لە مەلا مستەفاوە فێربوون کە حیزب لەسەر خۆیان تاپۆ بکەن

Sunday, 02/01/2022, 18:10

2691 بینراوە


یەکەمین کەس کە بناغەکانی حیزبی بنەماڵەیی چەسپاند مەلا موستەفا بوو ،مەلا موستەفا لە هێڵی بنەماڵەیی و چوارچێوەیەکی خێڵەکی پەڕییەوە بۆ حیزبی سیاسی ، لۆژیکی مەلا موستەفا لۆژیکی خێڵ و مێنتەڵییەتی خێڵ بوو نەیتوانی پێشبکەوێت ، چونکە لۆژیک و دونیابینی مەلا موستەفا نامۆ بوو بە دونیای مۆدیرنیزم .  
کرێس کۆچێرا- بزوتنەوەی کوردی) دەڵێ ؛ لەکاتێکدا مەلا مستەفا بە “مەلایی”ناو دەبرا، زیاتر خواست ویستی عەشیرەتگەری و دەستەڵاتی خێڵ-یان هەبوو .زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکان باس لە تاکڕەوی مەلا موستەفا دەکەن لە ناو پارتیدا ، مەلا موستەفا سەرباری ئەوەی کەسایەتییەکی تاکڕەو بووە سیاسەتیشی بە پێی میزاج و بیرکردنەوەی تاکڕەوانەی خۆی دەکرد،کەسایەتییەکی ئارامگرو دیبلۆماسی نەبوو ،خۆسەرییانە سیاسەتی دەکرد.
دوای وەفاتی مەلا موستەفا پارتی دەبێتە میراتگری بنەماڵەی بەرزانی و هەموو دەستەڵاتەکان لای بنەماڵەی بەرزانی و خێزانێک کۆکرایەوە،ساڵانێک پارتی دژی ئەوە بوو کە پێی بوترێت حیزبی بنەماڵە ، بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا بەرگی خێڵی لەبەردایەو تاکڕەوانە بە عەقڵی خێڵەوە شانازی بە بنەماڵەیبوونی خۆیانەوە دەکەن ، دوای دامەزراندنی یەکێتی مام جەلال و هاوڕێکانی رمەکانیان ئاراستەی پارتی و مەلا موستەفا دەکرد و بە حیزبی بنەماڵە و خێڵ و کۆنەپەرست ناویان دەبردن.
لەڕۆژگاری ئێستادا ئەوەی کوڕەکانی مام جەلال و کورەکانی نەوشیروان مستەفا دەیکەن بەهێزکردنی پایەکانی بە بنەماڵەیبوونەو لە کاری مەلا موستەفا دەچێت ! بێ دوو دڵی لە مەلا موستەفاوە فێربوون کە حیزب لەسەر خۆیان و نەوەکانیان تاپۆ بکەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە