەتی گەلەکەمان بەردەوامن و ئامادەن بۆ چەندین دەیەی تر بەهەمان هێز و ووزەوە کار بکەن تا ئەو ڕۆژەی ئێمەش ئەگەیەن بە ئاواتی خۆمان کە بریتیە لە دابین کردنی سیستمێکی سیاسی کە توانای هەبێ لەگەڵ گۆڕانکاریەکان خۆی بگونجێنێ و لە پێشکەوتنەکانی سەردەم ، دوانەکەوێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە