ئاژەڵی دووپێ!

Tuesday, 11/01/2022, 19:10

5833 بینراوە


لەسەرگۆی زەوی جگە لە مرۆڤەکان،دارستان وئاژەڵ وگژوگیاوهەزاران شتی دیکە دەژین وبوونیان هەیە.چینوتوێژێک لەو میلیونان گیانلەبەرانە قازانجیان بۆ ژیان وژینگە هەیە،چین وتوێژێکیش خەسارن بۆ ژینگەی سەر زەوی.ئەوەی کە زۆر سرنجڕاکێشە لە نێوان کۆی گیانلەبەرەکان،مرۆڤ وێنەی گیانلەبەرێکی زاناوخاوەن بیروڕآمان پێناسە کراوە ووەک داهێنەرلە سەر ژیان ومێژووپێناسەی پێدراوە.واوێدەچێ تەنیا زانست وپێشکەوتن بە دەستی مرۆڤەکانی هاتۆتە ئاراوە.بۆیە نازناوی ئەشرەفی مخلووقاتی وەرگرتووە.پرسیار ئەوەیە ئەو نازناوە پڕ بە پێستە؟ئایا مرۆڤەکان لە هەر رەنگ ونیژادوزمان وکولتورودابونەریتی کۆمەڵایەتی ودین وئایین بێ بەرین لە خەتاوگوناح وکردەوەی ناشیاو؟
مرۆڤ لە ریزیی ئاژەڵەکاندا جێگای نابێتەوە.ئەوە ئاکاریی مرۆڤەکانە کەوێنەی ئاژەڵ زیان بە ژینگە وسیاسەت وخاک ووڵات و… دەگەیەنێ.لێرەدا مەبەست لە مرۆڤ،سەرجەم مرۆڤەکانی سەر زەوی نییە کە پاشناوی ئاژەڵەیان بخرێتە پاڵی.باس هەڵسوکەوتی سی ساڵەی ئەو دەسەڵاتەیە کە باشووری کوردستانی بە زەبریی زیندان وکوشتن وتڕۆروپارەی دزیەتی داگیرکردوە.
کام ئاژەڵ بەئانقەست وبە فیتی دووژمن شەنگال رادەستی دڕندەتری دووژمنی مرۆڤایەتی دەکا؟کام باڵندەی کێوی وگیانلەبەریی کێوی دەست بۆ ئاسمان درێژ دەکا ودەڵێ؛ئای بۆ چەند هەڵەبچەی دیکە! بۆ ئەوەی کیمیاباران بکرێ،ئەوە رستە وویستیی هیچ ئاژەڵێک نییە جگە لە جەلال تاڵەبانی.
کام ئاژەڵ تانک وتۆپی بەعس راکێشی خاکی کوردستان دەکا تا بە دژی بەرانبەرەکەی بە کاری بێنێ! جگە لە ئاژەڵەکانی بنەماڵەی بارزانی ودەورووبەریان؟کام چین وتوێژ لە ئاژەڵەکان زیندان دەکەنە شوێنی ترس ودڵەرآوکێ وئازادیخوازیی تێدا بەند دەکەن جگە لەئاژەڵەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی؟
کام یەک لە چین وتوێژیی ئاژەڵەکانی سەر زەوی،دوای بەکوشتدانی هەزاران مرۆڤی بێتاوان،ئاشبەتاڵ رادەگەیەنێ وپارەی حیزبیی دەدزێ ورادەکاتە ئامریکا،جگە لە مەلامستەفای بارزانی کە رووی هەرچی ئاژەڵی دڕندەیە سپی کرد؟
بیستووتانە هیچ ئاژەڵێک خیانەت لە ئاژەلێکی دیکە بکا؟ئەگەرهەشبێ خۆ ئەو گیانلەبەرە مرۆڤ نییە،ئاژەڵە.قازانجی باڵندە و وئاژەڵەکان بۆ مرۆڤایەتی زیاترە یان ئەو دووبنەماڵەیەی کە سی ساڵی رەبەقە بە هەمووشێوەیەیک نیشتمان ونەتەوەی کورد چووک دەنرخێنن وبێ رێزیی پێدەکەن؟

دەستەی ژینگەی هەرێم

حکومەت لە باشووڕی کوردستان لە ڕێگای دەستەی ژینگەی هەرێم سزای بۆ ئەو کەسانە دیاریی کرد کە پشیلەی کێوی دەکوژن.تا ئیرە هەڵوێستێكی باشە وهیوادارم جێ بە جێ بکرێ.بەڵام پرسیاریی جەوهەریی ئەوەیە دەسەڵاتێک کە هیچ پیرۆزیەکی بۆ کوردو خاکی کورد نەهێشتۆتەوە ودووبنەماڵەی خۆفرۆش وەک ئاژەڵێکی دووپێ کەوتوونە گیانی کورد لە باشووڕی کوردستان،دەبوایە دەستەی ژینگەی هەرێم یاسایەکیشی بۆ ئەو ئاژەڵي دووپێیانە دیاریی کردبایە کە چیدی  نیشتمانی کورد بەرەو کاولبون ڕآنەکێشن.
هیچ ئاژەڵێکی کێوی وباڵندە وئاژەڵیی ماڵیی کراوبە رادەی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی خەساریان بە مرۆڤایەتی وهاورەگەزەکانی خۆیان وجیهان نەگەیاندووە.کێشەی سەرەکی دانانی ئەو یاسایە نییە.هەزاران بێ بەختیی بەرۆکی خەڵكی بێ تاوانی لە باشووری کوردستان گرتووە کە تەنیا بە نەمان ودادگایی کردنی ئەودەسەڵاتە کە خووخدەی ئاژەڵی گرتووە،چارە سەردەبێ.زیندانیان پڕە لە ئازادیخواز،خەم بۆ پشیلەی کێوی دەخۆن!خەڵك بە کۆمەڵ لە نیشتمانی دایکیی خۆیان رادەکەن،کەچی یاسا بۆ پاراستنی ئاژەڵی کێوی دەردەکەن!
چین وتوێژێک لە ئاژەڵەکان خاوەنی چوارپێن،دوولاق دوودەست.بەڵام ئێوە ئەگەر بەرواڵەت مرۆڤن وخاوەنی دووپێن،لەو ئاژەڵانی مەترسیدارترن.ئاژەڵەکان نازناوی ئەشرەفی مەخلووقاتیان پێنەدراوە،بەڵام ئێوە بە رواڵەت ئەشرەفی مەخلووقاتن.ئەوەی ئێوە لەو سی ساڵەدا کردووتانە هیچ ئاژەڵەێکی کێوی نەیکردوە.
کرمانج تاڵاوی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە