تایبەتمەندیی کۆمەڵگای ناهوشیار

Wednesday, 12/01/2022, 21:10

3704 بینراوە


لە هەروڵاتێک شەڕ دەگەڵ سیستمی بەرێوەبەریی ونادادگەریی ئەو وڵاتە ئەگەر کارێکی ئەستەمیش بێ،رەوایە.لە مێژوودا زۆر دیکتاتۆڕ وملهوڕ هاتون وڕۆیشتون.لە دووسەدەی رابوردوودا نموونەی فرەمان هەیە.لەسەدەی هاوچەرخیش دا،رەزا شاوکوڕەکەی.سەدام وحوسنی مبارەک وسەرۆکی توونس و… بە هۆی زەختووزۆرداریی لە سەر وڵات بە دەستی خەڵک تەختووبەختیان تێک قرماولە ناوچون.
ئەوەی کە یەکجار زۆر گرینگە داڕمانی دەسەڵاتێک نییە،بونیاد نانەوەی سیستمێکی خاوەن دێمۆکڕاسی ویاساییە کە کۆمەڵگای هوشیار دەبێ حەولی بۆ بدا.هیچ زلهێزێک ووڵاتێکی بیانی ئازادی ودێمۆکڕاسیت بە دیاری بۆ ناهێنێ.ئازادی جلوبەرگ نییە کە بۆمانی بدوورن ودەبەرمانی بکەن.
نەتەوەیەک خاوەنی ئیرادەی سیاسیی وکۆمەڵایەتی نەبێ وبە وردیی رووداوەکانی دەورووبەری خۆی وجیهان نەنرخێنێ،رێک وەک باشووری کوردستانی بەسەردێ.کێ دەیزانی دوای سەددام حوسێن وحیزبی بەعس خەڵكی خێڕنەدیتوو تووشی ئەو رۆژگارە ئەبێ کە لە بەرچاوانە.دووبنەماڵەی ملهوڕ بە پارە وچەکداریی کۆیلە لە ناوخۆیاندا وەک شێردێنە بەرچاو،کەچی لە دەرەوەی وڵات بۆ داگیرکاریی کوردستان وەک رێویەکی ترسنۆک کلکەسووتەیانە وخۆش خۆش دەم پان دەکەنەوە.
ئەوژیانەی کە لە باشووری کوردستان بەسەر خەڵكدا سەپاوە،چین وتوێژی رووناکبیرونووسەرومامۆستای زانکۆپشکی مەزنیان بەردەکەوێ.ئەو چین وتوێژەن کە وەک کۆیلەکانی سەردەمی کۆیلەداریی هەڵسوکەوت دەکەن.بێ دەنگیی ئەوان بۆ بژیوی ژیانێکی سەرشۆڕانەیە کە خەڵكی هەژار رۆژانە بۆ ژەمێک نان لە سەر پێن.سەرەڕای ئەو گشتە سەروەتوسامانەش بە وەرزیی زستان لە ناوژووری ماڵەکانیاندا بە بێ نەفتیی لە سەرمان رەق دەبنەوە.
رووداوێک لە سەر کۆمەڵگای ناهوشیار
دەڵێن: پیاوێک بۆ زیارەت رووی لە ئیمام زادەیەک کرد.زۆری میز دەهات.میزەکەی بەسەر گڵكۆی ئیمام زادەکەداکرد.خەڵك بە دیتنی کاری ئەو پیاوە زۆر تووڕە بون وهێرشیان کردە سەرپیاوەکە تا بیکوژن.
پیاوە میزکەرەکە کەسێکی ئاقڵ لێزان وبە هۆش بوو.لە پڕوتی خەڵكینە، من نەم ئەتوانی میز بکەم،بەڵام ئەو ئیمام زادەیە منی چآک کردوە بۆیە بە بێ ئیرادەی خۆم مێزم کرد.بە بیستنی ئەو قسەیە لە پڕ خەڵك بە کۆمەڵ میزی کابرا کە رژابووسەرعەرز وەک متفەڕک وبابەتێکی پیرۆز دە دەموچاوی خۆیان هەڵدەسوو!
لە ناکاو کەسێک بەئاسپایی بە کابرای میزکەری گووت، تاکەی درۆ وفێڵی کەسانی وەک تۆ بەردەوام دەبێ؟
کابرای میزکەرلە جوابدا گوتی: تا لە ناو کۆمەڵگای ئێمەدا کەسانی ناهوشیارو بێ ئاگاو نەزان بوونیان هەبێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە