KURDISTANPOST
پەیامنێری کوردستانپۆست
پاڤێڵ تاڵه‌بانی هه‌ره‌شه له ئه‌ندامیكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی ده‌كات
Wednesday, 05/01/2022, 11:07
7227
بینراوە
دوای كوشتنی عه‌قید موراد كانی كورده‌یی، ئه‌ژی مه‌لا ئه‌مین به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری یه‌كیتی و، وه‌هاب هه‌له‌بجه‌ی به‌رپرسی دژه تیرۆری یه‌كیتی دواین سینارۆ و پیلانی كوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كی دیکە داده‌رێژن ، ئه‌ویش ریبوار حامید حاجی غالی سه‌ركرده‌ی دیاری یه‌كیتی و یه‌كیك له دامه‌زرینه‌رانی یه‌كیتی نیشتیمانی یه.
به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پاسه‌وانێكی تایبه‌تی وه‌هاب ههلهبجهیییهوه ئه‌و زانیاریانه دزه‌ی كردووه، خودی حامیدی حاجی غالی و ریبواری كوری لێ‌ئاگادار كراونه‌ته‌وه، حامید حاجی غالی به تهلهڤون به ئه‌ژی مه‌لا ئه‌مین و وه‌هاب هه‌له‌بجه‌یی ئاگادار كردۆته‌وه، خوین له لوتی كوره‌كه‌ی بیت، ئه‌وا ژن و منداڵ و كه‌سوكاری هیچ كامێكیان به زیندووی نامینننهوه.
دوای عه‌قید موراد كانی كورده‌یی ، ئیستا فه‌رمانده ریبوار حامید حاجی غالی به‌رپرسی ته‌واوی هیزه‌كان و پاسه‌وانه‌كانی لاهور شیخ جه‌نگییه‌وه، خۆی بۆ هه‌موو كرده‌یه‌كی ئه‌منی ئاماده كردووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ره‌شه‌ی كوشتن له عه‌مید رزگار تهپهلوی كه برای شه‌هیده و سه‌ربه لاهور شیخ جه‌نگییه و، ئه‌ویش وه‌ڵامی بۆ پاڤیڵ ناردووه هه‌ر حه‌ره‌كه‌یه‌ك به‌رامبه‌ری بكریت، رووداویك له ناو یه‌كیتی رووده‌دات، ئه‌وكات ده‌بیت بگه‌ریته‌وه بۆ له‌نده‌ن.
سیروان چوارباخی
پەیامنێری کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost