ھیچ شتێکی سەیرم نەبینی..!

Friday, 07/01/2022, 21:57

2370 بینراوە


نیشاندانی خۆپیشاندەرە دەستگیر کراوەکانی پیرەمەگرون ،بەجلی پرتەقاڵیەوە ھیچ سەیرنی و شتێکی ئاسایی و ڕۆتینی یە.
سەرانی ھەردووبنەماڵەی مافیا ،ھەرلە مەلا مستەفاو جەلال تاڵەبانی یەوە  بۆنەوەکانیان مەسعودو ئیدریس و نێچیرو مەسرورو کوڕوکانیان و  ھێرو شانازو قوباد و بافڵ و کوڕەکانیان ،خەڵکی کوردستان بە تاوانبار دەزانن  ،تەنانەت ئەوکۆیلەو چەتە چەکدارانەی پاسەوانی مانەوەشیان دەکەن.
لەکۆیدا ئارزوویان کرد کۆمەڵێک دەکەن بەبکوژ و تاوانبارو سزایان دەدەن.چونکە سروشتی  چەتەیی و مافیا گەریان وادەخوازێت .
ئەو دووبنەماڵە دزوو مافیایە  ڕقیان لەخەڵکی کوردستانە و بەھەموو شێوەیەک  سەرکوتیان دەکەن و مانەوەی خۆیان بۆ دزی و جەردەیی درێژ دەکەنەوە.ئەگەر بەوشێوەیە سەرکوتی خەڵک نەکەن مانەوەیان بەردەوام نابێت.بەشێک لەسەرکوت کردنیش چاوترساندنی خەڵکە  ،تابە مانەوەیان ڕازی بن و سەرشۆڕو ملکەچ بن.
تاخەڵکی کوردستان بە دەسەڵات و دادگا گاڵتەجاریەکانی ئەو دووبنەماڵە دزوو مافیایە ڕازی بێت و باوەڕ بەسیناریۆ گاڵتەجاریەکانیان بھێنێت .ئەوا بەدڵنیایی ھەڕۆژەی بەناوی یاساوە دەتانکەن بە گاڵتەجاڕی ڕاگەیاندن و سەر شاشەکانی تیڤی و سوشیال میدیا بەناوی یاساوە. لەکاتێک دا خودی ئەودوو بنەماڵەمافیایە باش دەزانن ،ئەگەر یاسا بوونی ھەبوایە زۆر دەمێک بوو لەکونجی زیندابوون .
بۆیە لە دیدی ئەواندا خەڵکی کوردستان دەبێت ھەموویان بەدلەی پرتەقاڵی بپۆشن ،چونکە ھەموویان تاوانبارن و دەبێت ماوە ماوە بەدلەی پرتەقاڵی  لەبەر بکەن.
نیشاندانیان ھیچ شۆک نی یەو کارێکی ئاسایی و سروشتی  یە ، دوو ڕۆژی تر چەند کەسێکی تر دەستگیر  دەکەن و دەڵێن  ئەوانیش ،لەپشت ئەوکارەوە بوون و بەدلەی پرتەقاڵیان پێ لەبەردەکەن و،ئینجا  بۆڵەبۆڵی سوشیال میدیا دەست پێدەکات و بەیاننامە دەردەکرێت و داوای سەروەری یاسا دەکەن و دەبێت ئازاد بکرێن و ماوەیەک بۆڵە بۆڵ بەردەوام دەبێت و تاگرتنێکی تر بێدەنگی  دروست دەبێت .دزی و گەندەڵی و دەسەڵاتی چەتەگەری ئەو دووبنەماڵە تاوانبارە بەرامەر بەخەڵکی کوردستانیش درێژە دەکێشیت.
خەڵکی کوردستان ،یان دەبێت بەو دەسەڵاتە خوێن مژەیان ڕازیبن ،یاخوت دەبێت زەنگی کۆتاییان بۆ لێبدەن وکۆتایی بەحوکمی ھۆڤیانەیان بھێنن و فڕێیان بدەنە زبڵدانی مێژووی تەڵخیان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە