رەغدی کچی سەددام و مەسعود بارزانی پێکەوە کۆبوونەوە

Sunday, 01.02.2022, 1:35

4965 بینراوە


ره‌فده‌ی كچی سه‌دام حسین له هه‌ولێره‌  له‌ چوار رۆژی رابردوو مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له‌ گوندی دۆره‌ی سنووری بارزان، كه‌ شوینی تایبه‌تی مانه‌وه‌و كۆرو كۆبوونه‌وه‌كانی بارزانی یه‌، پیشوازی له‌ شاندیكی بنه‌ماله‌ی سه‌دام و به‌عسیه‌كان كردووه‌، كه‌ به‌نهینی هه‌ریه‌كه‌ له‌ ره‌غده‌ سه‌دام و یاسر سه‌بحاوی برازای سه‌دام و سولتان عوسمان زاوای سه‌دام و 4 له‌ ئه‌ندامانی حزبی به‌عس كردووه‌و، دوای مانه‌وه‌ی یه‌ك رۆژ له‌ هاوینه‌ هه‌واری دۆره‌ ،  چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه‌.
به‌پێ چاوگێكی نزیك له‌ ئارین مه‌سرور بارزانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، هاوپه‌یمانیتی نهینی له‌نیوان پارتی و بنه‌ماله‌ی سه‌دام واژوو كراوه‌ بۆ قۆناغی دوای ته‌واو بوونی چالاكیه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و، به‌رگریی كردن له‌ناوچه‌ سونه‌ كانی وه‌ك موسل و ئه‌نبارو تكریت و فه‌لوجه‌.
به‌پێ چاوگه‌كه‌ مه‌سعود بارزانی خۆی له‌ دۆره‌ پیشوازی ئه‌و شانده‌ی بنه‌ماله‌ی سه‌دام تكریتی كردووه‌.
هه‌ریكه‌ له‌ وه‌یسی بارزانی و مكسی بارزانی و بابۆ بارزانی ئاماده‌ی گشت كۆبوونه‌وه‌كان بوون.

حه‌مید سورچی