تاوانگەلێکی گەورە یەزدان پەنا لە دژی کوردانی ئازاد ئەنجامیداوە

Wednesday, 05/01/2022, 11:25

3298 بینراوە


کوردانی رۆژهەڵات هەمیشە لە بەرەی پێشەوەی تێکۆشان بوونە ، بەتایبەتی لە دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی رۆژئاوا.


لە هەموو بۆنەیەکدا،  وێرای رەفتاری سەرکوتکەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەخۆشی وناخۆشیەکانی رۆژئاوای کوردستان  لەسەر جادەکان بوونە .
کاتێ بەرخۆدانی کۆبانێ، هەموو چین و توێژەکان هەر لە ئیلام و کرمانشا و تا دەگاتە خویی وماکۆ، بە شێوازی جیاجیا پشتیوانیان دەردەبڕی.
چەندین هونەرمەند بۆ بەرخۆدانی کۆبانێ، ئاوازی شانازیکردن بە بەرخۆدانی کۆبانێیان چڕیی،  کاسبکار وژینگەپارێز و چاڵاکوانی مەدەنی و رۆشەنبیرانیان هەمیشە دەنگیان هەڵدەبڕی و، دژی فاشیەتی داعش و ئەردۆگان لە مەیدانەکان بوون.
هەر بەو چاڵاکیانە نەوەستان ، بەڵکو بە پراکتیک سەدان کچ و کوڕی رۆژهەلاتی کوردستان، پۆل پۆل بەرەو کۆبانێ رۆیشتن و لەوێدا بەشداری بەرخۆدانی گەورەی کۆبانێیان کرد.
لە کۆبانێ گەورەترین دیمەنی یەکێتی نەتەوەییان نەخشاند.
هەموو هەر دوو قەناسبەدەستی بەناودەنگی رۆژهەڵاتمان بینی ، موسا قەناس کە یەکێکیان بوو، بە سەدان داعشی بە سزا گەیاند.
لە بەرخۆدانی عەفرین بە هەمان شێوە، کوڕ وکچانی رۆژهەڵاتی لەتەک باکوریی وباشوری جێگەیان دەگرت.
دوای تەواوبوونی جەولەی شەڕ، کاتێ ئەو کچ و کوڕە شەرڤانانە کە دەگەڕانەوە بە باشوردا بۆ رۆژهەڵات، لە رێگەیاندا چەتەکانی حوسەین یەزدان پەنا بۆیان لە بۆسەدا بوون ، ژمارەیەکی لێ دەستگیرکردن ، تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.
بە گوێرەی هەندێ هەواڵی باوەڕپێکراو ، کەسوکاری ئەو شەڕڤانانەی رۆژهەڵات رایدەگەیەنن کە خودی سەرچەتە حوسەین یەزدان پەنا، رفاندوویانن و، تائێستای لەگەڵدا بێت شوێنبزریی کردوون.
هەندێ سەرچاوە لەناو خودی گروپی چەتەکانی حوسەین یەزدان پەنا، ئەو راستەیەیان بە ناراستەخۆ درکاندووە و، ئیعترافیان بەو تاوانە کردووە کە  حوسەین یەزدان پەنا بۆ دەزگای پاراستن-میت و بە مبارەکەی ئیتلاعات جێبەجێێ کردووە.
جێگای باسە هەموو ئەو شەڕڤانە نێونەتەوەییانە کە دەگەڕانەوە لە مەیدانی شەڕ دژی داعش و بە باشوری کوردستان بەتایبەتی هەولێردا تێدەپەرێن ، چەتەکانی پارتی بۆ دەزگای میت زیندانی دەکردن، بەلام بە هۆی ئەوەی ئەوانە هەڵگری رەگەزنامەی بیانی بوون، لە ژێر فشاری کۆنسوڵخانەکان کە لە هەرێم بوونیان هەیە، بە ناچاری چەتەکانی پارتی ئازادییان دەکردن.
بە هۆی ئەوەی شەرڤانانی رۆژهەڵات لە باشور بێ پشتوپەنابوون، سەرچەتەیەکی وەک یەزدانپەنا دەیڕفاندن و بۆ پارتی-میت شوێنبزری دەکردن.
پێویستە کەسوکاری ئەو شەرڤانانەی رۆژهەڵات و هەرەوەها فەرماندەیی قەسەدە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن و، بۆ ئەوەی فشار دورستبکەن بۆ سەر ئەو گروپە چەتەیە، چارەنوسی ئەو شەرڤانانە ئاشکرا بکات.
ئەم تاوانە پێویستە میدیا ئازادەکان بەدواداچوونی بۆ بکەن و، زیاتر گرنگی پێبدەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە