دانشگا یان ساختگا

Sunday, 02/01/2022, 18:11

4171 بینراوە


ماوەیەک لەمەوبەر هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە مامۆستایەکی دانشگای سلێمانی بەناوی دکتۆر شوجاعەددین عەزیز ناوی چۆتە ناو لیستی یەکێک لەو توێژەرەوانەی کە مەقالەی زانستیان زۆرە و وەک سەرچاوە بەکارهێنراون. 
هەواڵێکی وا ئەبێت هەموومان پێمان خۆش بێت چونکە کوردێک بەو شێوەیە توانیوێتی لە مەجالی زانستیدا پێش بکەوێت و بەحسەکانی ببنە سەرچاوە بۆ کاری زانستی تر. ئەو کاتەی هەواڵەکە لە فەیسبووک بڵاوکرایەوە کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ دەستخۆشییان لەو مامۆستایە کردبوو وهەندێکیان حەتتا وەسفیان کردبوو بە زانایەکی زۆر موهیم. لە فەیسبوک تەعلیقی کەسێک لەسەر ئەم هەواڵە سەرنجی راکێشام. ئەو کەسە نووسیبووی< ئەرێ پێمان ناڵێیت چۆن ئەو هەموو مەقالانەت لە ماوەیەکی وا کورتدا بڵاوکردەوە. بۆ بەدواچوونی ئەم تەعلیقە، چوومە سەر ماڵپەڕی گووگڵ سکۆلار کە سایتێکە بۆ پێوانی ئاستی چالاکی توێژەرەوەیەک و هەموو مەقالەکانی تییایە و ئاماژەش بەوە ئەکات کە چەندیش بە سەرچاوە هێنراونەتەوە. کە چوومە سەر لاپەڕەی ئەم دکتۆرە بەرێزە شتێکی زۆر سەیرم بینی< ئەم بەڕێزە لە ساڵی دوو هەزار و بیستدا، پەنجاوپێنج مەقالەی نووسیوە و لەساڵی ٢٠٢١یشدا چلوپێنج مەقالە. ئەم خاڵانای خوارەوە جێگای سەرنجە
١. زوربەی مەقالەکان ئەم بەڕێزە نەتیجەی تەحلیلاتە. ئەو بەڕێزە لە کوێ ئەم جیهازانەی پەیاکردوە بۆ ئەوەی تەحلیلەکانی پێ بکات؟
٢. ئەم بەڕێزە کە قسە ئەکات ئینگلیزییەکەی دووکەڵ ئەکات. چۆن توانی ئەو مەقالانە بە ئینگلیزی بڵاوبکاتەوە. 
٣. تەقریبەن هەموو مەقالەکان ئەم بەڕێزە لە گۆڤاری بازرگانی نەک زانستیی بڵاوکراونەتەوە کە حساب بۆ ناوەرۆک ناکەن بەڵکو ئەوەیان لا گرنگە نووسەرەکە پارەی بڵاوکردنەوەکە بدات. ئایا ئەم بەڕێزە ئەم پارانەی لە کوێ بوو؟ لەم چەند ساڵەی دواییدا ئەم گۆڤارانە وەکو دڕک سەریان هەڵداوە و سەریان لە زانست شێواندوە بەوەی هەموو شتێک بڵاوئەکەنەوە. زۆربەی مەقالەکانی ئەو گۆڤارانە لە رووی زمانەوانییەوە زۆر لاوازن و بە ئاشکرا دیارە کە ئەو مەقالانە نەک هەر لە رووی زانستییەوە تەقییمیان بۆ نەکراوە بەڵکو پیاچوونەوەی زمانەوانیشیان بۆ نەکراوە. 
٤. مەقالەکانی ئەم بەڕێزە لە بواری جیاوازدایە. ئایا چۆن ئەتوانێ ئەم هەموو بوارەدا ئیش بکات.
٥. زووربەی ئەو مەقالانەی کە ئیشەکانی ئەم بەڕێزەیان بە سەرچاوە هێناوەتەوە لەلایەن خۆیەوە نووسراون. بۆ نموونە مەقالێکی ئەم بەڕێزە کە لەساڵی ٢٠٢١دا بڵاوی کردۆتەوە بیستوشەش جار وەک سەرچاوە بەکارهێنراوە. واتە لەماوەی کەمتر لە یەک ساڵ ئەو هەموو ئاماژەیەی پێ کراوە. ئەوەی جێگای سەرنجە بیست وسێ جاریان لە لایەن خۆیەوە وەک سەرچاوە بەکارهێنراوە. بەم فڕوفێڵە دکتۆر شوجاعەددین عەزیز ژمارەی سەرچاوەکانی زیاتر ئەبن و وا لە خەڵک ئەکات وا بزانن کە قیمەتی عیلمی توێژینەوەکانی زۆر بەرزە چونکە زۆر کەس ئاماژەیان پێ کردوە. 
٦. ئەم دکتۆر شوجاعەددین عەزیزە تا ساڵی ٢٠١٥ ساڵی دوو تا سێ مەقالەی بڵاوکردۆتەوە، کەچی لە ساڵی ٢٠١٩ بیست و حەوت مەقالە و لە دوو هەزار و بیستدا، پەنجاوپێنج مەقالە و لەساڵی ٢٠٢١یشدا چلوپێنج مەقالەی نووسیوە. ئایا چ گۆڕانکارییەک لە مەجالی زانستیی ئەم بەڕێزەدا یان شوێنی ئیشەکەیدا رووی داوە کە ببێتە هۆی ئەو  گۆڕانکارییە زۆر و لەپڕەی ئەو بەڕێزە. ئایا چۆن وا لەپڕ لە کۆلکە توێژەرەوەکەوە بوو بەم سوپەرمانە.
٧. ئایا ئەم هەموو مەقالانەی ئەم بەڕێزە بڵاویان ئەکاتەوە چ قازانجی بە زانست گەیاندوە و چی لایەنێکی زانستی گۆڕیوە.
٨. زۆربەی وتارەکانی ئەم بەڕێزە لەگەڵ چەند مامۆستایەک دایە کە تەقریبەن زوربەیان لە زانکۆی سلێمانی دامەزراون و شەریکن لەو فڕوفێلە.
بۆ بینینی مەقالەکانی دختۆر شوجاعەددین تەماشای ماڵپەڕی گوگڵ سکۆلار بکە لەم لینکەی خوارەوە
ئەو چەند خاڵەی سەرەوە ئەوە پیشان ئەدەن کە ئەم گەشە خێرایەی ئەم دکتۆرە دیارەیەکی شازە و و فڕوفێڵێکی تیایە و هەر عەینەن گەشەی خانەی سەرەتانی وایە نەک گەشەی سرووشتیی. ئەو بەرێزە بێڕێزیی بە خۆی و دانشگاکەی و خەڵکی کوردستان ئەکات بەو کارەی. بەلام دختۆر شوجاعەددین عەزیز تەنیا نییە لەوەی کە ئەم فڕوفێڵە بەناوی زانستەوە ئەکات. لە زوربەی وڵاتە دواکەوتووەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و ئاسیا ئەم ساختەچێتییە بووە بە بازرگانی بە زانستەوە و هەندێک توێکەر (نەک توێژەر) ساڵی زیاتر لە سەد مەقالەیان هەیە. کابرایەکی عێراقی هەیە ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ١٣٠ مەقالەی بڵاوکردۆتەوە. دختۆر شوجاعەددین عەزیز خاتری گرتووین کە تەنیا لە پەنجاکان مەقالەدا هێشتووێتییەوە و نەیگەیاندۆتە سەدەکان. رەنگە هۆی ئەوە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دختۆر شوجاعەددین عەزیز هێشتا فەریکە دختۆرە، وەیان هۆکەی ئەوەیە کە نایەوێت کەشف ببێت.
دیاردەی مەقالەی زۆر و بۆر و ژمارە خەیاڵیی بۆ سەرچاوەکان لە ماوەیەکی کەمدا لە زۆر شوێنی جیهاندا سەری هەڵداوە. جێگای داخە کە زۆربەی دانشگاکانی کوردستان نەک هەر سەرزەنشتی ئەو دختۆرانە ناکەن کە بەم کارانە هەڵئەستن، بەڵکو هانیشیان ئەدەن چونکە دانشگاکان ژمارەی ئەو مەقالانە باکارئەهێنن وەک مقیاسێک بۆ پێشکەوتوویی دانشگاکانیان کە لە باشترین حاڵەتدا لە ریزبەندی پێنج هەزار و حەوت هەزارەکان دان. ساختەچێتیی توێژەرەکانی وەک دختۆر شوجاعەددین عەزیز و هەڵّوێستی دانشگاکانیان جێگای سەرسوڕمان نییە لە هەرێمێکدا کە هەموو جوومگاکانی لە ساختەچێتیی و گەندەڵیی و فڕوفێڵ  ئاڵاوە. 
ئێمە ئپرسین کە چۆن ئەم کارە ئەکرێت. چۆن لە ماوەی دوو سێ ساڵدا قووتە دختۆرێکی وەک شوجاعەددین ئاوا ئەتوانێت ژمارەی مەقالەکانی بکات بە دەقات. وەڵامی ئەم پرسیارە ئاسانە. ژمارەیەکی زۆر لەم بەناو توێژەرانە رێک ئەکەون لەسەر ئەوەی کە بە هەموویان بکەونە مەقالە نووسین. هەر یەکەیان مەقالەیەک ئەنووسێت و ناوی هەموو ئەوانی کەش ئەنووسێت. بۆ نموونە ئەگەر بیست کەس بن، ئەوا بیست مەقالە ئەنووسن و هەر یەکێکیان ناوی لە بیست مەقالەدا هەیە. لەبەرئەوەی بڵاوکردنەوەی مەقالەکە لەو گۆڤارە بازرگانییانە بە پارەیە، ئەوا هەریەکەیان مقدارێکی کەم پارە دائەنێت بۆ هەر مەقالەیەک، یان هەریەکەو پارەی تەواوی یەک مەقالە ئەدات بەڵام ناوی لە بیست مەقالەدا ئەبێت و بەو شێوەیە ژمارەی مەقالەکانی لەپڕ زۆر زیاد ئەکات و کۆمەلێک مامۆستای نافامی داشگاکانیش چەپڵەیان بۆ لێئەدەن و بە شان و باڵیاندا هەڵئەدەن.
سەرۆکی دانشگای چەرموو کە ناوی دکتۆر سەعیدە لەگەڵ ئەم دختۆرشوجاعەددین عەزیزە چەند مەقالەیەی بڵاوکردۆتەوە و ئەویش لەپڕ ژمارەی مەقالەکانی لە یەک وتاری ساڵانە بووە بە دوانزە مەقالە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا. ئەوەی کە مەعلومە توێژەرێک چالاکی زانستییەکەی کەم ئەبێتەوە کاتێک ئەبێت بە سەرۆکی دانشگایەک ئەویش لەبەرئەوەی کە سەرقاڵی بەڕەێوەبردن و کاری ئیدارو دارایی دانشگا ئەبێت و کەمتر وەختی ئەبێت بۆ توێژینەوە. بەڵام سەرۆکی دانشگای چەرموو بە پێچەوانەوە ژمارەی مەقالە زانستیەکانی دەقات زیادی کردوە لەوکاتەوەی بووە بۆ سەرۆکی دانشگا. ئەوەش لەبەرئەوەی کە ئەویش فێڵێکەی دۆزیوەتەوە و بە یارمەتی دختۆرشوجاعەددین عەزیز خۆیمان لێ ئەکات بە زانایەکی عەیار بیست و یەک. بۆیە چاوەڕێی ئەوەی لێ ناکرێت هیچ هەڵوێستێکی هەبێت بەرامبەر دختۆرێکی وەک شوجاعەددین عەزیز یان تەنانەت توێژەرەوەیەکی زانکۆکەی خۆی چونکە خۆی قازانجیان لێ ئەکات. 
هێشو سلێمان رحمان یەکێکی ترە لەو مامۆستایانەی دانشگای سلێمانی کە لە ماوەی سێ چوار ساڵ دا ژمارەی مەقالەکانی زۆر زۆر بووە. ئەم خانمە پزیشکە ٣٦ مەقالەی لە ساڵی ٢٠٢١ دا نووسیوە کە زوربەی زۆریان پێویستیان بە تەحلیلات و موختەبەری پێشکەوتوو هەیە. کەچی ئەو ئەم خاتوونە لە دانشگاییەک دا کە هیچ جیهازێکی پێشکەوتووی تیا نییە ئەم هەموو توێژینەوەی لەکوێ کردووە. هەموو ئەو خاڵانەی بۆ  دختۆرشوجاعەددین عەزیزمان نووسی بەسەر ئەم خانمە دختۆرەشا تەتبیق ئەبێ. ئایا پێمان ناڵێت چۆن کاتی هەبوو ئەو هەموو مەقالانە بنووسێت، لە چی موختەبەرێکا ئەو هەموو تەحلیلاتانەی کردوە، و چۆن توانی پارەی بلاوکردنەوەی ئەو هەموو وتارە بدات و کۆمەڵەێ پرسیاری تر………… بۆ بینینی مەقالەکانی دختۆر هێشو تەماشای ماڵپەڕی گوگڵ سکۆلار بکە لەم لینکەی خوارەوە
ئەم زاهیرەیە بە چاکی لەناو دانشگاکانی کوردستان بڵاو بۆتەوە حەقە ناوی هەموو ئەو مامۆستایان بڵاو بکرێتەوە کە غەریکی ئەم فڕو فێڵەن. نەسیحەتی مامۆستاکانی دانشگاکان ئەکەم خۆیان لەم جۆرە ساختەچێتیە بەدوور بگرن چونکە زوو کەشف ئەبن و حەیایان ئەچێت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە