هیوا دانش

https://www.facebook.com/pooiajahany


ئێخوان ولموسلمین چۆن دروست بوو؟

Sunday, 02/01/2022, 18:04

2876 بینراوە


ئینگلیزەکان لە ساڵی ١٩٢٧ی زایینیدا لە رێگای حەسەن ولبەننا ئێخوانولموسلیمیان لە نێوا دوودەیەی ١٩٤٠تا١٩٥٠ قەوارەی سیاسیی وکۆمەڵایەتیان بە دەستی سەید قوتب تێئۆریزە کرد!لە دەیەی ساڵی ١٩٦٠ ویستیان جەماڵ عەبدولناسرلە ناو بەرن.نەیانتوانی.چون ئەو کەسە دژبەریی یەکەمی داگیرکاریی بوو.بۆیە سەید قوتب گیراوئێعدام کرا.
بەڵام سیستمی سیاسیی ئێخوانیەکان درێژەی بەخۆی داوکۆتایی پێ نەهات.لە دەیەی ساڵی ١٩٨٠ ئەنوەر سادات کە بە پشتیوانیی ئینگلیزیەکان دەسەڵاتی لە میسر بە دەستەوە گرتبوو،بۆ ئەوەی جێ پێی هزروڕآمان وپڕۆژەکانی جەماڵ عەبدول ناسرلە ناو بەرێ،ئێخوانیەکانی لە زیندان ئازاد کرد ورێگای زیاترخۆش کرد تا ئەوان بتوانن چالاکترئەندام بۆ خۆیان کۆ بکەنەوە!
تەنانەت دەسەڵاتیشی لە ناو دامودەزگای حکومەتی پێدان. ئێخوانیەکان لە بەر نەبونی دێمۆکڕاسی وئازادی  سیاسیی بۆ حیزبەکان ورووداوەکانی میللی دێمۆکڕاتیک ودژی داگیرکاریی وهێزە چەپەکان،توانیان خۆیان بسەپێنن لە گۆڕەپانی سیاسیدا!تەنانەت نەتەنیا لە وڵاتی میسر،بەڵكوم لە سەراسەریی جیهاندا وێنەی تۆڕی جاڵجاڵووکە پەرەیان ساند!بەڵام لە هەر وڵاتێک بە ناوێکی دیکە چالاکیی ئاشکرایان ئەنجام دەدا!
تورکە ئێخوانەیەکان دوای شکستەکانی سەرەتایی لە دەیەی ١٩٩٥ کە لە دەیەی سەدەی ٢١ توانیان کەمالیزم بخەنە ژێرچەنگی خۆیان.لە دەیەی دووهەمی ئەو سەدەیە هزریی کۆنە برینی خەلافەتی عوسمانیەکانیان کردە سەردێڕی پڕۆژەکانی خۆیان وبە هاوکاریی جیهانیی ئیخوانیەکان،شێخە نەفتیەکانی عەڕەب وداگیرکارانی رۆژئاوایی ئەو تاریک بیرانەی کە لە قوڵایی دەسەکاندا لە ژێر ناوی داعش،جەبهەتولنوسرە،ئەحرارولشآم وگرووپ گەلی سوڵتان موراد،نوورەددین زەنگی وکوردە خۆفرۆشەکانی وەک/ ئە،نە،کەسە / خۆیان خستە قۆناغێکی دیکە،بە کردەوە.
بەڵام کوردەکانی سووریە / م: رۆژئاوا / یان لێ ببوو بە کاوسێک تا پڕۆژەکانیان پووچەڵ بکاتەوە تا بزانین بۆ داهاتوو رۆژگار چۆن زاوزێ دەکا؟

وەرگێڕانەوە بۆ زمانی کوردیی: ستافی کوردستانپۆست.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە