KURDISTANPOST
پەیامنێری کوردستانپۆست
حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود موڵك وماڵی له ئیران ده‌فرۆشێت
Thursday, 13/01/2022, 0:27
7679
بینراوە
به‌پێی زانیاریه‌كان له كه‌سێكی نزیك له سه‌لاحی زاوای حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ئاشكرای كردووه، كه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ماوه‌ی 20 رۆژه له هه‌وڵی فرۆشتنی موڵك و پرۆژهكانێتی له ئیران و، هه‌وڵی خۆ كۆكردنه‌وه ده‌دات و، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌واڵه‌ی ولاتی ئه‌ڵمانیای بكات.
هه‌روه‌ها حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ی دركاندووه سالی 2022 عێراق به‌ته‌واوی تێك ده‌چیت و، ئه‌گه‌ری راپهرینیی دژی ده‌سته‌لاتدارانی كوردستان به نزیك زانیوه‌و، ئیستا خه‌ریكی فرۆشتنی موڵك و عقاراتهكانێتی له سلیمانی و كۆكردنه‌وه و ناردنی بۆ ئه‌ڵمانیا.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌بدوڵلا حاجی مه‌حمود برای حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ئه‌ویش 12 زه‌وی و خانوو مه‌زره‌عه و كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر و كۆمپانیای ده‌رمانه‌كه‌ی فرۆشتووه‌و، به‌نیازی حه‌واڵه كردنیتی بۆ ئه‌ڵمانیا.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌ركردیه‌كی سۆشیالیست ناوه‌كه‌ی پاریزراوه، به‌رپرسێكی ئیتلاعاتی ئیرانی سه‌ردانی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمودیان له گوڵه‌خانه كردووه‌و، داوای روونكردنه‌وه‌یان كردووه بۆچی موڵكه‌كانی له ئیران به‌شیكی زۆری فرۆشتووه؟!.
حه‌مید سورچی
پەیامنێری کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost