پێشڕەوی کورد پاڕتیە، سەرۆکمان بارزانییە!

Monday, 10/01/2022, 10:32

5864 بینراوە


گووتنەوەی درووشم زۆر هاسانە، تێگەیشتن لە مێژووخوێندنی مێژووی کارێکی ئەستەم و گرانە. نەتەوەیەک کە بە کەوچێک ئاو وەمەلە بکەوێ بە هاسانی رابوردووی خۆی لە دەست دەدا. ئالزایمێریی دیرۆکی لە نەخۆشیی ئالزایمێرکە مرۆڤەکان تووشی ئەبن پڕ ژانترە.ساڵهایە کە بەشێکی بەرچاو لە حیزبە کوردیەکان تەنیا بە قسە ووتاریی هەست بزوێن گەمە بە دۆزی کورد دەکەن. سەردانەواندن بۆ دووژمن وخۆ بە دەستەوەدان دەکەنە شآنازیی بۆ خۆیان ومنەتیش لە سەر خەڵک دادەنێن.مرۆڤی زاناوهەشیاری کورد ئەگەر بیهەوێ حیزب ویان سەرکردەیەکی حیزبیی بناسێ چاو لە دەموچاووبەژن وباڵای ناکا.کردەوئاکاری ئەو سەرکردەیە وتێکۆشانی حیزبەکان دەکاتە پێوەرێک بۆ خۆی وبە وردیی لە شەنی دەداتا بزانێ بایی چەندن؟
باشووری کوردستان وەها وێڕان بووە کە تاکی کورد ئەوەی کە بیریی لێ ناکاتەوە دوارۆژوچارەنووسی خۆیەتی.خەڵک تەنیا رۆژگار تێدەپەرێنن،بەشێکی مەزنیش کە سەرمایەی ئەو خاکەن بیر لەوە ئەکەنەوە چۆن لە گێژاوی ئەو بارودۆخە خۆیان رزگار بکەن ووڵات جێ هێڵن.
شەڕی رزگاریی لە باشووری کوردستان وەرگەڕاوەتە شەڕی کورسی ودەسەڵات.هەرڕؤژێک کە لە رێفڕآندۆمەکەی مەسعود بارزانی تێ ئەپەرێ،دەردەکەوێ کە ئەم بنەماڵەیە چەندە بێ ویژدان وبێ ئەخلاقن.لەوان خراترکەسانێكن کە بۆ نەختە بژیوی ژیانیك وێنەی مەیموونی سەردارەکان بۆ یان هەڵئەپەڕن.
گووتنەوەی درووشمی،پێشڕەوی کورد پاڕتیە،سەرۆکمان بارزانییە،لە ناو هۆڵی پارڵمانی عێڕاق،ئاستیی ناهوشیاریی وگەوجیی کەسانێک دەردەخاکە بە زەبریی پارە بە کرێگیراون تا ئەو درووشمە بۆگەنیوە بڵێنەوە.تەنیا زاری بۆگەن وکەسایەتی نزمیی مرۆڤەکانە بەو شێوەیە وەک مەیموون خۆیان نیشآن دەدەن!لە ناوهۆڵی پاڕڵمانی شاری هەولێرکەس بۆی هەیە درووشم لە دژی سەرچەتەکانی بنەماڵەی بارزانی بڵێتەوە؟ ئەوەش پرسیارێکە دەبێ سرنجی بدرێتی.
ئەو هەڵبەزدابەزینە بۆ کەسێکی بە ناوی شاخەوان عەبدوڵڵا لە سەرپشکی بنەماڵەی بارزانی کراوەتە جێگریی دووهەمی سەرۆکی پاڕڵمانی عێڕاق لە کابینەوەی نوێدا!ئەوەش بەرهەمی دوای رێفڕآندۆم وسەربەخۆییە بۆ کوردستان.

کورتەیەک لە ژیاننامەی ئەو شآخەوانە

شاخەوان کوڕی عەبدوڵڵا ئەحمەد دەلۆیییە،کە لە سەردەمی بەعسدا جێگری سەرۆک جاش لە فەوجی ٢٦٩ بووە کە پاشآن سەددام پلەی بەرزیی پێدا،چون متمانەیەکی زۆریی پێدەکرد.عەبدوڵڵا ئەحمەد دەلۆیی لە هەڵمەتی ئەنفالی سێدا ناوچەیەکی بەرفراوانی گەرمیانی بە دەستەوە گرتبوو،جگە لەوانەش فەوجی عەبدوڵڵا دەلۆیی رۆلی سەرەکی وگرینگیان هەبووە لە شەهید کردنی پێشمەرگەکانی تیپی ٥٩ی شێروانە.
بەڵام ئێستا شاخەوان،کوڕی ئەو خۆفرۆشە لە سەر پشکی کورد وەک کاندیدی سەر بە بنەماڵەی بارزانی کراوەتە جێگریی دووهەمی سەرۆکی پاڕڵمانی عێڕاق لە کابینەی تازەدا!
هەرچی تاوانباروکوردکوژوخوێڕی وسووکەڵەیە بنەماڵەی بارزانی لە دەوری خۆیان کۆیان کردوونەوە تا لە رۆژیی دیاریکراوکەڵكیان لێوەرگرن.کەسایەتی بوێڕو خاوەن زانست لە دامودەزگای سەرکوتگەریی ئەو خایینانەدا جێگای نابێتەوە.مەلای باوکیشیان تا مندار بۆوە هەر بەوجۆرە ژیانی تیپەڕآند.ژیانی وێنەی کەمتیارێک بوو کە مانەوەی خۆی لە خواردنی پاشماوەی ئاژەڵەکاندادەدیت.ئەگەر پێشرەوی کورد بنەماڵەی بارزانی بن، کورد هیچكات ناگاتە ئامانجەکانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە