شكاندن و دزینی پاره‌ی قاسه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی

Wednesday, 01.05.2022, 10:45

3025 بینراوە


به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ پارێزه‌ر بیوار بارزانی، ئاشكرا بووه‌، كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش قاسه‌ی نووسنگه‌ی باره‌گای بارزانی شكێنراوه‌و، هه‌رچی له‌ قاسه‌كه‌دا بووه‌ بردوویانه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ پاراستن دوای به‌دواداچوون چه‌ند كارمه‌ندێكی ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیان به‌و كاره‌وه‌ نه‌بووه‌و، ئه‌وه‌ی به‌رپرسی یه‌كه‌م بووه‌ ( فه‌هری بارزانی ) بووه له‌ باره‌گای بارزانی، گومانیش ده‌كریت بۆ نیهاد بارزانی ئه‌و كاره‌ كرابیت، كه‌ نزیكه‌ی 4 ملیۆن دۆلاری تیدابووه‌.
ئه‌ندامێكی باره‌گای بارزانی به‌ناوی (مسكین بارزانی) په‌یوه‌ندیی پیوه‌ كرابوو ئه‌و زانیاریانه‌ پشت راست بكاته‌وه‌،  ئەویش تەنیا به‌ یه‌ك ووشه‌ گوتبووی ئه‌و دزه‌یه‌ چه‌ند مانگێكه‌ روویداوه‌ و، پێویست ناكات له‌سه‌ری قسه‌ بكریت.
له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌ندامێكی باڵای پاراستن به‌ناوی (نزار شیخ تاهیر نزار) بۆ هه‌مان مه‌به‌ست قسه‌ی له‌گه‌ل كرابوو به‌ڕێگه‌ی مه‌ندوبێكی زۆر نهێنی یه‌وه‌، ئه‌ویش رایگه‌یاند بوو تاوانباره‌كان هه‌ر كه‌سێك بن، چه‌ند كه‌سێك له‌ پیشمه‌رگه‌كان ده‌ستگیر كراونو ئیتر نازانم كوو له‌پشت ئه‌و تاوانه‌وه‌ بووه‌.

حه‌مید سورچی